له‌ ناوچه‌ی خه‌لیفانی مه‌هاباد ٤ كه‌س كه‌وتنه‌ ژێر ڕنووی به‌فره‌وه‌

0
634

ڕۆژی كورد : به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ڕۆژی كورد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٥ ی هه‌تاوی ٤ کەس له‌ ناوچه‌ی خه‌لیفانی سه‌ر به‌ مه‌هاباد كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر ڕنووی به‌فره‌وه‌.

هه‌واڵنێری ڕۆژی كورد له‌ خه‌لیفانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ هۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه‌ له‌ كوێستانه‌كانی گوندی كوران، ٤ کەسی خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌  كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر ڕنووی به‌فره‌وه‌ .

یەکێک لەو ٤ کەسە بە ناوی “ئیبراهیم رەسووڵی” لەو ڕووداوەدا کەوتۆتە ژێر ڕنوو و دەگوترێ ئێستا لە دۆخێکی جەستەیی باش دایە.

ئیبراهیم ڕەسووڵی، دوای ڕزگاربوون لە ژیر بەفر، گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی مهاباد و ئێستا لە دۆخێکی باشی جەستەیی دایە و لە مەرگ ڕەخساوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت