ڕێوڕەسمی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بەڕێوەچوو

0
491

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۳ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان، ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە شەهیدانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مەریوان، ڕۆژی دووشەممە، ۲۳ی ڕەشەمە، لە زانکۆی پەیام‌نووری ناوەندی مەریوان، ڕێوڕەسمێکی خوێندکارانە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٥۰۰۰ شەهیدی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

ئەم ڕێوڕەسمە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی هەڵەبجە و ۱۸۰ هەزار شەهیدی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی‌پێکرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا هەروەها بەیانییەی خوێندکاری خوێنرایەوە و ئەو کۆمەڵکوژییە و سەرجەم ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە هەر چوار بەشی کوردستان بەسەر کورددا هاتووە و دێت، ئیدانە کرا.

لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا، لەلایەن خوێندکارانی زانکۆی ناوبراوەوە، چەندین شێعر و پەخشانی تایبەت بە هەڵەبجە پێشکەش کرا و هەروەها باس لە ژینۆسایدی فەرهەنگی و زمانی کرا و ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی “ئەی شەهیدان” کۆتایی‌پێهات.

ڕێوڕەسمی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ماوەی چەندین ساڵە لە زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان، بە شێوازێکی نایاسایی و بێ مۆڵەتی زانکۆ، لە ڕێڕەوی زانکۆدا، بەڕێوەدەچێت. هەروەها خوێندکاران پێشتر داوای مۆڵەتیان لە زانکۆ کردبوو کە لە هۆڵی گشتیی ئەم زانکۆیەدا، ڕێوڕەسمێکی شیاو و گەورە بەڕێوەببەن، کە لە لایەن حەراسەتی پارێزگاوە ڕەت‌کرابۆەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت