پشتیوانی خه‌ڵكی مانگرتوو و كاسبكارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان

0
55
ئه‌مین خه‌واله

پرسی داخستنی دووكان و بازاره‌كانی شاره‌كانی كوردستان به تایبه‌تی بانه و سه‌قز بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له‌ هه‌مبه‌ر داخستنی سنووره‌كان پێی نایه‌ حه‌فته‌ی سێهه‌م ئه‌مه‌ له‌ حاڵێك دایه كه رژیم گۆشارێكی زۆری خستۆته‌ سه‌ر خه‌ڵكی بانه و هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی پچراندووه‌ و شاری به ته‌واوی گه‌مارۆ داوه‌ و هێزێكی زۆری هێناوه‌ته‌وه‌ ناوشار و شاری به‌ ته‌واوه‌تی میلیتاریزه‌ كردووه‌ جێی سه‌رسووڕمانه‌ زۆرێك له‌ رۆژنامه‌نووسان و چالاكانی مه‌ده‌نی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ له‌ ئاستی ئه‌م زوڵم و سته‌مه‌ ناڕه‌وای حكوومه‌ت بی ده‌نگن و له‌ به‌رانبه‌ر ئیعترازه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان هه‌ستیان نابزوێت.

به داخه‌وه‌ دیسان رۆژهه‌ڵات ته‌نیایه و پارچه‌كانی دیكه سه‌رقاڵی كێشه‌كانی خۆیانن له‌ لایه‌ك كوردستانی باشووری دۆڕاو له‌ رێفراندۆم سه‌رقاڵی پرسی پارله‌مانی عیراق و خۆ رێكخستنه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و له‌ هه‌مان كاتدا رێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ رژیمی ئێران بۆ خۆش كردنی جێ پێی خۆی له‌ ناوچه و رێكخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌كانی و دروستكردی پێگه‌ی له‌ ناوچۆی خۆی له ناوچه‌كه‌دایه كه‌ بتوانێت به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵات و جێگا و پێگه‌ی خۆی رێك بخاته‌وه‌ و دڵی دۆستانی له‌ میژینه‌ی وه‌ ده‌ست بگرێته‌وه‌. جه‌ماعه‌تی كوردستانی باكووریش سه‌رقاڵی خۆ ته‌یار كردنن بۆ هه‌ڵبژاردنی جمهور باشقان یان سه‌رۆك كۆماری داهاتوویان كه ئایا دیسان ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی دیكتاتۆر و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێت یان سه‌لاح ده‌میرتاش سه‌رۆكی به‌ندكراوی پارتی ه د پ كه هێشتاش له‌ ناو خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر جێگه‌ و پێگه‌یان دیاره‌ و لایه‌نگرێكی زۆریان هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ گه‌مه‌یه‌كی سیاسی پارتی كرێكارانی كوردستان شكه‌ستیان هێنا و مافی چوونه‌ پارڵه‌مانی توركیا كه‌ خه‌ونی له‌ مێژینه‌ی كوردانی ئه‌م پارچه بوو لێیان زه‌وت كرا و به‌ نرخێكی زۆر هه‌رزان تاڵان فرۆش كرا و له‌ ماوه‌یه‌كی كورت دا له‌ جیهانی سیاسه‌ت دوورخرانه‌وه‌ به‌ڵام ئێستاش به‌ دڵگه‌رمی پشتیوانی جه‌ماوه‌ر و میلله‌تی كورد ئه‌یانهه‌وێت بێنه‌وه‌ ناو بازنه‌ كه‌و خۆیان هه‌ڵسه‌نگێنن با بزانین له‌م ناوه‌ دا چه‌نێك ئه‌توانن سه‌ركه‌وتوو بن.

لایه‌نی سێهه‌م كوردستانی رۆژئاوا هێشتا حكوومه‌تی ساوا و تازه‌پێگرتوویان جێگای خۆی خۆش نه‌كردبوو كه‌ به‌ داخه‌وه‌ هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی و رزگاربوونیانی زڕاند و دیسان كه‌وتنه‌وه‌ به‌ سه‌ر كۆستی خۆیان و ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ربوونیان بۆیه لانیكه‌م له‌م كاته‌دا كه‌س چاوه‌ڕوانی هاوخه‌می و هاه‌ده‌ردیان لی ناكات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ش كوشتنی ئه‌سپ و گیانله‌به‌رانی بێ تاوان ته‌نیا ئامرازی كار و كاسپی كوڵبه‌رانی هه‌ژاری ناوچه‌كه‌ و گۆشاری هه‌رچی زیاتر بۆ سه‌ر كاسبكاران و به‌ ڕیكردنی نمایشی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ شاره‌كانی كوردستان و كومه‌ڵێك وه‌عده‌ و وعیدی پووچ و بێ بنه‌ما به‌ چاوكدا هاتنی رژیم به‌ ته‌واوی ئاشكرا ئه‌كات به‌ڵام به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ خه‌ڵكی كوردستان ئێستا چاوكراوه‌تر له‌ پێشوو سوورن له‌ سه‌ر داوا ره‌واكانیان و پێداگرن له‌ سه‌ر مافه‌كانیان و بینرا كه‌ له‌م دواییانه‌ش دا به‌ كردنه‌وه‌ كه‌مپین و پشتیوانی زۆر له‌ بنه‌ماڵه‌ی حوسه‌ین په‌ناهی رژیم لانیكه‌م بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئێعدامی به‌ڕێز رامین حوسه‌ین په‌ناهی ڕاگرت و دوای خستووه‌ جا بۆیه وه‌ك هه‌موو جارێك ئه‌بێت باوه‌ڕی ته‌واومان به‌ هێزی خۆمان بێت و پاشكه‌شه‌ نه‌كه‌ین له‌ داواكاری مافه‌ ڕه‌واكانمان و ته‌نیا و ته‌نیا پشت قایم بین به‌ هێزی خۆمان و جه‌ماوه‌ری خۆمان بۆ به‌ چوك داهێنانی حكوومه‌تی دیكتاتۆر و به‌ زاڵدا هاتوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌