پارتی کردێکارانی کوردستان ڤیدیۆی تێكشكاندنی هەلیكۆپتەرەكەی توركیای بڵاوكردەوە

0
133

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شارۆچکەی چەلێ (چوکوروجا)ی سەر بە جۆلەمێرگ لە کوردستانی باکوور، شەڕێكی قورس لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای توركیا ڕوویدا، بەهۆی شەڕەكە 6 سەربازی توركیا كوژران و 8 ی دیكە برینداربوون.

لە هەمان شەڕ هەلیکۆپتەرێکی سەربازی سوپای توركیا تێكشكا، هەرچەندە سوپای توركیا هۆكاری كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرەكەی بۆ هەڵەی تەكنیكی گەڕاندەوە، بەڵام هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، باڵی سەربازی پەكەكە بەرپرسیاریەتی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەكەی لەئەستۆگرت، بەهۆی رووداوەكەش 2 سەربازی دیكە گیانیان لەدەستدا.

 لاپەڕەی فەیسبووکیی (زانستی سەربازی) زانیارییەکانی له‌ سه‌ر ئه‌و موشه‌كه‌ ڕووسیه‌ی بڵاو کردۆتەوە کە به‌ ده‌ستی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی توركیای خسته‌ خواره‌وه‌:

strela SA-7

موشه‌كی ستریلا كه‌ به‌مانا روسیه‌كه‌ی واته‌ موشه‌كی ژه‌هر !
به‌راستی وه‌ك ژه‌هر به‌خێرایی ده‌چێته‌ گیانی فرۆكه‌كه‌و تێكی ده‌شكێنێت

درێژی موشه‌ك ١:٤٤ م
درێژی هاوێژه‌ره‌كه‌ی ١،٥٠ م
تیره‌ی موشه‌ك ٠،٠٧٢م
تیره‌ی هاوێژه‌ر ٠،١.
كێشی :٩،٨٥.
دوورترین ماوه‌ كه‌ ده‌یبرێت ٤٢٠٠
كه‌مترین ماوه‌ی كاریگه‌ری ٨٠٠م

یه‌ك كه‌س ئه‌و موشه‌كه‌ ده‌هاوێژێت له‌ سه‌ر شان به‌لام ده‌بێت زۆر كارامه‌ بیت له‌ ماوه‌ی ٤٥ چركه‌ بیته‌قێنێت ئامانج بپێكێت

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌