شێرپێنجەهێنەربوونی ئاوی گوندی “قەڵاڕووتە”ـی دیواندەرە، ژیانی دانیشتوانی خستووەتە مەترسیەوە

0
595

ئاوی گوندی قەڵاڕووتەڵەی دیواندەرە هۆکارێک بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە و لەنێوچوونی هێوری خەڵکی ناوچەکە، لەبەرامبەریشدا بەرپرسانی دەوڵەتی بێدەنگییان هەڵبژاردووە و هەڕەشەیان لە خەڵکی ناڕازیی گوندەکە کردووە.

مرۆڤایەتی: ئاوی گوندی قەڵاڕووتەڵەی دیواندەرە بەهۆی درووستکردنی شێرپەنجە، هەتا ئێستا چەند کەس لە خەڵکی گوندەکەی تووشی شێرپەنجە کردووە و ئەمەش هۆکارێکە بۆ مردنی هێوری خەڵکی ئەو گوندە بەهۆی ئاوی گوندەوە.

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان_ڕۆژهەڵات، ئاوی گوندی قەڵاڕووتەڵەی دیواندەرە هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، هەر بەو هۆیەوە هەتا ئێستا دووکەس لە خەڵکی گوندەکە بەو هۆیەوە تووشی شێرپەنجەبوون.

دانیشتووانی گوندە بەهۆی نالەباری ئاوی خواردنەوەیی گوندەکەیان، چەندینجار سەردانی ناوەندە بەرپرسیارەکانیان کردووە بەڵام هەتا ئێستا هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە کراوە دەرکەوتووە ئاوی گوند بەهۆی کیمیایی بوون و هەبوونی نیتڕات تێیدا، هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە زۆر نەخۆشی کوشندەی وەک شێرپەنجە، کە ئەمانە مەترسین بۆسەر دانیشتووانی گوندەکە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دانیشتووانی گوندەکە دوای چەندجار سەردانی کردنی ناوەندە بەرپرسیارەکان لە شاری دیواندەرە، هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە لە ئەگەری چارەسەر نەکردنی ئەو کێشەیە ئەوە ئەوانیش کێشەکەیان دەدەنە ڕاگەیاندنەکان.

هەواڵنێری ماڵپەڕی مرۆڤایەتی گوتی: لەبەرامبەر ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی گوندەکە، بەرپرسان هەڕەشەی ئەوەیان لێیان کردووە کە دەستبەسەر دەکرێن لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتیەکانەوە.

لەدرێژەی وتەکانیدا پەیامنێری مرڤایەتی گوتی: لەکاتی سەردانیکردنی خەڵکی گوند بۆلای ئەو بەرپرسانە، ڕووبەڕووی ناشرینترین قسە بوونەتەوە و سوکایەتیان پێکراوە.

قەڵاڕووتەڵە گوندێکی شاری دیواندەرەی پارێزگایی سنەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەم گوندە لە ناوچەیی زەڕینە هەڵکەوتووە کە بەپێی ئامارەکانی ناوەندەی ئاماری خودی ڕێژیم لە ساڵی ۱۳٨۵دا نزیکەی ۱۰۰۱ کەس دانیشتوویی هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.