قاسم سلێمانی لە سنووری سووریە و عێراقە

0
324

ڕۆژی کورد: ئاژانسى هه‌واڵدەریی ته‌سنيمی سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی،  ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى قاسم سوله‌يمانى لەناو چەکدارانی شیعەدا بڵاوكردنه‌وه‌.

بە پێی ئەو هەواڵە، ت ئه‌و وێنانه‌ له‌ ناوچه‌كانى سنوورى نێوان عێراق و سووريا گيراون و ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له‌ ده‌وروبه‌رى قاسم سوله‌يمانيين ئه‌ندامى ليواى فاتمييه‌كانى ئه‌فغانن.

بەپێی زانیارییەکان ماوه‌ى زياتر له‌ مانگێكه‌ فاتمييه‌كان به‌ره‌و سنووره‌كانى عێراق له‌ ديوى سوورياوه‌ پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن.

دەگوترێ ماوەی دوو رۆژه‌ سوپاى ئه‌سه‌د بادييه‌ى تێپه‌ڕاندووه‌ و گه‌يشتووه‌ته‌ سنوور.

پێشتر هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایانگەیاندبوو ئیزن نادەن هێزەکانی سەر بە ئێران و بەتایبەتی حەشدی شەعبی بگەنە هێزەکانی ئەسەد.

چوونی قاسم سلێمانی بۆ سنوورەکانی ئێران و عێراق لە حاڵێکدایە کە بەپێی هەواڵەکان، دوای بیندرانی پەهبادێکی سیخوڕیی سەر بە ئێران لە دەورووبەری هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە سووریە، ئەو هێزانە هێرشیان کراوەتە سەر.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت