پەیامی چالاکانی کرماشانی بۆ لاهوور شێخ جەنگی/ دەس بکیش و بچوو لەی وڵاتە شیخ لاهوور…

0
439

بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کرماشانی، لە نامەیەکدا، وێڕای ڕەتکردنەوەی هاوکارییەکانی لاهوور شێخ جەنگی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان، داوای لێدەکەن لەو وڵاتە بڕوات.

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی کە چەند ڕاگەیاندنێک، چەند وێنەیەکیان بڵاو کردەوە لەسەر ئەوەی کە لاهوور شێخ جەنگی، یارمەتیی کوردانی کرماشانی داوە و وێنەکانی وەک بەڵگەی نیشتمانپەروەری و خێرخوازیی خۆی بڵاو کردوونەتەەوە، بەشێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کرماشانی لە ناوخۆ، لە نامەیەکدا کە بەتایبەتی بۆ ناوەندی ڕۆژی کوردیان ناردووە، دەڵێن “دەس بکیش و بچوو لەی وڵاتە شیخ لاهوور…”.

دەقی نامەکە بەو شێوەیە:

دەس بکیش و بچوو لەی وڵاتە شیخ لاهوور…

دەس بکیش!

لە کرماشان سەربەرزەو وە تو نیشتمان فرووش پەیام هەنێرم، من ڕوڵەی بێستۊن و پەڕاوم، ڕوڵەی کاوەی ئاسنگەر لە شاخ داڵاهوو. ئاوێگ کە من خواردمە وەفراو شاخ شاهووە…
نانێ کە خواردمە، نان خاک ماێشت و بێوەنێژە. گەنم زاران وڵات ڕوژهڵات، نۊر لە خوەر نازار گرتنە. لە شەپول ورمی تا خانەقین، براو و خوەیشک دێرم، لە مەخمڵ کیڤ تا تا ڕوژئاوا دەنگ کەسم تێ…

هەوەجەم نیه وە یارمەتی کسایەتی وەک تو، نیشتمان فرووش. کەسێگ کە لە شوون پوڵ و پارە، تانک حەشد شەعبی بارێدە بان سەر برای پێشمەرگە و لە ناکاو و ناخافڵ، گولەواران کاک کوسرەت و هاوڕیانی بکەی، نانی وە کرماشان حرامە و زۊخ و زۊخاوە…

من پارەی فرووش خاک کەرکوکم لە حەڵقم ئەوخوار نیەچوود….

ڕێ خوەد بگر و بچوو لەی وڵاتە. ئی خاکە دی لاشەی ت هەم ئەوخوەی نیەخڕی…

دەس بکیش و بچوو لەی وڵاتە…

ناو لاهوور شیخ جەنگی و پاڤڵ تاڵبانی، لە شان مەلا خەتی، لەک سیەیگە لە دامان وڵاتم…

شیخ لاهوور، پارەی هەناردوی تو، زام ناسوورم کولانەو…

بیلەم وە دەرد خوەمەو، بیلەم وە ژان دەرۊن خوەمەو…من هەوەجەم نیە وە پارەی کە تو هەناردیە…

پارەی خۊن برا و خوەیشکەگانم لە کەرکووک و توزخورماتوو…

گومانت یەسە کە من لیم قومیایە و دەس هەوەجەم وەرەو نیشتمان فرووش دریژ کەم، خێاڵت خاوە و بەتاڵ…

من تا لوڕسان و لەک دێرم، تا کرماشان و هەمەدان دێرم، تا ورمی و ئیلام و ڕوژاوا و باکوور و باشوور دێرم، هەوەجەم وە پارەی نیشتمان فرووش نیە…

بچوو بمر شیخ لاهوور!!!!

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌