بو پشتيوانى له باكوور، لە شارى ئيلام لانيكه‌م سێ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون

0
187

ئه‌مڕو له پاركى كوده‌كى ئيلام بڕيار بوو كۆبوونه‌وه‌يه‌ك بۆ مه‌حكووم كردنى هێرشه‌كانى توركيه بۆ باكوورى كوردستان به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام چالاكانى ئيلامى ده‌ڵێن هێزێكى زۆر له شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه كۆ كرابۆوه و رێگه‌يان نه‌دا كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه بچێت.
به گوته‌ى چالاكانى ئيلامى، هێزه نيزاميیه‌كان هێرشيان كردووه‌ته‌ سه‌ر خه‌ڵك، سووكايه‌تيان پێ كردوون و له خه‌ڵكيان داوه.
هه‌ر كه‌سيش فيلمى تۆمار كردووه مۆبايله‌كه‌يان شكاندووه.
ده‌گوترێ لانيكه‌م سێ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌تا ئێستا شارى ئيلام ميليتاريزه‌يه.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت