٢٢ پەناخواز لە ئاوەکانی تورکیە بوونە قوربانی و گیانیان لە دەست دا

0
1255

شەوی ڕابردوو یەک لەسەر دووی بەفرانبار، لە دوو ڕووداودا لە ئاوەکانی تورکیە لە ئزمیر و یەگەبە، چەند پەناخوازی کوردی باشووری کوردستان، گیانیان لە دەست دا.

بە پێی زانیارییەکان ١٤ۆ کەسی پەنابەر بە مەبەستی گەیشتن بە ئوروپا، لە دوو یەختدا کە هەر کام ٧٠ پەنابەریان تێدا بووە و زۆرترین دانیشتوانی ناو یەختەکانیش کورد بوون، ٢١ تا ٢٢ کەس گیانیان لە دەست داوە.

تا ئێستا تەرمی ١٤ کەس لە ئاوەکان دەرهێندراونەوە کە ٦ کەسیان منداڵن.

بە پێی زانیارییەکان زۆربەی ئەو کەسانە کە لەو دوو ڕووداوەدا گیانیان لە دەست داوە، کوردی باشوور و خەڵکی دەڤەری ڕانیەن.

لە دوای مردنی ئالانی کورد، ئەو ڕووداوە دڵتەزێنترین ڕوداوی مردن و قوربانی بوونی پەناخوازەکان بە گشتی و کوردانی پەناخواز بەتایبەتییە.

شایانی ئاماژەیە کە هەر ئەمساڵ جالاکێکی سیاسی خۆرهەڵاتی کوردستان وێڕای خێزانی و دوو منداڵەکەی لە ئاوەکانی ئازادی تورکیە بەرەو یونان گیانیان لە دەست دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.