شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پرسی تاقیکاریی موشەکیی ئێران، کۆدەبێتەوە

0
250
Die Mitglieder des UN-Sicherheitsrates stimmen am 22.5.2003 über die sofortige Aufhebung aller wirtschaftlichen und finanziellen Sanktionen gegen den Irak ab. Die USA und Großbritannien haben als Siegermächte im Irakkrieg vom Weltsicherheitsrat die Vollmacht für eine umfassende Neugestaltung des Landes erhalten. Zugleich beschloss der Sicherheitsrat mit einer in Washington formulierten umfangreichen Resolution die sofortige Aufhebung aller wirtschaftlichen und finanziellen Sanktionen gegen das Nahost-Land. 14 der 15 Mitgliedstaaten stimmten mit Ja. Syrien nahm an dem Votum nicht teil.

ڕۆژی کورد: دوابەدوای داواکاریی باڵوێزی ئیسراییل و هەروەها داوای دەوڵەتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی پرسی تاقیکردنەوەی موشەکی باڵستیک لەلایەن کۆماری ئیسلامی، بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە، شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ شیکردنەوەی ئەو باسە، دانیشتنێکی بەپەلە ڕێک بخات.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکاییەوە کە نەیویستبوو ناوی ئاشکرا بکرێ، هەواڵی تاقیکردنەوەی موشەکێکی مامناوەند مەودای بڵاو کردبۆوە کە دەگوترێ ئەو موشەکە دوای بڕینی مەودایەکی هەزار کیلۆمیتری، تەقیوەتەوە.

لێژنەی نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی دووشەممە، داوای لە شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد تا لەمبارەوە کۆبوونەوەیەک ڕێکبخات.

بڕیارە نیکی هێلی، باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار ببێت.

لەو ڕاگەیێندراوەی کە لەلایەن نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاو بۆتەوە هاتووە “بۆ لێکدانەوە لەمەڕ تاقیکردنەوەی موشەکێکی بالستیکیی مامناوەند مەودا لە ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، داوای دانیشتنێکی بەپەلە لە شۆڕای تەناهی دەکەین”.

بڕیارە ئەم کۆبوونەوەیەی شۆرای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای باس و خواست لەسەر دۆخی سووریە، کاتمێر ١٥ بەکاتی گرینویچ ئەنجام بدرێت.

لە یەکەم دژکردەوە بەو دڵەراوکێیەی کۆمەڵگای جیهانی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی دەڵێ، تاقیکردنەوەی موشەکی نەتەنیا بەشێک لە ڕێکەوتنی ناوکیی ئێران لەگەڵ ڕۆژئاوا نیە بەڵکوو ئەو تاقیکردنەوانە بەپێچەوانەی بڕیارنامەی شۆڕای تەناهیش نیە کە دوای بەرجام پەسەند کراوە”.

زەریف، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە قەراغ چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕانسە، بێ ئەوەی کە ئەو تاقیکردنەوەیە ڕەت بکاتەوە یان پشتڕاستی بکاتەوە گوتی: “ئێران هیچ کات موشەکە بەرهەمهێنراوەکانی خۆی بۆ هێرش بۆ سەر وڵاتانی تر بەکار ناهێنێ”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت