سمینارێک لەمەڕ دۆخی سوریە و کوردستانی ڕۆژئاوا لە پاریس بەڕێوەچوو

0
426

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە فەڕانسە، ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، سمینارێک لەمەڕ دۆخی سوریە و کوردستانی ڕۆژئاوا لە نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕێزلێنان لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە ئەردەڵان عەبدووڵاهی وەک نوێنەری ناوەندی ڕۆژی کوردیش بەشدار بوو، ئه‌رده‌لان عه‌بدوڵڵاهی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ناوی ڕۆژی كورده‌وه‌ باسێكی تێر و ته‌سه‌لی له‌ سه‌ر ڕه‌وشی كوردستانی ڕۆژئاوا پێشكه‌ش كرد.

له‌ درێژه‌ دا محەممەد ئەنوەر ئاغا کەسایەتیی ناوداری کورد وێڕای مام جەمۆ چالاكی سیاسی كوردی كوردستانی ڕۆژئاوا، لەسەر سووریە بەگشتی و دۆخی کوردستانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی، لێدوانیان دا.

لە سمینارەکەدا نەبوونی یەکدەنگیی ئۆپۆزیسیۆنی سووری، باسی سەرەکیی کۆڕگێرەکان بوو.

هەروەها لەو سمینارەدا باس لە مێژووی خەبات و بەرخۆدانی کوردەکان لە کوردستانی ڕۆژئاوا خرایە بەر باس و تاووتوێ کرا.

هەروەها ئەردەڵان عەبدووڵاهی، نوێنەری ڕۆژی کورد لەو سمینارەدا، باسێکی لەسەر دۆخی کوردستانی ڕۆژئاوا و ئاماری پەڕیوەبوونی خەڵک و گیراوانی سیاسی و بەگشتی دۆخی کوردستانی ڕۆژئاوا، پێشکەش بە بەشداربوان کرد.

هەروەها لە بەشێک لەو سمینارەدا، وڵامی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە.

ئەو سمینارە بە بەشدارییەکی بەرچاوی کوردستانیان و بەتایبەتی کوردانی کوردستانی ڕۆژئاوا، بەڕێوەچوو.

سلایدشۆو پێویستی بە جاڤاسکریپتە

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت