سێ تەقینەوە لە شاری دۆرتمۆندی ئاڵمان رووی دا

0
376
A window of Dortmund's team bus is damaged after an explosion before the Champions League quarterfinal soccer match between Borussia Dortmund and AS Monaco in Dortmund, western Germany, Tuesday, April 11, 2017. (AP Photo/Martin Meissner)

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی شپیگل ئۆنلاینی ئاڵمان، بووسی هەڵگری یاریزانانی یاریگەی دۆرتمۆند هێرشی کرایە سەر، کە بەو هۆیەوە مارک بارترا یاریزانی هێڵی بەرگری یاریگەی دۆرتمۆند بە سووکی بریندار بووە.

رۆژنامە‌ی شپیگل لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی‌یەوە نووسیوەتی، کە هێرشەکە ئامانجدار بووە، بەڵام هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لەمەڕ ئەنجامدەری ئەو هێرشەوە لەبەر دەستدا نیە.

هاوکات پۆلیسی ئاڵمان لە لاپەڕەی تویتری خۆی داوای لە هاووڵاتیان کردووە کە خۆیان لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و هەواڵی ناراست ببوێرن.

بە گوتەی پۆلیس، ماشێنی هەڵگری یاریزانان لە مەودای ١٠ کیلۆمیتریی یاریگەی دۆرتمۆند لە سەر رێگەی ولسوالی بۆ دورتموند کراوەتە ئامانجی سێ تەقینەوە.

پۆلیس رایگەیاندووە، کە پێدەچێ ئەو سێ بۆمبە لە پەرژینی تەنیشت رێگەکە داندرابێتن و ئەو یاریزانانەی کردبێتە ئامانج.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی شپیگل، یاریی نێوان دوو یانەی مۆناکۆ و دۆرتمۆند بۆ رۆژی چوارشەممە ١٢ی ئاپریل، کاتژمێر ٨ و ٤٥ خولەک بە کاتی ناوەندی ئەورووپا دواخراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت