پرسی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە عەمانی وڵاتی ئۆردۆن، تاووتوێ کرا

0
1496

ڕۆژی کورد: لە گەشتێکی چەند رۆژەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە نێوان ٦ بۆ ١٢ی ٥ ی – ٢٠١٧،  بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین، و لە سەردانێ بۆ عەمانی پایتەختی ئۆردن، توانی لەگەڵ چەندین کەسایەتیی دیار و بەرپرسی وڵاتی ئۆردون چاوپێکەوتن بکات.

لەو چاوپێکەوتن و سەردانەدا، باسێکی گشتی لەسەر دۆخی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر بە گەلی کورد و گەلانی دیکەی بندەست لە ناوچەکە کرا.

  باوەجانی، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەو چاوپێکەوتنەدا هەروەها باسی لە مەترسیی بوونی ئەم رێژیمە لە سەر ئاشتی و ئارامی  لە رۆژهەڵاتی  ناوەڕاست کرد و لە درێژەی گەشتەکەیدا داوای پێشاندانی هەڵویستی بۆێرانەی لە  وڵاتانی ناوچەکە کرد بە رامبەر بە رێژیمی ئێران.

بەپێی ڕاگەیێندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەرستیی کوردستان، لە ماوەی ٦ رۆژدا، بێجگە لە چەندین دیداری  سیاسی و دیپلۆماتیک، باوەجانی حەوت چاوپێکەوتنی تەلەفزۆێنی و ڕاگەیاندنی و رۆژنامەوانی پێکهێناوە.

ئەو بەشەی لە دیدارەکانی باوەجانی کە ئاماژەیان پێکراوە بریتین لە:
١ –  دیدار لەگەڵ بەریز ساڵح ئەلقولاب، وەزیری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پێشوو، ئەندام لە مەجلیسی ئەعیان ( سیناتۆر) ئۆردونی ئیستا و ٣ دەورەی پێشووتریش.  کەسایەتیەکی دیارو بەرچاوی سیاسی و ڕاگەیاندنی عەرەبییە، کە بەردەوام لە ڕێگەی پێنووس و بەرنامە تەلەفزۆێنییەکانی دژایەتی خۆی بەرامبەر بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشانداوە. هەروەها سەرپەرەستی مەجلیسی گشتی کاناڵ و تەلەفزۆێنەکانی ئۆردون بووە.  سەرۆک و دامەزرێنەری کاناڵی بە ناوبانگی ئەلعەرەبییە بووە،
لە چەندین رۆژنامەو  راگەیاندنی بە ناوبانگی عەرەبی گۆشەی تایبەتی خۆی هەیە بۆ نووسین. بە گشتی کاریگەری زۆری لە حکومەت و ڕاگەیاندنەکانی عەرەبی هەیە.

٢ – دیدار لەگەڵ بەرێز:  موعتەز ئەبو رومان ئەندامی پەرلەمانی ئۆردون . کە ناوبراو وێرای کۆبوونەوەی تایبەتی لەگەڵ بەڕیز باوەجانی، هاوکات میوانداریشی کردوە بۆ ئێوارەخوانێک لە ماڵەکەی خۆی، کە هاوکات چەندین کەسایەتی دیاری ئۆردونێشی بۆ ئەو میوانیە بانگهێشت کردووە، هەلێکی باش بووە کە سەرۆکی پ س ک لە نزیکەوە لەگەڵ زۆربەیان ئاشنایی پەیدا کردوەو باسی نەهامەتیەکانی گەلی کوردی بۆ کردون.
٣ – دیدار لەگەڵ بەرێزان:  موحەممەد ئەلحوسەینی سەرۆکی ناوەندی پێناسە ( مرکز هویە)ی ئۆردونی و نێۆنەتەوەیی، و بەڕێز سوهاد تاڵەبانی سەرۆکی دەزگای قەندیلی نێۆنەتەوەیی لە ئۆردون. کە ئەوانیش پێوەندییەکی بەهێزیان لە نێۆ ئۆردون و ڵاتانی عەرەبی و دەوروبەر هەیە.

هەر لە درێژەی ئەو گەشتەدا  لەگەڵ چەندین لایەنی دیکەی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران دیدارو کۆبوونەوەی داخراوی پێکهێناوە، کە لایەنی بەرامبەر پێشنیاری بڵاونەکردنەوەی کۆبوونەوەکانی کردوە.
بە پێێ دانپێدانانی زۆربەی ئەو لایەنانەی لەگەڵ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردوە کە وا یەکەمجارە لە نزیکەوە لەگەڵ سەرکردەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆدەبنەوەو گۆی بیستی ئێش و ئازارەکانی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان دەبن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت