پەیوەندیی ئایینی میترا لەتەک ئیزەدی و یارسان و پیرشالیار/بەشی دووهەم

0
535

لەبەشییەکەمی ئەم وتارەدا باس لە بەشێک لە پەیوەندیی نێوان ئایینی میترا لەگەڵ ئیزەدی، یارسان و پیرشالیار کرا، ئاشکەوت لە ئایینی میترا، مەشخەڵ و

تاریکی ناو ئەشکەوت، هەروەها گاکوژی و کەڵەشێرکوژی و وێکچون و جیاوازییەکانیان خرایە بەر باس، لێرەدا درێژەی ئەم باسە مێژووییەی، لێکۆڵەر و پسۆپڕی مێژوو، ددوکتور هێرش قادری بڵاو دەبێتەوە.

ئەی باشە سەگ بوو؟

نەخشی سەگ
نەخشی سەگ

هەروەک وێنەکە نیشانی دەدات، سەگ هەموو کات بۆ کوشتنی گا، لەگەڵ میترایە و سیمبولی ئیزەدیەکانیش لە لالش سەگیشی تێدا هەیە. سەگ هێمای وفاداری بە یار {یارسان و یارشاە}ـە، میترا دەڵێ ئەتۆ ناچار نیت

گرێبەست ببەستی بەڵام کاتێ بەستت و پەسەندت کرد دەبێ بیپارێزی و هیچ کات مافی شکاندنی گرێبەستت نییە، سەگ و سمێڵ ـی یارسان و ئیزەدی، هێمای وفاداری بە میترا یان پەیمانە و یار سان و یارشا، یانی یاری گرێبەست و، شا و سان، هەر ئەو میترا یان چەمکی گرێبەست و پەیمانە یان شایێک وەک دیاکۆ و زوحاک بە گرێبەست دەبن بە شا، نەک بە وەحی خوا یان زۆرداری و “قاتلو”ی ئیسلام یان تەبەرزین ـی زەردەشت.

 ئەی کەڵەشێرکۆژیی یارسان مانای چییە؟

پێش شروڤەی ئەو باسە پیویستە ئەوە بزانین کە کەڵەشێر لە ناو زەردەشت پێروزە. “لە ئایینی مەزدیسن ـەکاندا کەڵەشێر، باڵندەیەکی ئەهووراییە کە هاوکاری ئیزەدی سرووش بە دژی دێوەکانی هاوکاری ئیزەدی ئاگ (رضی، 1381: 444). لە ئایینی میترا، کەلەشێر لە هەمان کاتدا کە زەردەشتیەکان چاوەڕوانی ئەوەن کە قولەی کڵەشێر بەربەیانی رابگەیینێت  و دیوی تاریکی بڵاوە بکات،لە میترا واتا لە بەربەیاندا، سەر دەبڕن. لە جەژنی میهرەگاندا کەڵەشیر، قوربانی دەکەن. تا سەدەی چوارەمیش لە بەخارا، بەرەبەیانیی نەورۆز، کاتی هەڵاتنی خۆر قوربانیان دەکرد (هەمان سەرچاوە:444). بەپێچەوانەی قسەی “ڕەزی” ئەوە قوربانی کردن نیە، بەڵکوو کوشتنە کە پێش بە ڕاگەیاندنی بەربەیان بگرێ. دینی میترا، دینی شەو و تاریکییە، کەڵەشێر هێمای کۆتایی هاتنی شەو و دەست پێکردنی ڕووناکیی ڕۆژ ـە، کەواتە کەلەشیریان سەر دەبڕی تا کۆتایی هاتنی شەو ڕانەگەیێنێ. تەنانەت ئەمڕۆش لە ناو کوردەکانی ئەهلی حەقدا (قەڵخانی) ئەو رێ و ڕەسمە بەرێوە دەچێ و هەروا ماوەتەوە.

ئەوەیە کە لە سوڵتان زوحاک، کەڵەشێر دەکۆژێن کە رۆژ و کۆتایی شەو ڕانەگەیینێت، چوونکە هەروەک گوترا هەڵهاتن و ئاوابوونی میترا بە پێچەوانەی خۆر و هەتاو، کاتێ خورئاوا میترا سەرهەڵدەدات بۆیە چوارشەممە سووری لە کاتی ئێوارە و ئاوابوونی خۆر دەست پێدەکات کە بە بڕوای من بە جێی “رڕۆژهەڵات دەبێ بڵێین شەو ئاوا یان شەو چوون و بە جێی روژئاوا دەبێ بڵێن، شەوهات یان شەوهەڵات”.

پیرشالیاریش یانی یاری پیر، پیر، دوایین قۆناغی حەوت خانی میترا و هێمای گرێبەستە، یانی یاری گرێبەست و وەفاداری بە گرێبەست یان هەمان میترا بە هۆی ئەوەیە داب و نەریتی گاکوژی میترا بە جێ دێنن. گاکوژیی پیرشالیار نە قوربانی کردنی ئیسلامییە نە زەردەشتییە، بەڵکوو بە تەواوی میتراییە، بۆیە لە کاتی ئێوارەو کاتێک کە خۆر دەنیشێت دەستی پێدەکەن و بە خراپەکان دەڵێن خوێڕی. بەداخەوە سیمبول و نەریتەکە خۆی ڕوونە بەڵام توێژەرە بێ ئاگا و شارەزاییەکان شێواندوویانە و دەیکەن بە ئێرانی/زەردەشتی. تیۆری و فکر، نەبوونی لە هەڵە بوونی باشترە، چوونکە ئەگەر نەبێت سیمبوول و نەریتەکان خۆی واتای کوردی دەخاتە ئاراوە بەڵام فکری ئێرانی، سیمبولەکانیش دەڕمێنێ و دەشێوێنێ. ئەمە لە بواری سیاسیش درووستە، تا کاتێ فکری سیاسی نەهاتۆتە ناو بزوتنەوەی کوردی، هەموو سەرۆک عەشیرەکان لە شوێن سەربەخۆیی بوون، دوای هاتنە ناوەوەی خوێندەواران و داسەپاندنی فکری ئێرانی و چەپی و ڕۆژئاوایی، بیری تەبا لەگەڵ واقعییەتی کوردستان، هەمووی حیزبەکان بوون بە خودمختاری و فیدرال و کۆنفدرال و هەڕگیان دا بە سەر کوردستاندا. چاو لێکەن پارتی، نێوانی لەگەڵ فکر و تیۆری خۆش نییە، هەموو کات هەڵگری ئاڵای نەتەوایەتی بووە بەڵام فکرییەکان یان پرۆلتەری جیهانین یان بەشێک لە ئیسلام و ئێران و شارۆمەندی مەدەنی جیهانی. ژ.ک هەروا کوردایەتی بوو تا ئەوەی کە سوسیالیسم و …تاد، هاتە شێواندی. کێشەی کورد، نەبوونی فکر و تیورییە بەڵام ئەگەر تیۆرییەکی کوردی نەبێت، هەر بێ فکرییەکە باشترە لەم ئایدیولۆژیا ئێرانی و غەربیە و توێژەرەکان هیچ نەڵێن باشترە تا سیمبولە کوردییەکان بشەمزێنن. (بو پیرشالیار مەبەستم بەرنامەی چەند شەو پێشی کوردستان ٢٤ بوو کە چوار دانە نەزانی بێ ئاگا لە مێژوو و ڕاستییەکان کردیان بە زردەشتی.) زیکری دەروێشان و عیرفان هەر هەڵپەرکێی میترایە کە دوای کوشتنی گا، شیرەی گیای هومەیان لەگەڵ خوێنی گا تێکەڵ دەکەن و بۆ سەرخۆش بوون دەیانخواردەوەو شایی و هەڵپەرکێیان دەکرد. بەڵام هەروەک گوتم سیمبولەکان ماون بەڵام کەوتۆتە ژێر ڕکێف و دەسەڵاتی ئەقلی ئێرانی و بووەسە زیکری عارفان. هەتا دیسکو تاریکەکان ئەمڕوی وەڵاتانی روژئاوا، کە جێی خواردنەوە و هەڵپەرکیێە، پاشماوەی میراوەی(مهرابە) مییرایە کە پڕ بوو لە خوشی و شایی و پڕدیس کە بوو بە فردەوس و پەردیس ـی ڕۆژئاوا هەروەک واڵتر هینتس ئاماژەی پێدەکات، لە ماد وەرگیراوە. “ئەگەر گەرەکمان بە وشەیەک مادەکان پێناسە بکەین ناویان دەنێین شەیداکانی باغ کە پێیان دەگوت پەردیس کە لە زمانی یونانییەوە گەیشتە ئوروپاش، پەردیس وشەیەکی مادیە کە دواتر بوو بە فیردەوسی عەرەبی” (هینتس، 1386، 215).  بەم جیاوازییە کە پەردیس لە ناو ماددا جێ خوشی لەم دنیایەدا بوو لە ئێران و عەرەب چوو بۆ دنیای ئاخیرەت.

فرە ئیزەدی یان فڕڕە ئیزەدی:

ئێستا کە گوتمان پردیس وشەیەکی “مادی”ـیە بە مانای بەهەشتی خۆشی و خواردن لە سەر زەوین و هەر لەم دنیا بوو، چوون بۆ دنیای پەسڵان و ئاخرەت  کە نمونەبەرداری پردیسی مادییە بەڵام ئەم لە ئەم دنیا و ئیسلام دەیبات بۆ ئەو دنیا، با بزانین وشەی ئیزەدی (لالش) مانای چییە و لەکوێوە هاتووە.  فرە ئیزەدی بە مانای زۆر خودایی (فرەخوایی) کە هەڵبەت مانای خودا لە ماد/میترا، بەو واتایە کە ئایینە متافیزییکیەکان پێناسەیان کردووە نییە. فرە ئیزەدی بە واتای فرە شایی یان فرەمیری بووە. میر لە “پیر”ـەوە دێت کە گوتمان پیر، دوایین قۆناغ و بە مانای گرێبەستە و میر کەسێکە بە گرێبەست هەڵبژێرابێت. خەشایسیە xasayasiya  یان شاهەنشاهی (پاشایەتی)، هەروا “بنونیست” دەڵێ وشەیەکی مادی بووە کە فارسەکان زەوتیان کردووە و دەستیان بەرسەردا گرتووە، وەکوو وشانێتر، لە مانای میترای/مادی خاڵیان کردووە و مانای زەردەشتی/پارسییان بەسەردا سەپاندووە، واتا لە مانای گریبەست بەستن بە مافی خودایی شاهان. هەروا میترای مادی دژەخۆریان کرد بە میترای خۆرپەرەست. “بنونیست” دەڵێ وشەی خوا یان خوتای، هەر لە خەشایسیە گیراوە کە لە کلتوری ئێرانی دەبێت بە خاوەن هێزی پاوانخواز. بەڵام لای مادەکان خەشە کە مانای خودا و ئیزەدیش دەدات، نەک ئەو خودایەی وا ئێمە دەیناسین بەڵکو خودا بە مانای شا یان میر بووە، میر لە مێهر وەرگیراوە و میرئاویش مانا دەدات. فرە ئیزەدی واتا فرەخودایی یان فرە شایی. هەر بۆیەشە بنونیست دەڵێ ئەم وشە مادییە و مانۆئێل کوک دەڵێ شاهەنشاهی (پاشایەتی) بۆ پارس ناگەڕێتەوە و یەکتر خوێندنەوەیان نییە کە ئیستبدادی سەپێنەرانە) بووە، بەڵکو بۆ مادەکان درووستە کە دەسەڵاتدارییەکی فرە دەنگ (فرە ئیزەدی، فرە میر)  بووە. دەسەڵاتی مادەکان، پلورال و فرەشایی بووە کە پێشتر گوتوومە. هەروا بغ/باغ نازناوی میترا بووە کە مانای بەگ لە ئەمڕوی کوردستان لەوێوە وەرگیراوە کە بەواتای خودا نیە بەڵکو بە واتای میرە. دواتر لە کولتووری ئێران و عەرەبدا دەبێتە بغ یان خودا و دەڕوات بۆ ئاسمان و دەبێتە بەغداد یان خوداداد (خوداداو). دەرەنجامی ئەم باسە ئەوەیە کە خەشایسە کە ئیزەد، یان خودایە لەوێ وەرگیراوە. زەوینی بە مانای میر یان بەگ بووە و فرەئیزەدی بە واتای فرەشایی  بووە کە لە کەلتووری ئێراندا، خودا یان ئیزەد زەوت دەکەن، دەیبەن بۆ ئاسمان و مانای فرە دەگۆڕن بۆ فرە یان فەرەح کە نوێنەر یان نیشانەی خودایی وەکو ئایەتوڵڵا یە… و بە گشتی مانای دەگۆڕن، واتا ئیزەد یان خودا کە هەر خەشایسە یان بغ (بەغ)، مانای زەوینی هەبووە بە مانای شا و هەروەک “بنونیست” دەڵێت هەم مانای سەرزەوین و هەم هێزیشە، واتە کە زەوین سەرچاوەی خودا یان هێزی شایە، بەڵام لە کلتوری پارسی/زەردەشتی هەڵدەگەڕیەتەوە و ماناکەی دەگۆڕێت، واتە خودا یان شاە کە زەوینییە و هێزی لە زەوین یان خەڵک سەرچاوە دەگرێت، دەبێتە خوڵقێنەری زەوین و خەڵک. خەلق بە مانای ئافەریدەگار (ئافرێنەر) لە خەڵک ـی کوردییەوە هاتووە کە خەڵک، خۆلقێنەر و سەرچاوەی هێز و ڕەوایی پێدەری دەسەڵاتە، لە ئێران دەبێتە بەردە و کۆیلەی خودا یان شا. خودای درووستکراوی مادەکان کە گرێبەستی کومەڵایەتی سەرچاوەی هێزەکەیەتی، لە ئێران دەبێتە خودای خالقی (بەدیهێنەر) زەوین و خەڵک و زەوین دەبنە ئۆبژە یان کۆیلە و فرمانبەردار و ڕێڕەوانی. میر وشەیەکی مادی/کوردیە کە لە پیر وەرگیراوە. پیر دواقۆناغی حەوت خانی میترایی یەو بە مانای گرێبەستتە، بەو مانایە کە تەنیا کەسێ دەبێتە میر کە بە گرێبەستی کۆمەڵایەتی هەڵبژێرابێت بەڵام  خودا(خداینامە ساسانی) یان شای ئێرانی/ئیسلامی،  بە پێچەوانەی خودا/میر مادی، نەک بە گرێبەستی خەڵک هەڵبژێردراوە بەڵکو خۆی سەرچاوەی ڕەوایی و بە جێی وڵامدەربوون، یاسادەرکەر و فەرماندەری خەڵکە، هەر بۆیە خودای زەوینیی مادیان برد بۆ ئاسمان کە سەرچاوەی ڕەوایی خۆیان ببەن بۆ ئاسمان، چونکە ڕەواییان لە ناو خەڵکەکدا نەبوو، ڕەواییان لە گرێبەستی کۆمەڵاییەتییەوە گۆڕا بۆ ڕەوایی ئاسمانی، مافی خودایان و فرە ئیزەدییان گۆڕا بۆ فەرەح ئیزەد، ئیزەد یان میریان کرد بە خودا و فرەیان کرد بە فڕڕە. خودای ماد/کوردەکان هەر میر یان شایەکی وەک دیاکو بوو کە بە گرێبەست هەڵبژیردراوە و فرە ئیزەدی یانی هەروا پێشتر (کتێب…)، هەروەک گوترا لە ناو ماد، چەند شا بوونیان بووە کە بە گرێبەست، دانەیکیان لە ناو خۆیان بو حەکەمیەت یان دادوەری هەڵبژێردووە کە بووە بە شاهەنشاهی (پاشایەتی). لە ماد، خودا هەر شا بووە کە مەخلوقی (ئافرێنەری) خەڵک بووە یانی دەرەنجامی گرێبەست کومەڵایەتی بووە بەڵام لە ئێران/ئیسلام، شا/ئیزەدی مەخلوق، دەبێتە خالق و خەڵکی خالق و یاسادانەری خودا/میر، دەبنە مەخلوق و فەرمانبوردار و ڕێڕەوی یاسای خودا/شا.  بۆیە پردیس ـی زەوینی و بغ/خودا هەر باغە و بەهەشتێک کە پڕ لە خۆشی و شایی و حۆری بوو لە زەویی بووە نە ئاسمان، ئێران و ئیسلام و.. چونکە دادوەری و یەکسانییان نەبوو بۆ ڕەوایی پێدان بە دەسەڵاتی خۆیان کە ڕەواییەکی زەوینیان بۆی نەبوو خوداییان برد بۆ ئاسمان، بەهەشت و خۆشیەکەشیان بە ناوی فردەوس، کە هەمان پردیس ـی کوردییە، برد بۆ ئاسمان. بۆ سولتە و دەسدرێژی وەک محەممەد و حەمە کورش، خۆیان کرد بە جێگریی خودا، پاساو بۆ کوشتنی خەڵک بە ناوی جیهاد، لە ڕێگەی سوڵتە و تاڵان بهێننەوە. ئەم هەموو درووستکراوانە وەک خودا و عیرفان و جەهەننەم و …تاد، قوڵایی نییە بەڵکو ڕیشەی سیاسی هەیە. فرە ئیزەدییان کرد بە یەک ئیزەد تا پاساو بۆ سەرەڕۆیی و یەک شایی خۆیان بهێننەوە. ئیزەدی بە مانای یارسان و پیرشالیارە چونکە “سان” سوڵتانە و شالیار، شەهریار و ئیزەدە نەک خودا بەڵکوو میر و شایە. یانی فرە شایی و یاری شا. گاکوژی و بەراز کوژییش لە بنچینەدا کورش/فەرەیدوون کوژییە و ڕێزدانان بۆ سان زوحاک یان شا یان ئیزەد زوحاک کە وشەی بەعەرەبیکراوی ئاژی دەهاکە و ئاژی هەم مار، توتمی ماد/میترایە هەم ناوی ئاستیاگ و دەهاک هەمان دیاکۆیە.

مار و شێر:

لەسەر دەرگای لالش نەخشی مار و شێر کێشراوەتەوە. بزانین ئەم دوو ئاژەڵە چ پێوندییەکی لەگەڵ میترادا هەیە؟

نەخشی مار لەسەر دەرگای لالش
نەخشی مار لەسەر دەرگای لالش

 له‌ هه‌موو به‌ردنووسه‌کان و به‌رهه‌مه‌ کۆنه‌کاندا که‌ له‌ وێنه‌کانی میترا له‌ تاقه‌کاندا به‌جێ ماوه‌، چ له‌ کاتی ڕاوکردن و چ له‌ کاتی کوشتن و شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ مانگادا، میترا له‌گه‌ڵ مار، دووپشک و شێر نیشان دراوه‌ (وزمازرن، همان، 95، رضی، 1381، 131-306). مار و دووپشک و شێر، هێمای میهرن (کلوسکا، همان، 15). له‌ ڕێوڕه‌سمه‌ میتراییه‌کاندا، ئه‌و که‌سانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ پله‌ی شێری، له‌ به‌ره‌ی سه‌ره‌تاوه‌ جێگایه‌کی تایبه‌تییان هه‌یه‌ (رضی، همان، 279). (وەکو وینەی سەرو)میترا له‌ زۆرێک له‌ هێما که‌ونینه‌کاندا به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ، شێرسه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌ژدیها/مارێک که‌ به‌ ده‌وریدا ئاڵاوه،‌ نیشان دراوه‌ (فون گال، کلوسکا، همان، 565، رضی، 298، 1381).  له‌ زۆرینه‌ی به‌ردنووسه‌کاندا میهر به‌ شیوەی سه‌رشێر ـە که‌ هێمای ئه‌هریمه‌نه‌ و ناوی شه‌یتان له‌ دینی زه‌رده‌شته‌ (هینلز، 1385: 128).کێشراوە. زنێر و دوشه‌ن گیمێن، ئه‌م وێنەیان به‌ ئه‌هریمه‌ن ناوزه‌د کردووه ‌(ورمازرن، همان، 158). لگ، دوشه‌ن گیمێن و ئه‌وانی تر‌ بڕوایان وایه‌ که‌ ئه‌هریمه‌ن هه‌مان میترا یان دێوی زه‌رده‌شته‌ (هنسمن، کلوسکا، همان، 255). دێوی سه‌رشێر، پاشای جیهانی ئه‌هریمه‌نه‌ (زنر، به‌ نقل از‌ فون گال، همان، 571). له‌ زۆربه‌ی به‌ردنووسه‌کاندا میهر به‌ شێوه‌ی “سه‌رشێر” که‌ مارێک به‌ ده‌وریدا ئاڵاوه‌ نیشان دراوه‌ که‌ نیشانده‌ری ئه‌هریمه‌نه‌ و ناوی شه‌یتان له‌ دینی زه‌رده‌شته‌ (هینلز، اموزگار، 1385: 128).  به‌ پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی هێما و سه‌ر ئه‌ستوونه‌کانی ته‌ختی جه‌مشید که‌ به‌ شێوه‌ی مانگایه‌، له‌ ده‌گمه‌ن به‌رهه‌می به‌جێماو له‌ ماده‌کانه‌وه‌، شێری به‌ردینه‌یه‌ (گیرشمن، به‌ نقل از‌ ضیاپور، 121). له‌ بڕواکانی ماده‌کاندا خوداکان به‌ شێوه‌گه‌لی سه‌رسام ده‌بینرێن، خوداگه‌لێک‌ به‌ سه‌رشێر و یان شه‌یتانگه‌لێکی نیوه‌مرۆڤ (دیاکونوف، کمبریج، 1387، 168- شایان در دهباشی، 1388، 14). هه‌روه‌ها چه‌ک و تیری مادی به‌ شێوه‌ی شێرسه‌ر نیشان دراون (گیرشمن، 1376، 25). له‌ هونه‌ری ماده‌کاندا، له‌ چه‌ک و ته‌وره‌کان، شێر یان سه‌ری شێرێک به‌ ڕوونی له‌سه‌ر ته‌وره‌ زۆر باشه‌کاندا به‌کار هێنراوە‌. مێشتووی له‌نێو په‌نجه‌کانی شێرێک، حیکایه‌ت له‌وه‌ ده‌کات که‌ چه‌ک، پڕهێزه‌ و توانایی به‌هێزترین دڕنده‌کانی هەیە. ئه‌م چه‌کانه‌ به‌ سه‌رشێر ـه‌وه‌ که‌ به‌ لێواره‌که‌یه‌وه‌ ددان ده‌خزێت و له‌ پشته‌وه‌ی وێنه‌ی به‌چکه‌ شێرێک بوونی هه‌یه‌ که‌ …. له‌‌و نەخشە هەڵکۆڵراوانەدا که‌ ماده‌کان له‌سه‌ریان ده‌کرد، به‌کار هاتووه‌” (گیرشمن، 1376: 25-26). پیاڵه‌ی زێڕین که‌ له‌ سه‌رده‌می ماده‌کانه‌…. چوارچێوه‌که‌ی وێنه‌ی سێ شێر…. سه‌ری شێره‌کان تێیدا ئاشکرایه‌(همان:38).  که‌وایه، شێر تووتم و هێمای ماد/میتراییه‌کانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ مانگا هێمای پارس/زه‌رده‌شتییه‌کانه‌ که‌

نەخشی شێر لەژێر تاوس
نەخشی شێر
لەژێر تاووس

شه‌ڕی تووتمه‌کان، وێنه‌ی شه‌ڕی دوو ئه‌تینی پارس و ماد و دوو ئایینی ئه‌تنیی زه‌رده‌شتی پارسی/ئێرانی له‌گه‌ڵ میترای ماد/کوردییه‌ که‌ شێر هێمای زه‌وی و جه‌سته‌یه‌ و مانگا هێمای ئاسمان و مه‌عنه‌وییه‌ته‌ که‌ دژبه‌ریی دیکه‌ی ئه‌قڵی سیاسیی ئێرانی له‌گه‌ڵ شوناسی کوردی که‌ به‌ خوداناسیی زه‌رده‌شت داڕێژرابوو، دژبه‌ریی زه‌ویە له‌ هه‌مبه‌ر ئاسمان.

میترا له‌ زۆرێک له‌ هێما کۆنه‌کاندا به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ، سه‌رشێر، به‌ ئه‌ژدیها/مارێک که‌ به‌ ده‌وریدا ئاڵاوه‌ نیشان ده‌درێت (فون گال، کلوسکا، همان،565، رضی، 298، 1381). ” ئەهریمەن(میترا) وەک مارێک لە ئاسمانەوە خزا سەر زەوی، لە مانگی خاکەلێوە و خرسسترانی لەسەر زەوی دانا: مار و ئەژدیها و دووپشک. (چون ماری از آسمان به‌ زمین جست   به‌ ماه فروردین و خرفستران را بر زمین هشت : مار و اژدها و کژدم)”(بهار، 1376: 85). زه‌رده‌شت، ماری وه‌کوو گه‌وره‌ترین درۆ و ئافرێنراوی ئه‌هریمه‌ن و ڕووخێنه‌ری جیهان ده‌ناسی(پیرنیا، 1383: 102). له‌ وه‌ندیدای موبدان له‌ گیان له‌به‌ره‌ ئه‌هریمه‌نییه‌کان بووه‌ و له‌ که‌رسته‌یه‌ک به‌ ناوی مارگن یان مارکوژ که‌ڵکیان وه‌رگرتووه‌ و کوشتنی مار ڕێگە پێدراو بووە (رضی، 180: 1386). مار له‌ هه‌موو ئوستووره‌کاندا هێمای زه‌وی و مەڵبەندی سەرهەڵدانی جنسی (سێکسی) بووه‌ و کوشتنی مار خێر بووه‌. یاخیگه‌ریی جنسی و شه‌یتانیی زه‌حاکیش به‌ شێوه‌ی ده‌رهاتنی مار له‌سه‌ر شانەکانی نیشان دراون. مار، هێمای زه‌وییه‌ له‌ دژبه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ڵۆدا که‌ هێمای ئاسمانه‌ (فون گال، کلوسکا،همان، 571).  مار هێمای شادمانیی زه‌وی و وارسگه‌ و یاخی بوونی جنسییه‌. ماره‌ که‌ حه‌وا به‌ره‌و لای خواردنی میوه‌ی مه‌عریفه‌ هان ده‌دات (تورات/باب سوم، نقل از مسکوب، 14، 1385) که‌ خودی مرۆڤ بووه‌ته‌ لێزانی باش و خراپ و پێویستی به‌ یاسا و ڕێسای شه‌ریعه‌تی دین نەماوه‌.

نەخشی شێر
نەخشی شێر

مار هێمای ئەقڵە لەهەمبەر هەڵۆ کە هێمای شەریعەت و دینە، واتە مار هێمای ئازادی ئیرادەیە و هەڵو هێمای کۆیلەیی و فەرمانبەرییە. ئەوەیە کە یانمار توێژەری سۆڤیەت دەڵێ ئەهریمەن لە ناو ئیزەدییەکاندا، هێمای شەڕ نییە بەڵکوو هێمای ئازادی ئیرادەیە کە نابێت ڕێڕەوی کەس بێت و کڕنۆش بۆ کەس بکات، ئەوەسە کە لە هەمبەر خوا  سەرهەڵدان دەکات و کڕۆنۆش نابات. چونکە بە ئەقڵی خۆی کاری نەشیاو و ئازادی ئیرادەی دەچێتە ژێر پرسیار.

 زه‌حاکیش وه‌کوو میترا، به‌ دوو مار له‌سه‌ر شانی و سێ سه‌ر وێنا کراوه‌. ماده‌کانیش به‌ زه‌حاکی ماردووش و سێ سه‌ر و شه‌ش قه‌پۆس ناوزه‌د کراون (علی اف، 1388، 172). ده‌ستکه‌وته‌کانی شوێنه‌وارناسیی هرتسفلد، سه‌لمێنه‌ری په‌رەستنی مار له‌ نێو ماده‌کانه‌. مار، تووتمی هه‌ندێک له‌ خێڵە ناوخۆییه‌کانی ماد بووه‌ و له‌ ده‌قه‌ کۆنه‌کاندا ماده‌کان به‌ مارزاده‌ ناسراون (علی اف، 1388، 456) له‌ ماددا “بەر لە‌ هاتنی ئاریاییه‌کان په‌رستنی مار باو بووه‌”(هرتسفلد، 21) ماده‌کان خواکانی مارگویان ده‌په‌رست (علی اف، همان، 115). زه‌حاکی مارله‌شان و سێ سه‌ر و شه‌ش قه‌پۆس و …تاد، ناوه‌ڕۆکی ئه‌ڤێستا پڕه‌ له‌ چیرۆکی شه‌ڕی ئێرانییه‌کان له‌گه‌ڵ ماده‌کان(علی اف، همان، 172). به‌ پێچه‌وانه‌ی فه‌رهه‌نگه‌کانی دیکه،‌ مار له‌ فه‌رهه‌نگی کورده‌کاندا، ڕۆڵی خێرخوازانه‌ی هه‌یه‌(نیکیتین، 1377، 535). هه‌ر به‌م هۆیهوە‌ ماده‌کان له‌ فه‌رهه‌نگی یۆناییه‌کاندا به‌ مدوسای گێسوومار و له‌ فه‌رهه‌نگی ئێراندا به‌ ئاژی ده‌هاک ناسراون. هێشتاش‌ زۆرێک له‌ شوێنه‌کان له‌ کوردستان هێشتا پاشگری ماریان هه‌یه‌. مه‌عبه‌دی مار له‌ ئازه‌ربایجان که‌ له‌سه‌رده‌می ماده‌کانه‌وه‌ به‌جێ ماوه‌، مه‌ریوانیش به‌ واتای تاقی ماره‌.

میزان/پەیمان یان تەرازوی هەڵوەسراو لە ئەشکەوتی لاڵش:

تەرازوو لە ناو لالش
تەرازوو لە ناو لالش

میزان، هێمای عەداڵەت و بەرابەری یان هاودەنگییە. بە گوتەی هیرۆدۆت، دیائۆکۆ بە هۆی دادپەروەر بوونی، بۆ رێبەری هەڵدەبژێردرێت. گرێبه‌ست و په‌یمان له‌ نێوان دوو که‌س، ده‌بێته‌ بنه‌مای باش و خراپ و بڕوا پێ بوونیان. هیچ باش و خراپێک پێشتر دیاری نه‌کراوه‌. خودی په‌یمان/گرێبه‌ستە‌ که‌ میترای له‌ نه‌بوونی ئینتزاعییه‌وه‌ (ڕووت) دێنێته‌ نێو بوونی کۆمه‌ڵگا‌وه‌.  به‌ پێچه‌وانه‌ی دینی زه‌رده‌شت‌ که‌ لایه‌نگرانی زه‌رده‌شت، هێمای باشی و دژبه‌ره‌کانیان هێمای شه‌ڕ و ناشیرینین، له‌ میترادا بنه‌مای هه‌موو باشییه‌کان له‌ هاوڕابوون/ڕه‌زامه‌ندی و خراپییه‌کان له‌ ناڕه‌زایی و ناچاری دایە، هه‌ر کارێک که‌ به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی و هاوڕایی دوو لایه‌نه‌ بێت درووسته‌. هیچ تابۆ/حه‌رام و ئاسته‌نگێکی له‌پێشدا دیاریکراو بوونی نییه‌. ئه‌هوورامه‌زدا که ته‌کووز‌ به‌ پێی فه‌رمانبه‌رێتی دیاری ده‌کات له‌ ڕێگای گه‌یشتن به‌ ئه‌هوورامه‌زدا، فه‌رمانبه‌رێتی له‌ هه‌موو شتێک باشتره‌(هینلز، 1385: 76)، به‌ڵام میترا به‌ پێی په‌یمان، ته‌کووزی ده‌داته‌ کۆمه‌ڵگا(همان، 119). “ئایینی میترا که‌ برایه‌تی ده‌وێت و پێیداهەڵدەڵێ، بایه‌خێک به‌ میر و میرزاده‌کان نادات و ده‌وڵه‌تی یەکسانی ده‌وێت”(بهار، 1384: 453). هه‌ربۆیه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئوستووره‌کان و حیماسه‌ کۆنه‌کاندا که‌ سه‌لمێنه‌ری پێکهاته‌ی میرایه‌تییه‌، ئوستووره‌گه‌لێکیش هه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌مبه‌ر پێکهاته‌ی سه‌رده‌م، گوماناوی و سه‌رکه‌شه‌، وه‌کوو میترا(همان، 454). پێش گرێبه‌ست هیچ ڕه‌وا یان ناڕه‌وابوونێک مانای نه‌بووه‌، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ گرێبه‌سته، که‌ به‌ هاوڕایی و ڕه‌زامه‌ندیی که‌سه‌کان به‌رامبه‌ریی ڕه‌وا و ناڕه‌وا دیاری ده‌کات. که‌واته‌، میترا به‌ مانای په‌یمان/گرێبه‌ست Contract ـه‌ که‌ زه‌رده‌شت له‌ هه‌مبه‌ریدا ته‌کووزی ئه‌شه‌ یان که‌یهانی دیاری کرد. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ که‌ ته‌کووزی که‌یهانی و پله‌به‌ندیی زه‌رده‌شت بووه‌ بنه‌مای پاشایه‌تیی ئێرانی به‌ ته‌کووزی پله‌به‌ندی کراو، گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تیی میترا بنه‌ڕه‌تی ته‌کووزی زه‌وینی و گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وڵه‌تی مادی بوو که‌ دیاکۆ به‌ ده‌نگدانی گشتی هه‌ڵبژێردرا. پێداویستیی گریبەستیش ئەوەیە کە هەردوولایەن هاودەنگ یان بەرامبەر و مساوی بوون.

میترا/مێهر نه‌ خۆرپه‌رستی به‌ڵکوو “به‌ واتای په‌یمان و گرێبه‌ست Contractـه‌ و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ‌ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که‌ وشه‌ی میترا به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک به‌ مانای نوور یان خۆر بێت، لەبەردەستدا نییه‌. ناوزه‌دکردنی میترا به‌

نەخشی تەرازوو
نەخشی تەرازوو

واتای نوور، قەبووڵ نه‌کراوه‌، له‌ ئاڤێستا یان وێدا، میترا به‌ مانای خۆر نییه‌، که‌وایه‌ ئه‌م مانایه‌ دواتر زێده‌ کراوه‌” (اشمیت در کلوسکا، 1385، 388-390).  له‌ ئا‌ڤێستادا سروودی خۆر و سروودی میهر جیاوازن (رضی، 381: 413). “میه‌” Millet له‌ وتاری 1907 به‌ سه‌ردێڕی ” خوای هیند و ئێرانی میترا” بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ ئەو بڕوا باوەی ڕه‌ت کردۆتەوە‌ که‌ ئه‌م خودایه‌، خودای نوور و خۆره‌ و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌خلاقی پشتیوانیی ڕاستی و دوژمنی له‌گه‌ڵ درۆ دواتر په‌یوه‌ست کراون. “میه‌”، میترای وه‌کوو وێنای په‌یمان contract ناساند، وه‌کوو “تمیس” که‌ له‌ یۆناندا وێنای دادپەروەرییە‌(میه‌ به‌ نقل از اشمیت، همان، 387). پاشان “پاول تیمه‌” P. Thieme جه‌ختی له‌سه‌ر بیرۆکه‌ی “میه‌” کرده‌وه‌ که‌ میترا چه‌مکی بێلایه‌نی به‌ واتای په‌مانه‌، (هوفر، کلوسکا، همان، 361).” چه‌مکی میترا به‌ واتای….. پیرۆزیی به‌ڵێنه‌ فه‌رمییه‌کانی ڕاگوێزراو، په‌یمان، گرێبه‌سته‌…. به‌وشێوه‌یه‌ی که‌ میه‌ A.Milletـش سه‌لماندی، میترا خودای خۆر یان هه‌ر دیارده‌یه‌کی سروشتیی دیکه‌ که‌ به‌ خوا ده‌زانرێت، نییه‌ به‌ڵکوو وێناکردنی چه‌مکی پیرۆزی په‌یمانه‌”(تیمه‌، کلوسکا، همان، 554). ” بیری ناوه‌ندیی مێهریشت پیرۆزیی به‌ڵێنی ڕاگوازراو، که‌ به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست ببێت، هه‌رچی ناوزه‌دی بکه‌ی، به‌ڵێن یان په‌یمان یان…، جێگای هیچ وتووێژ و ڕاوێژ و شرۆڤه‌ و …تادی نییه. وشه‌گه‌لێک وه‌کوو وه‌فاداری و فه‌رمانبه‌ریی لومل، یان ڕێز له‌ ڕووی ئه‌رکه‌وه‌ بۆ دایک و بابی لنتس… وه‌فاداری و سه‌رسپێردراویی ئشمیت، که‌ نیشانده‌ری کرده‌وه‌ی ئه‌خلاقیی تاکێکی پله‌خوارتر له‌ هه‌مبه‌ر تاکێکی سه‌رتر له‌ خۆیهتی‌، نییه‌…”(تیمه، همان، 561-562). واته‌ ئه‌و شته‌ی که‌ په‌یمانی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌، ناڕاست و په‌یوه‌ست کراوه‌ و خودای میترا، ڕسکان و به ‌خوا بوونی هه‌مان مانای گشتیتری میترا واته‌ په‌یمان/گرێبه‌سته‌ (میه، 1384، 15-16). هه‌ربۆیه‌ میترا به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک خودای په‌یمان بووه‌ که‌ دواتر به‌ په‌ره‌سه‌ندن به‌ خودای خۆر و شه‌ڕ، پێگه‌ی گۆڕدرا (هینتس، 1386، 72). میه‌ گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تیی میترا زۆر بە پێشکه‌وتووتر له‌ گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕۆسۆ ده‌زانێت. هەوەک ئاماژەی پێدرا، میزان (تەرازوو) هێمای هاودەنگی و یەکسانی و دادپەروەرییە. میتراش بە مانای گرێبەستی کۆمەڵایەتییە. پێداویستیی گرێبەست، هاودەنگی و بەرامبەری تاکەکان و تاقمەکانە. چوونکە گەورە یان ئەرباب لە گەڵ چکۆڵە (گچکە) یان کۆیلە و ژێردەست، پێویستی بە گرێبەست نییە بەڵکو فەرمانی پێ دەکات. تەنیا کاتێ گریبەست مانای هەیە کە عەداڵەت و هاودەنگی ببێت.

جەنابی پیرخدر یەکێک لە پیاوە ماقوڵان و نوسەرانی ئیزەدی دوای سمینار هاتە لام  گوتی ئەو گریبەست کۆمەڵایەتیە ئاماژەت پیێ کرد راستە ئیستایش هەمانە بە ناوی گریڤان کە، سەمبۆلی پەیمان و عەقد لە لای ئێمەیشە و، زەردەشت هێرش دەکاتە سەر گریڤان. ئەگەرشی ئەمن  سرنج گریڤانم نەداوە لە دەقی زەردەشت، بەڵام  خاڵیکی سرنجداری ئاماژە کرد دەسخۆشی لێ دەکەم.

ئەنجام:

پاش لێکوڵینەوە لە سەر ئەم سیمبولانە، چەن خاڵی سەرەکی هەن کە دەبێ ئاماژەی پێ بدەین. ئولگو (ڕێچکەی) ئەم خاڵە سەرەکییە ئەوەیە کە حەوت تخانی میترایی، لە ئیسلام و عیرفان و مەسیح ـدا چی دەکات؟ مێهرابە چۆن دەبێتە محراب لە ئیسلامدا؟ گریمانەی ئەم باسە ئەوەیە کە هەموو ئایینە ئاسمانییەکان، لە لایێکەوە لە هەمبەر یان دابڕانی ئایینی میترای مادی پێکهاتوون، لە لایەکی ترەوە، درێژەی ئایینی میترایین. شەڕ و ئەهریمەن، لە هەموو ئایینەکانی تردا، دەگەڕێتەوە بۆ زەردەشت و ئەهریمەنی زەردەشت هەر میترایی مادی بوو کە لە هەمبەر میترا کە بە شەڕ و ئەهریمەن ناوزەدی کرد، خەیرو خوا یان ئەهورایی پێکهێنا.

هەڤتخان ئایین یان ڕەوتێکی میتراییە کە ئێستایش لە ناو ئیزەدیەکاندا ماوەتەوە بەڵام بە پێچەوانەی ئەو حەوت خانەیە کە ئیستا لە ناو ئایینەکانی عیرفانی و متافیزیکیدا سەری هەڵداوە. هەفتخانی میترا، ڕۆێشتن لە ڕووح و مەعنەوییەت بۆ جەستە و زەوین بوو، ئەوەسە لە ئەشکەوتی تاریکدا ڕێوڕەسم دەگرن و هەڵپەرکێ و شەڕاب/هئومە دەخۆنەوە، بەڵام دوایی حەوت خانی میترایی مانای شایی و خۆشی لە دەست ئەدات و لە کلتوری ئێرانی/زەردەشتی و دوایی لە یونان و مسیح و گشت مێژوودا دەبێت بە عیرفان و مەعنەویەت و هەڵپەرکێ دەبێت بە زیکر و سەما و ڕوحانیەتی ئایینە ئاسمانییەکانی وەکوو زەردەشت و عیرفان، چەمک و نەریتی حەوت خانیان هەڵگرت و مانایان گۆڕی بۆ روێشتن لە مادییەت و زەوین بۆ مەعنەوییەت و ئاسمان. بە هۆی ئەوەسە کە لە خانی چوارەمی میترادا، دەبێ بە شێر، بەڵام لە دینی زەردەشت لە ئیسفندیارەوە هەتاکوو ڕۆستەمی زەردەشتی، بەپێچەوانەی میترا، دەبێ شێر بکوژریت. شێر هێمای زەوین و جەستە و وارسگەیە کە لە قۆناغی چوارەمدا دەبن بە شێر، چوونکە ئایینی زەوینی و جەستەیە نەک ڕووحانی. بەڵام لە ئایینی ڕووحانیی زەردەشتدا، نەبوون بە شێر بەڵکوو ئەبێت، شێر بکۆژرێت. هەروا مار هەموو کات لەگەڵ میترایی بۆ کوشتنی گا، لە حەوت خانی ئێرانیدا، ئەبێ مار یان ئەژدەها بکوژرێت. زیکرو سەمای عیرفانی لە تەریقەتە عیرفانییەکانەوە بگرە هەتاکوو ئۆرڤێئوسی یونانی و سەمای ڕۆژئاوایی و دیونیزوسی نیچەییی، هەمان هەڵپەرکێ و شایی میترایی/کوردییە کە مانای یونانی، عرفانی و مەعنەوی بە خۆیەوە گرتووە کە پێشتر گوتوومە. بڕێکیشی ڕەسەن ماوە کە بەداخەوە ئیتر هێمای میترایی پێوە نەماوە، وەکوو خواردنەوە و هەڵپەرکێ لە دیسکۆکانەوە کە پاشماوەی هەڵپەرکێ و خواردنەوەی هئومەی میتراییەکانە لە ئەشکەوتە تارییکەکاندا، وابزانم دیسکۆکانیش، تاریکن و مەشخەڵ ڕووناکی دەگریت نەک هەتاو یان لامپ (چرا- گڵۆپ).

 گوتوومە شاەنامە مێژووی ئەنیران ـە، یانی مێژووی کوردەکانە بەڵام ڕەنگ و  بۆنی ئێرانی/زەردەشتیان پێوە هەڵسووە. ئەمە ئولگوی (ڕێچکەی) هەمووی کولتووری ئێرانە کە لە ماد و میترا هەڵیانگرتووە بەڵام بە ناوی خۆیان تۆماریان کردووە. من شروڤەم کردووە کە خەشە وشەیەکی مادی بووە بە مانای هەم زەوین هەم هێز بە واتای ئەوە کە زەوی، سەرچاوەی هێز یان ڕەوایی هێز لە سیستەمی مادەکاندا بووە، یانی ڕەوایی هێز و دەسەڵاتی زەوینی و گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی بوو کە لەناو پارسەکان وشەی خەشەیان وەرگرت بەڵام مانای گۆڕا. ڕەوایی بوو بە ئاسمانی و فرە ئیزەدی. یانی زەوین یان خەڵک کە لە مادەکان سەرچاوەی هێز و ڕەواییدەری دەسەڵات هەبوون لە ناو پارس بوون بە ئوبژە یان پانتا و ئامرازی دەسەڵاتی پاشاکان. پەیوەندیەکە بە تەواوی گۆڕا و هەڵگەڕێندراوەتەوە. نموونەیێکی تر وشەی پەردیس [پڕ دیس بە مانای پڕ لە خۆشی] کە لە ناو ماد بە مانای زەوینی، جێی خۆشی و شایی و هەڵپەرکێ و مەستییە لە کولتوری ئێران و ئیسلام، دەبێت بە فردەوس و دەڕوات بو بەهەشت و ئاسمان ئەگەرچی لەوێش هەر جیێ خۆشی و مەستییە. مانای دەگوڕیت. “بەغ” نازناوی میترا بە مانای باغە کە دەبێت بە “بغ” یان خودا. بیستون یان بغستون جێی باغ و گوڵ و شایی بوو، ئەبێت بە جیێ پاڕانەوەی خوداکان. هەروا فرەوەشی لە ماد بە واتای فرەخۆشییە بەڵام ئێرانییەکان بە زەوت کردنی وشەکە، مانایان گۆڕی بۆ ڕووحی مردگان (مروودەکان) و فریشتە و هەزاران وشەی تر. دەمهەوێ بڵێم نە تەنیا ئێران بەڵکوو مێژوو بە گشتی هەم زەوت و درێژەی کڵتوری ماد/میتراییە و هەم لە ناوبەرو و دابڕان و یان پێکدادان لە هەمبەر ماد/میترا. مێژوو و ئەقڵی سیاسیی ئێران و عیرفان و ئەفلاتوون و ئیسلام، دابڕان لە بەردەوامیی شوناسی کورد/ میتراییە.  خاڵێکی سەرەکیتر هەیە دەبێ چاوێکیی پێدا بخشێنم ئەوێش ئەوەیە، بە هۆی ئەوە کە ئێمەی کورد یان میتراییەکان دوای زاڵ بوونی پارسەکان، بێ دەسەڵات بووین، لە نووسینی دەق و شرۆڤە و بەردنووس، بێبەش بووین، ئەوەیە کە ئەم ئایینە لەگەڵ ئایینەکانی تر تێکەڵ بووە یان بەپیێ بەردەوام بوونی سیمبوولەکان، ئێرانییەکان، مانای دینی خۆیان بەسەریدا سەپاند. ئەوەسە ئێستا لە ناو ئیزەدییەکاندا و هەروەها ڕێوڕەسمی گاکوژی پیرشالیار و کەڵەشێرکوژی یارسانەکان [پیاڵەیە کە میترایەکان هئومە یان شەڕاویان تێدا دەخورد، ناوی خۆشی دوسان دوستکامی بوو] و یارسان بە بەراز، کە دەیکوژن و گۆشتی دەخون، ئەڵێن گاکۆڵە. سیمبولە میتراییەکان ماونەتەوە بەڵام مانای ئێرانی-عیرفانی بە خۆیەوە گرتووە. بۆ نموونە زیکر و سەمای دەروێشان، هەر هەڵپەرکێی میتراییە بەڵام بە جێی خواردەنەوە بۆ سەرخۆشی، مانای عرفانی و خوایی بە خۆیەوە گرتووە، ئەگەریش هێشتا بڕێ سروودی هەر میتراییە وەکوو “ئامان ئامانە یا پیر ئامانە ئیمشەو شەوەکەی عەهدو پەیمانە…” لە ناوییدا ماوە. میترا مانای پەیمان و بەڵێنییە و پیر سیمبولێکی میترایی یە. کۆتایی حەفت خانی میترا دەبێتە پییر و پیرشالیار لەو پیرەوە وەرگیراوە کە بەداخەوە ئەمڕۆ بە زەردەشتی شرۆڤەی لەسەر دەکەن.

بەڵام بۆ باسی سیمبول دەکەین؟ سیمبول چ پەیوەندییەکی لەتەک سیاسەت هەیە و گرنگتر لەوەش، ئەگەر مار سیمبولی ئازادی و ئەقڵە بۆ لە مێژوودا بووە بە شەڕ؟ وڵامی پرسیاری یەکەم ئەوەیە، دەسەڵات و هێز، هەموو کات بۆ داسەپاندنی خۆی، پێویستی بە ئایدولوژیا هەیە و سیمبول و ئوستوورە، ئایدولوژیای پێشا مۆدێرنن و بۆ پرسیاری بوون بە شەڕ؟ بە هۆی ئەوەیە کە دەسەڵاتی پارسی/زەردەشتی، ماد/میترای بەزاند و ئەوان کە دەسەڵاتیان بە دەستەوە بوو مێژوویان بە حەزی خۆیان پێناسە کرد و سیمبولەکانی خۆیان کرد بە خێر و سیمبولەکانی کوردیان کرد بە شەڕ.

” بابه‌تی سیاسی”ی ئێرانی، ده‌ره‌تانی باڵاده‌ست بوونی خۆی و تۆراندن و مه‌رگی ئه‌ویتری ئه‌نیران، له‌ پشته‌وه‌ی جیهانبینیی خێر و شه‌ڕی زه‌رده‌شتی/سیمبولیک، نکۆڵی کرد و پێکدادانی سیاسی/ئه‌تنیی به‌ پێکدادان و دژایه‌تیی تووتمه‌کان، وه‌رچه‌رخاند.

له‌ پشته‌وه‌ی ئه‌م جیهانبینییه‌ ئه‌خلاقییه‌دا، بابه‌تی سیاسیی ئێمه‌ی ئێرانی/زه‌رده‌شتی له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وی­دی مادی/میتراییه‌ و سه‌پاندنی داڵگه‌لی ئێرانی/زه‌رده‌شتی به‌چه‌شنی ئه‌رێنی و دالگه‌لی مادی/میترایی به‌ نه‌رێنی، نیشانده‌ری سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی ئێران/زه‌رده‌شتییه‌کان له‌ مێژووه‌ و سه‌قامگیریی سیاسیی ئه‌وان و کزبوونی ماده‌کان له‌ تاریکیی مێژوو و ده‌ستپێکی کۆتایی هاتنی هێزی ئه‌وان بوو. هێشتا سیمبولەکان ماون، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆکه‌ ئه‌و ناوانه‌ی که‌ که‌سانی دیکه‌ به‌ کوردیان داوه‌ ماوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام نیشانه‌ و ماناکانیان له‌بیر کراون. ئه‌مه‌ی که‌ به‌رهه‌مه‌ میتراییه‌کان وه‌کوو شه‌یتان و پیرۆزیی مار، له‌ نێو ئیزه‌دییه‌کان و ڕێوڕه‌سمه‌کانی پیرشالیار و سوڵتان ئیسحاق (که‌ هه‌مان زه‌حاک/ئاژی ده‌هاکه‌)دا ماوه‌ته‌وه‌ و به‌ وته‌ی ژ. مار، ئیزه‌دییه‌کان کورده‌ ڕه‌سه‌نه‌کانن، درووست، به‌ڵام نه‌ به‌ واتای نه‌رێنیی شه‌یتان، که‌ مێژوونووسانی کورد ته‌نانه‌ت خودی ئیزه‌دییه‌کان له‌ ئاقاری ئه‌مڕۆی خوداناسیدا، بۆ ده‌ربازبوون له‌ مانای نه‌رێنیی به‌ هۆی نه‌بوونی وشیاری، باس له‌ خوداپه‌رستی و تاکپه‌رستی ئیزه‌دییه‌کان که‌ باری نه‌رێنیی نکۆڵی بکه‌ن که‌ ئه‌مه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ درووست نییه‌. ئه‌گه‌ر نیشانهی‌ میترا کە ئێرانیەکان، ناوزەدیان کرد بە شەیتان، بدۆزینه‌وه‌ وه‌کوو جه‌خت کردن له‌سه‌ر هاوده‌نگی و گرێبه‌ست به‌ جێگای ته‌کووزی که‌یهانی، جه‌خت کردن له‌سه‌ر زه‌وی و جه‌سته‌ و چێژ و دنیاگه‌رێتی، گومانێک له‌ شه‌یتان په‌رست بوونی کورده‌کان نه‌بووه‌. شه‌یتان/ئه‌هریمه‌ن وێنا و دروستکراوی ئایینی کۆنی کورده‌کان واته‌ میترا بووه‌ که‌ چووه‌ته‌ نێو دینی یه‌هوود و مه‌سیح و ئیسلامه‌وه‌. هه‌ر به‌م هۆیه‌ له‌ دینی ئیسلام به‌ جنۆکه‌، له‌ یۆنان به‌ ئه‌شکه‌وتی تاریک و مدوسای گێسوومار که‌ به‌ده‌ستی پرسیوس کۆڕی زیۆس کوژرا، له‌ عه‌قڵی عه‌ره‌بیدا به‌ توخمی تیامات(ئه‌هریمه‌ن) له‌ یه‌هوودیش به‌ له‌دایکبووی پێوه‌ندیی نێوان جنۆکه‌کان و کچه‌ تارێندراوه‌کانی سڵێمان، ناوزه‌د کراین. ڕازی ڕق و کوشتاری داعش وه‌کوو نوێنه‌ری عه‌قڵی سیاسیی عه‌ره‌بی/ئیسلامییش هه‌ر ئه‌مه‌یه‌. دوێنێ دوژمنی ئێران ئه‌هریمه‌ن و ماده‌کان هۆکاری ئه‌هریمه‌ن بوون، ئه‌مڕۆ ئه‌هریمه‌ن به‌ ئه‌مپریالیزم و کورده‌کان هۆکاری ئه‌مپریالیزمن. زه‌حاکی مێشک­خۆر بووه‌ کوردی سه‌ربڕ. به‌ڵام شه‌یتان باری جێگیرکراو له‌ لایه‌ن ئه‌وی­دی یه‌. له‌ نێو خودی ماده‌کان نه‌ به‌ ناو شه‌یتان بووه‌ و نه‌ باری نه‌رێنیی ئه‌و، به‌ڵکوو بنه‌ڕه‌ت ژیان بووه‌ که‌ تێیدا ده‌ژیان به‌بێ دژبه‌ریی ناوای و باری نه‌رێنیی. شه‌یتانێک نه‌بووه‌ که‌ شه‌یتان په‌رست ببێت هه‌ر به‌وجۆره‌ی که‌ دژی ئه‌وه‌یش نه‌بووه‌ که‌ خوداپه‌رست ببێت. ئه‌مه‌ ناونیانی بێگانه‌کانه‌. ئه‌وان ته‌نیا به‌ نیشانه‌گه‌لێک وه‌کوو سه‌ما و شایی، دنیاگه‌رێتی، په‌یمان و به‌ڵێن، جه‌سته‌ و وارسگه‌، تاریکایی و خواردنه‌وه‌ و …ژیاون به‌ڵام به‌بێ ناو. ئه‌زموونی ژیانه‌ که‌ ئه‌وانی دیکه‌ له‌سه‌ریان داناوه‌. ئه‌زموونی ژیانکراو له‌بیر چووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ناوه‌ سه‌پێندراوه‌کان ماونه‌ته‌وه‌ که‌ بۆ ده‌ربازبوون لێیان له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ده‌که‌وینه‌ نێو چاڵی خوداپه‌رستییه‌وه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌