پۆلیس ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی بریتانیای ئاشكرا کرد

0
253

پۆلیسی بریتانیا، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی شاری مانچێسته‌ری ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ ناوی سه‌لمان عوبێده.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی بریتانیا، سه‌لمان عوبێد ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ و نیشته‌جێی مانچێسته‌ر بووه‌ و به‌ ره‌چه‌ڵه‌كیش، لیبییه‌.

ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ هۆڵی ئارینا بۆ ئاهه‌نگگێڕان له‌ شاری مانچیسته‌ر له‌ رۆژئاوای بریتانیا روویدا، به‌و هۆیه‌وه‌ تا ئێستا 22 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و زیاتر له‌ 55 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بووه‌.

رێكخراوی داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كه‌ی شاری مانچیسته‌ر راگه‌یاند كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌یان به‌هۆی دانانه‌وه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌.

پۆلیسی بریتانیا رایگه‌یاند” ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ كوژراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت