پاتشای سعودیە لە ژاپۆن: تیرۆریسم سەرەکترین هەڕەشە لەسەر جیهانە

0
325

ڕۆژی کورد: مەلیک سلێمان بن عەبدوولعەزیز، پاتشای سعودیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمەڵە سەفەرێکی بۆ وڵاتانی ناوچە دەست پێکردووە، لە ژاپۆن، تیرۆریسمی وەک سەرەکیترین هەڕەشە بۆ وڵاتانی جیهان پێناسە کرد.

پاتشای سعودیە، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، پێداگری لەسەر هاوکاریی هەمەلایەن لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریسم کرد و گوتی: “زێدەبوونی هاوکاریی ناودەوڵەتی و هەوڵی جیدی بۆ جێگیرکردنی وتووێژ لە نێوان ڕێڕەوانی ئایینە جیاوازەکان و گەشەی پێکەوە گونجان لە نێوان نەتەوەکان، حەوجێیەکی نەگۆڕە.

پاتشای سعودیە لەمەڕ تیرۆریسم و هەڕەشەکانی وتی: “تیرۆریسم گەورەترین هەڕەشە بۆ وڵاتانی جیهانە و ئێمە هاوپشکی سەرەکی لە بابەتی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆر ـین.”.

سلێمان بن عەبدولعەزیز، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، هەروەها باسی لە پێویستیی جیدیی بەهێزکردنی هاوکاریی ناودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی خۆرهەڵاتی ناوڕەاست و لەناویاندا کێشەی فەلەستین و قەیرانەکانی سووریە و یەمەن کردەوە.

لەمبارەوە مەلیک سلێمان گوتوی: “ئەو قەیرانانەی کە لە ناوچەکەدا دەیانبینین، کاریگەریی نەرێنیان لەسەر سەقامگیری و پەرەسەندوویی ناوچەکە داناوە و گەشەی بازرگانیی ناودەوڵەتییان تووشی کێشە و ئاستەنگ کردووە”.

بەشێک لە چاوەدێرانی سیاسی لایان وایە کە ئەو سەردانانەی پاتشای سعودیە بە مەبەستی دۆزینەوەی هاوپەیمانی زیاتر بۆ بەرنگاربوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هەرەشەکاننی.

سعودیە بە پشت بەستن بە بەڵگە، ئێران بە پشتیوانی سەرەکیی تیرۆریسم لە ناوچەکە دەناسێنێ.

پشتر، عادل ئەلجوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی “ئیگمۆنت”ـی سەر بە وەزاتی دەرەوەی بلژیک، پەیوەندیی نێوان ئێران و تیرۆریسمی شی کردەوە و وڵامی توندی سەرکۆنسوولگەریی ئێرانی داوە کە سعوودیەی بە پەیوەندی لەگەڵ تیرۆریزم تاوانبار کردبوو.

ئەلجوبەیر گوتی ئەگەر چاو لە یاسای بنەڕەتیی ئێران بکەین دەردەکەوێ کە یاسای ئێران باس لە هەناردەکردنی شۆڕش دەکات، یاسای ئێران دەڵێ دەبێ پشتیوانیی شیعە لێقەوماوەکان بکەین. باشە هەر ئێران نەبوو حیزبووڵای لوبنانی دامەزراند؟ گەلۆ هەر ئێران نەبوو گشت یاسا نێونەتەوەییەکانی خستە ژێر پێ و هێرشی کردە سەر ١٢ سەفارەتی دەرەوە لە ناو خاکی خۆیدا؟ ئێران لە ساڵی ١٩٩٦هیرشی بۆ سەر ئەمریکاییەکان لە “ئەلخەبەر” گەڵاڵە کردبوو. بەرپرسی چاوەدێری ئەو عەمەلیاتەش سەرلەشکر شەریفی بوو کە سەرسپێراوی سەربازیی سفارەتی ئێران لە بەحرەین بوو. سازکەری بۆمب و تەقەمەنیەکە لوبنانی بوو و لە بوقاعەوە هاتبوو، سێ کەس لە فەرماندە سەرەکییەکانی عەمەلیاتەکە ڕایان کرد و لەو کاتەوە لە ئێرانن. چما ئەوە هەر پەنادان بە تیرۆریست نیە؟ پار یەکێک لەو سێ کەسەمان لە لبنان گرت، هەرچەند خۆی بە ڕەچەڵەک خەڵکی سعوودیەیە، پاسپۆرتی سعوودی نیە بەڵام پاسپۆرتی ئێرانی پێبوو.

ساڵی ٢٠٠٣ لە ڕیاز تەقینەوەیەک ڕووی دا، “سەیفولعەدل” کە بەرپرسی پرۆپاگەندای ئەلقاعیدەیە، وێڕای ٤ یان ٥ کەسی تە لە ڕێبەرانی پلەبەرزی ئەلقاعیدە لە ئێران ىوون، داوامان لە ئێران کرد ڕادەستیان بکات، ئێران نەیکرد، هەر ئێستاش بەشێکیان لە ئێرانن.

 فەرمانی تەقاندنەوەی ٣ بینای نیشتەجێ بوون لە ڕیاز لە ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن سەیفولعەدل و لە کاتێکدا کە ناوبراو لە ئێران ىوو، دەرچووە.هەموو وتووێژەکانمان تۆمار کردووە و لە لامانە، ئەو زانیارییانەمان ساز نەکردوون، خۆیان هەن.

ئەلجوبەیر گوتیشی: “ئێران دەستی لە زۆربەی تەقینەوە تیرۆریستیەکانی ڕٶژئاوا و ئەمریکدا هەیە، هیوادارین دراوسێیەکی باش بن. ئێمە ٣٥ ساڵە داوای هەڤاڵەتی دەکەین. ئێمە ئەو کەسانەمان دەستبەسەر کرد کە پلانیان بۆ بۆمب نانەوە لە سعوودیە کردبوو. چوار بار چەک و چۆڵمان گرت کە ئێران گەرەکی بوو بە قاچاغ بۆ حوسیەکانی یەمەن یان بنێرێت. ئێمە کەرستەی تەقینەوەمان لەبەردەستە کە ئێران دەیویست بۆ ناو خاکی سعوودیە و کوەیت و بەحرەین بە قاچاغ بیانهێنێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت