١٠ فەرمان

0
369

 لە کۆماری دیمۆکراتی کوردستان دا

سمایل ماملێ

با کوت وپر ئەوە بڵێم کە دەبێ هەر شتێک و رووداو بە پێی سەردەم و کات وسات و وەختی خۆی هەڵیسەنگێنی کە کۆماری کوردستانیش لەو قاعیدە ( مستثنی) نی یە. ئەوساڵ دەمهەوێ لە یاد وبیرەوەری ساڵوەگەری ٧٠ساڵ لە دامەزراندنی کۆماری دیمۆکراتی کوردستان چەند وێنەی سەرەکی لە خزمەت وکارەکانی کابینەی کۆماری دیمۆکراتی کوردستان بخەمە روو کە لە ماوەی ئەو( ١١ مانگ و ٢٠ رۆژە ) دا ئەنجامی دا ئەگەرچی هەتا بڵێی ماوەکەی کورت و بە هیچ شێوەیەک بۆ مەسلەی حکومەتداری وبەرێوە بردنی وڵات گونجاو نی یە، بەڵام بە هەمووی ئەوانەوە دەتوانم بەو پەری جەسارەوتەوە بڵێم :بە نیسبەتی سەردەم و ئیمکانات بە گشتی ، ئەوەی لە کۆماری کوردستاندا کراوە ، حکومەتی هەریمی کوردستان لە ماوەی ٢٤ ساڵ ، بە میلیاردها دۆڵار نە پێیکراوە و نە خۆشی لێداوە. هونەری پێشەوا قازی محمد لەوە دابوو کە لەو پەری بێ ئیمکاناتی و لە راستیدا ( بە هیچ ) کۆمارێکی دروست کرد کە خەڵک بە دڵ و بەگیان بە ئی خۆی بزانێ. سەرچاوەی ئەو هونەرەشی دەگەرێتەوە سەر بواری فەرهەنگی وتێگەیشتوویی. راستە بواری ئابووری یەکجار گرینگە بۆ حکومەتداری ، بەلام بەشیكی بەرچاویشی پەیوەندی راستەوخۆی بە بواری فەرهەنگی و جەوهەری حکومەتداری هەیە کە رەنگە یەکێ لە هۆیەکانی سەرنەکەوتنی هەریمی کوردستان لە حکومەتداریدا هەر ئەوخاڵە گرینگە بێ. ئەگەر بە کوت وپریش بێ چاوێک بە سەر ئارشیوی کۆماری دیمۆکراتی کوردستاندا بخشینی دەبنینی کەو حکومەتە بچکۆڵەو بێ دەرەتانە لەپەری بێ ئیمکاناتی دا ژیاوە کەچی بیری لە چارەسەری زۆر شت کردۆتەوە. لە ئەنجامی تۆژینەوە لێکدانەوە گەیشتمە ئەو باوەرە کە بەراستی کۆماری دمۆکراتی کوردستان کوردستان ئێستاش هەر نەبێ دەتوانێ هەڵگری پەیامێکی دەوڵەتداری و مودێلی ( ١٠ فەرمان )ی پیرۆز بێ بۆ حکومەتی ٢٤ ساڵەی ئەورۆی هەریمی کوردستان کە هەموو بەشەکانی ترو نەتەوەی کورد بە گشتی چاوی پر لە ئومێد وئارەزوویان تێبریوە و بە گەشە کردنی دڵشاد و بە لاوازی دڵتەنگ و غەمبارن . من بەو ١٠ فەرمانە یادی کۆماری دیمۆکراتی کوردستان دەکەمەوە و وەک بەراوردیش دەیخەمە ژێر نەزەری هاوزمانانی ژیر و وریام تا هەموومان پێکەوە بە هەستی دڵسۆزی بروانینە ئەمرۆی کوردستان و بڵێین : بەڵێ کۆمار کورت بوو، بی دەرەتان بوو ، بەڵام بۆ کات وسەردەمی خۆی زێر و گەوهەر بوو کە هیوادارم رێبەرانی هەریمی کوردستان لە بریقایی وتیشکی ئەو کۆمارە کەڵک وەر بگرن .
(١)
١/ سەبارەت بە مەسەلەی گەندەڵی ،حکومەتی کوردستان بە توندی دژی ئەو ئاکارە ناشایستە بوە ، بۆیە لە زۆربەی ژمارەکانی رۆژنامەی کوردستان و تەنانەت لە دارو دیواریش ئەو ئاگاداری یەی بلاوکراوەتەوە کە هەر کەس خۆی لە گەندەڵی بدات ، چارە نووسی حەبس و تەنانەت کوشتنە ، ئەوەش وێنەی ئاگاداری یەکە
( حکومەتی هەریمی کوردستانیش هەر لە سەرەتاوە ژێرخانەکەی بە گەندەڵی دامەزراوە بۆیە توانای چارەسەری قەیرانی نی یە و بە تەواوی دەم ودەزگاکەی لەرزۆکە و… و…… )
٢)
٢/ خوێندنی کور وکچ تا تەواو کردنی سەرەتایی ئیجباری بوو، هەرکەس مناڵەکەی نەناردبا تووشی جەزای دەبوو.
(٣)
٣/ بۆ ئەوەی فەرق وجیاوازی نیوان فەقیر و دەوڵەمەند نەبێ ، کۆماری دیمۆکراتی کوردستان هەر ٦ مانگ بە خەرجی خۆی جل وبەرگی یەک رەنگ و یەک شکڵی بۆ قوتابیانی مەکتەب کریوە.
(نەم بیستوە ونەم دیوە کە حکومەتی هەریمی کوردستان لە هیچ مەکتەبێک جل وبەرگی بۆ قوتابیان ومناڵان تەک رەنگ ویەک دەست کریبێ)
(٤)
٤/ لە سەردەمی کۆماری کوردستان ماشێن بۆ هاتوو چۆ نەبوو تەنیا پاسکیل ( دوچرخە ) هەبوو ، بۆ ئەوەی کەسێک لێێبخورێ دەبوایە تەسدیق( ئیخازەنامە)ی دوچرخە (پاسکیل)ی هەبا ، ئەوەش وینەیەک لەو ئیجازەنامەیەی دووچەرخە واتە ( پاسکیل ) سەردەمی کۆماری کوردستان.
کە (چی لە حکومەتی هەریمی کوردستان بە هەزاران کەس بە بێ ئەوەی ئیجازەی هەبێ ماشێن و سەیارەی پی یە کە رۆژ نی یە ئەو وڵاتە تووشی کارەساتی جەرگ بر نەبێ )
(٥)
٥/ حکومەتی کوردستان بۆ پێراگەیشتن وبە خێوکردنی منداڵانی هەتیو ( بی دایک وباب)، هەموویانی لە نێو بنەماڵەکانی خەڵکی شار ودێ بلاو کردۆتەوە و مانگانەش پوڵ وپارەی بۆ هەر چەشنە پێداویستی و خەرجی مناڵان داوە بە خاوەن ماڵ یان ئەو کەسەی ئاگاداری منداڵەکە دەبێ. سەرپەرستی گشتی و بەرپرسی ئەو کارەش ( حوسێنی فروهەر) ناسراو بە حوسێنی زێرینگەران بوو. ئەوەش وێنەی ئەو کاتەو ئەو منداڵانەی بی دایک و باب بوون کە میرزا حوسێنی فروهەر لە گەڵیان راوەستاوە.
( هەر ئێستا لە وڵاتانی ئورووپا بە بە سەدان هەزار پەنابەر بە تایبەتی ( ئەفغان)ی روویان لە وڵاتی سوێد کردوە کە حکومەتی سوسیال دیمۆکراتی سوێد تەواوی مناڵانی ژێر هەژدەی بە سەر بنەمالەکاندا دابەشکردوە و مانگانە خەرجی بەرێوەچوون و پێداویستەکانیان دەکێشێ ، هەر ئەو کارەی کە ٧٠ ساڵ بەر لە ئێستا حکومەتی کوردی کردوویەتی.) بە داخەوە حکومەتی هەریمەکەی خۆمان جارێ لەبەر… و… و….نەگەیشتۆتە ئەو رادەیە.
(٦)
٦/ لە بواری ئەمنیەت وئاسایش، لە سەردەمی کۆماری دیمۆکراتی کوردستان نە یەک فەقەرە دزی هەبوو و نە یەک کەس وەک دەڵێن کەپۆی خوێنی لێهات، واتە کەس نەکوژراوە.تەنیا( دوو پێشمەرگە لە دەوروبەری میانداوێ دوو عەجەمیان کوشتبوو، کۆماری کوردستان زۆری پی ناخۆش بوو ، ئەو دوو پێشمەرگەیە پاش دادگاهی کردن حوکمی ئێعدامیان بەسەردا برا ، ئەگەرچی بنەماڵەی کوژراوەکان لەو بریارە و مرۆڤ دۆستی یەی کۆمار سەریان سوورمابوو ، بەڵام هەر دوو بنەماڵە بە تکا وپارانەوەش داوایان لە داداگای کۆماری کوردستان کرد کە نەیان کوژن و ئەوان دەیانبەخشن بەڵام دادگا قەبووڵی نەکرد وحوکمی خۆی ئیجرا کرد.
( کە چی لە حکومەتی هەریمی کوردستان بە سەدان ژن وپیاو ، بە بێ تاوان و بە بێ ئەوەی کەس ئاگادار بێ بە شیوەی جیاواز ، بە ئەمر و فەرمانی بەرپرس و مەسئوول و….کوژراون و پەروەندەکانیان خۆڵی کەمتەر خەمی لێنیشتوە ) و… و…. و….
(٧)
٧/ لە سەردەمی کۆمار کوردستان خوتبەی نوێژی جومعە بە کوردی بوو و باسی سەرەکیش تەنیا مەسەلەی نەتەوایەتی ، هەست وتین وگری کوردایەتی و هەروەها هاندانی خەڵک بۆ یارمەتی دان بوە تا بۆ ئەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانە و… پێ دابین بکرێ. بە ئەمری پێشەوا قازی وتاری تەواوی مزگەوتەکان تەنیا پەیوەندی بە هەستی وتین وگری کوردایەتی هەبوو و هەوڵی دەدا بە خەڵکی بسەلمێنێ کە کوردێکی موسڵمان بە نەک…. ئەوە لە کاتێکد ا کە جەنابی پێشەوا قازی خۆی ریبەرو شەخشییەتێکی ئایینی بوو.
( کە چی لە حکومەتی هەریمی کوردستان هەر رۆژێ کۆڵکە مەلایەکی نەزان ونەخوێندەوار بە سانایی گاڵتە بە عەقڵ شعووری گەل دەکات و دەم ودەزگای هەریمیش جارێ بە( دەستی لێمەدە بڤەیە) لە گەڵیان پێوە بووە.)
(٨)
٨/ کۆماری دیمۆکراتی کوردستان ئەوپەری عەداڵەت ودادپەروەری کۆمەلایەتی خۆی بە هەموو ئیمکان و توانا پاراست ، هەموو کەس لەبەرامبەر قانووندا یەکسان بوون .
( لە حکومەتی هەریمی کوردستان ، دەم ودەزگایەکی بە تەواو عەیار ( واسطە) کاری یە و خەڵک بە تەواوی لە دەستی ئەم رەوشتە نالەبارە دەناڵێ )
(٩)
٩/ لە بواری ئابووری ئەگەرچی زۆر لاواز بوو بەڵام بە تەواوی کۆنترۆڵی بەسەر شت ومەک وبازاردا هەبوو و کەس بۆی نەبوو نرخ وبایەخ بە کەیفی خۆی دیاری بکات ، ئەو دوو وێنەیە ئەوەمان نیشان دەدات :
لەیەکەم ئاگاداری کە لە راستی دا شکایەتە دەڵێ : بۆ سێەی گۆشتی هەر بە چوار تمەنە
لە دووهەم دا شارەداری ئاگاداری داوە ە نرخی دیاری کردوە،
( لە حکومەتی هەرێم هەرگیز کۆنترۆڵی بە سەر بازار دا نەبوە و هەر کەس بە کەیفی خۆی و بە ویژدان و کەرامەتی شت دەفرۆشێ )
( ١٠)
١٠/ بایەخ وئەرزیش بۆ پلەو پایەی ژنان. پێشەوا قازی محمد بە هەستی پێشکەوتوویی بەرلە هەموو کەس مینا خانمی هاوسەری دێنێتە مەیدان و داوای لێدەکا رێکخراوی ( یایان ) واتە ژنان پێک بێنێ و کۆمەڵی ژنان بەرەو زانست وپێشکەوتوویی و هەست وگر وتینی کوردایەتی هان بدات .

ddd deeee dezzzzz eeeezzzzzzz erezeeee sharewani

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت