پێشوازی ئاشتۆن کارتر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ناردنی هێزی زەمینی عەرەبستانی سعودیە بۆ سوریە

0
4718

ئاشتۆن کارتر وەزیری بەرگری ئەمریکا پێشوازی کرد لە ئامادەیی عەرەبستانی سعودیە بۆ ناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریە و شەڕی دژ بە ڕێکخراوی تروریستی داعش.
ئاشتۆن کارتر لە بنکەی هێزی هەوایی نلیس لە ولایەتی نوادا بە پەیامنێرانی وت: عەرەبستان ئامادەیی نیشانداوە کە ڕۆڵی گەورەتر ببینێت لە شەڕی دژ بە داعش و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریریکاش مەیلی زیاتری هەیە بۆ خێراکردنی تێکشکانی داعش. کارتر هەروەها وتی بەشداری زیاتری وڵاتەکان بۆ شەڕی دژ بە داعش پرۆسەکە خێراتر دەکات.
عەمید ئەحمەد عەسیری وتەبێژی وەزیری بەرگری عەرەبستان ڕۆژی پەنج شەمە ڕایگەیاند: ڕیاز ئامادەیە بۆ شەڕی دژ بە داعش هێزی زەمینی بنێرێت بۆ سوریە، بەو مەرجەی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکاتی ئەمریکا بڕیاری هێرشی زەمینی بدات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.