١١ لاوی كورد له‌ كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كران

0
89

شه‌وی‌ ڕابردوو 11 گەنجی کوردی خەڵکی شاری کرماشان به‌ هۆكاری‌ ناڕوون له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعات‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

له‌ چه‌ند شه‌وی‌ ڕابردوو پۆلێك له‌ لاوانی‌ كرماشانی‌ به‌ هۆكاری‌ ناڕوون له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیتلاعاتەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هەندێ سەرچاوە بڵاویان کردووەتەوە کە گومانی‌ ئه‌وه‌یان لێكراوه‌‌ له‌ ڕۆژی‌ “22ی‌ به‌همه‌ن” (ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران) له‌ناو شاری‌ كرماشان پشێوی‌ بكه‌ن و داموده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌ت ئاگر تێبه‌ر بده‌ن.
سه‌باره‌ت به‌م گیراوانه و هۆکاری راستیی دەستگیر کرانیان‌ تا ئێستا هیچ هه‌واڵ و زانیارییەکی ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت