شۆڕشی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ڕێبەریی کاریزمای دوکتور قسملوو ناسرا، بەڵام ئێستاچی!

0
179
محەمەد سلێمانی

خەباتی ڕەوایی سیاسی گەلی کوردستان چاوەڕوانی گەلێك گەورەتری لە هێزە سیاسەکانی  هەیە و لێیان دەخوازرێت، شۆڕش تەنیا بەمەیل و سەلیقەی کەسێك و یان دەستەیەکی بچووك بەڕێوە ناچێت و، شوێنی ئەوتۆی لە سەر کۆی ڕووداوەکان نابێ.  ئەگەر بە شێوەی گشتی ستڕاتیژی سیاسی نەتەوەیی وەك بژاردەیەکی گەورەی هاوبەشی بەرخۆدان، خوێندنەوە و تێڕامانی لەبارەوە نەکرێ و خاڵەجەوهەری و بنەڕەتیەکان وەكخۆین تێکەڵاوی هەنگاوە سیاسی و دیپلۆماسیەکان نەبن. بۆ ئەو مەبەستە وەك  شۆڕشی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەردەگرین و تیشک دەخینەسەر بارودۆخی دوێنێ و ئەمڕۆی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەو بەشەی وڵات، ڕەنگە باشتر لە مەبەستی هەڵسەنگاندنەکە تێبگەین. دکتۆر قاسملوو وەك ڕێبەرێکی گەورە و دەگەن و مێژووی هاوچەرخی ئێران و کوردستان، ڕۆڵی بەرچاوی لەسەر گەشەپێدان و بەهێزکردنی حیزب و جووڵانەوەی سیاسی کوردیدا هەبوو و پاش ڕێبەرانی شەهید، بەداخەوە دیتمان، شۆڕشی ئەو بەشەی کوردستان بە چ ئاقارێکی وشکاڵانیدا هەنگاوی  ناو  بەتەواوی پێێ لە نێو ڕووداوە نێوخۆیەکان بڕا، هەتا دەست پێکردنەوە جمووجۆڵی سیاسی و چەکداری بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر دروشمی ڕاساندا.

دیارە ئەو قۆناخەش تەمەنی دەستپێکردنەوەی زۆر لە مێژوو نیە و وەك پێسیت نەیتوانیوە ئامانجەکانی بپێکێت. بە ڕاشکاوی بێڵێن مەبەستی ئەو چەند دێرە هەرگیز بەومانایە نیە کە دژی حیزب و یان هێزە کوردیەکان بین، بەڵکوو هەلومەرجی سیاسی خەبات ئەوەدەخوازی بە هەیکەل و قەوارەی ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی جەوهەری پەیوەندی و سیاسەتی درێژخیاندا بچنەوە و ئاکادیمیانە لێکدانەوەی دەرهاویشتەکانی نەتیجەی خەبات هەتا ئەمڕۆ  بکرێ. بیری سیاسی و نەتەوەیی، نیازی بە ژیری و دوورکەوتنەوەیە لە دەمارگیری و پاوانخوازی سیاسی و ڕێکخراوەی و بە هێندوەرنەگرتنی جەوهەری ستڕاتیژی نوێێ خەبات و ڕێزنەگرتن لە فکرو بیروباوەری هەمەجۆری سیاسی و کۆمەڵایەتی و پشتگوێ خستنی پڕۆرالیزم وەك ڕەهەندێکی مۆدێرنی ژینگەی سیاسی و تەشکیلاتی لە کوردستاندا. بۆ ئەو مەبەستەش لازمە خوێندنەوە و لێکدانەوە فکریەکان لە سەر ئەساسی بەرژەوەندی نەتەوەییدا ڕێکبخرێنەوە و  دامەزراوە گشتیەکانی کوردستان، بە نیشتیمانی بکرێن و شیاو نابێت ئەگەر بێت و  بە بیرتەسکیەوە تەماشای  ئاڵوگۆڕ و  ڕووداوە نوێ کان بکەین و شتڕاتیژیەکی گونجاومان نەبێ و، بەردەوامی دان بە کولتوری خۆخۆری و یەکدی پەڕاوێزخستن، ئاکامەکەی جگە لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی تری گەورەی نەتەوەیی و لێك ترازان و دوورکەوتنەوەی تازەی تەشکیلاتی، بەداخەوە لە جەوهەردە شتێکی ئەوتۆی نابێت هەتا دروێنەی بەرهەمەکەی بکرێت. وشیاری سیاسی کۆمەڵگای کوردستان لەئاستێکی زۆر بەرزدایە و هەرتاکێك بە باشی لە سەر ماف و ئازادیەکانی شارەزایی هەیە و بەرچاوروونیان بۆ ڕووداو  و پێشهاتە جیهانی و ناوچەیەکانیش هەیە و لەوەی گەیشتوون کە بارودۆخی سیاسی و  ئاسایشی نەتەوەی چ شتێکی لازمە و دەبێت سەرمایەگوزاری ماددی و مەعنەوەی لە سەر ئەساسی چ جۆرە میکانیزمێک بۆبکرێت.

کۆمەڵگای کوردستان هەوێنی دروست بوونی هێزە سیاسی و تێکۆشەرەکانی کوردستانە و هەر ئەو کۆمەڵگایەش دەتوانێت لێ پێچینەوەیان لە گەڵدا بکا، کاتیك ئاکامی لێ پێچێنەوەکان دەردەکەوێت کە حیزبێکی سیاسی کوردستان لە هێزێکی گەورەوە نفووز و خۆشەویستی لەنێو خەڵکدا، بەرادەیەك ئەوتۆ دادەبەزێ و کە ڕەنگە خۆی نەناسێتەوە کە چۆن بەوجۆرەی نفوزی سیاسی و کۆمەڵایەتی کەمیکردوە لە نێو خەڵکدا! لەو کاتەدا هێزێکی سیاسی و دێمۆکرات، دەبێت بە ژیری و بەر چاو ڕوونیەوە لە هۆکار و سەبەبی ئەسڵی و ڕادەی لەدەستدانی خۆشەویستی و پێگەی خۆی  لە نێو خەڵكدا لە سەر بنەمایەکی زانستی لێکۆڵێنەوەی لەبارەوە ئەنجامبدا و بە ڕق و تۆڵەکردنەوە، بەرەورووی خەڵک نەوەستێتەوە، بەڵکوو وێرای ستایشکردن لە ئاستی وشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی گەل، بە سیاسەت و کردەوەکانیدا بچێتەوە و بە چاوی ڕەخنە لە خۆگرتنەوە بە ڕەوری قۆناخە نوێ کانی تێکۆشان ببێتەوە.  هەرلەوکاتەشدا کورد و ڕێبەری سیاسی لازمە دووربکەوێتەوە لە فراوانترکردنی دەسەڵاتی سیاسی حیزبی و دروستکردنی بەربەست لە بەردەم هێڵە گشتیە نەتەوەیەکاندا کە بیری ڕزگاریخوازی نیشتیمانی زاڵبکرێت بە سەر کەش و هەوای سیاسی کوردستاندا.

ئەگەر بەسەرنجەوە میژووی ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی کوردی بخوینینەوە، دەبینین هۆیەکانی تێكچوونیان زۆر وێکچوونیان بەیەکەوە هەیە. کەوابوو ئەگەر بە شێوەی گشتی و بنەڕەتی پەند لە ڕابروو و بە شۆڕشەکانی ئێستایشەوە وەربگرین، ڕەنگە بەو ئەنجامەی بگەین، کە بەداخەوە قەرار و بڕیاری سیاسی و دوور کەوتنەوە لە بەرژەوەندی نەتەوەیی گەلی کورد زیانی گەورەی بە جووڵانەوەی کوردی گەیاندوە. جا ئەگەر بێت و لە قۆناخی نوێی خەبات و بەرخۆداندا، ڕێگای تری تێکۆشان تاقینەکرێنەوە و هەستی نەتەوەیی و ستڕاتیژی سیاسی تازە نێتە ئاراوە، چارەنووسەکان هەمەن لێکەوتە و دەرهاویشتەی پێچەوانەیان بۆ کورد دەبێ و ئاسۆی بەدەوڵەت بوونی کورد هەروا ناروون و نادیار دەبێت. ڕەنگە ئەو چەندێرە وەك چیرۆکێکی بێمانا لە لایەن دەستەیەکی پچووکی نێوکۆمەڵگای کوردستان لێکدانەوەی بۆبکرێ و بەدڵی ژمارەیەك نەبێت و بە هۆی هەستی پتەوی حیزبی گەری، بەڵام گومان لەوەیدا نیە، ئەو خەڵکەی تەنیا  تۆزێك سەری  لە ئەلف و بێی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەربکات، لەوەیش زیاتر گلەیی لە سەر شێوەی خەبات و هۆیەکانی بێ ئاکامی شۆڕشەکانی کوردستانی لە نێو دڵدایە و هۆکار زۆرن ئەگەر باس بکرێن، بەڵام ڕەنگە گونجاو شیاو نەبێ هەر هەموو باس و بابەتێکی پەیوەندیدار بڵاو بکرێتەوە.

خوێنەری هێژا، سەرجەم بابەتی نووسەران و وتارەکان کە لە ناوەندی ڕۆژی کورد بڵاو دەبنەوە، ڕوانگەی نووسەرەکانە و مەرجم نیە ڕوانگەی سەداسەری ناوەندی ڕۆژی کورد بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌