پەرتووکی “مەسەڵی هەورامی”، چاپ و بڵاو بۆوە

0
399

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی “هەسارە”، پەرتووکی “مەسەڵی هەورامی”، چاوپ و بڵاو بۆوە.

پەرتووکی کوردی “مەسەڵی هەورامی”، بەرهەمی هەوڵ و تێکۆشانی “وشیار تەمجید”ـە و مەسەلی کوردیی ناوچەی هەورامان لە خۆ دەگرێت.

ئەو پەرتووکە 1400 مەسەل لە خۆ دەگرێ کە تایبەت بە ناوچەی هەورامانە کە یەكێک لە ڕەسەنترین زاراوەکانی زمانی کوردییە و لە ڕووی پەند و مەسەل، دەوڵەمەندییەکی تایبەتی هەیە.

پەرتووکی “مەسەڵی هەورامی”، 236 لاپەڕەیە و لە لایەن وەشانخانەی “ئەوین”ـی مەریوان چاپ و بڵاو بۆتەوە.

“مەسەڵی هەورامی”، سێهەمین بەرهەمی نووسەری لاوی کورد، “وشیار تەمجید” ـە و پێشتریش دوو پەرتووکی تری بەناوەکانی “زەریفیە ئەدەبیەکێ جە ئەدەبیاتی هەورامینە” و ” گوڵزاروو مەزاری” بڵاو کردۆتەوە.

ناوەندی ڕۆژی کورد، بە بۆنەی بڵاو بوونەوەی ئەو پەرتووکە، پیرۆزبایی لە پەرتووکخانە و زمانی کوردی دەکات و هیوای سەرکەوتنی زێدەتر بۆ نووسەری ئەو پەرتووکە و سەرجەم نووسەرانی زمان و ئەدەبی کوردی دەخوازێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت