وەزیری دەرەوەی بەحرەین: ڕژیمی ئێران دەڕوا و مانەوەکەی کاتیە.

0
505
شێخ خالید بین ئەحمەد ئالی خەلیفە، ئەمڕۆ سێ شەمە ٢٦ی دیسامبری ٢٠١٧، لە تویتێری خۆیدا نووسیویە، وڵاتی ئێران دەمێنێتەوە و ئەو ڕژیمەی ئێستا لە ئێران لەسەر کارە، دەڕوا.
ڕۆژی کورد: وەزیری دەرەوەی بەحرەین، هەروەها نووسیویەتی: “هەر کەسیش ئەو قسانەی ئێمەی پێ خۆش نیە با لە ئاوی دەریا بخواتەوە و سەری لە دیوار ڕاکێشێ”.
ئالی خەلفە هەروەها نووسیویەتی: “کۆماری ئیسلامی و ڕێڕەوانی، باش دەزانن کێ لە هەمبەر پیلانگێڕیەکانی ڕاوەستاوە و ئێرانیش بە دژی پیلان دەگێڕێ. خوا پاتشا و پیاوەکانی و کەسانی وەفادار بە پاتشا بپارێزێ”.
وەزیری دەرەوەی بەحرەی پێداگری دەکاتە کە” دووبارەی دەکەمەوە، ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناو دەچێ و مانەوەی کۆماری ئیسلامی، کاتیە”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیش لە دژکردەوە بە لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی بەحرەین دەڵێ: “وەزیری دەرەوەی بەحرەین ئەو قسانەی بۆ دڵۆخشیی ئەربابەکانی، واتا ئەمریکا و ئیسراییل کردوون”.

قاسمی، هەروەها پێداگری لە پشتیوانیان لە فەلەتسین کرد و گوتیشی: “بەپێچەوانەی هەموو پیلانەکانی ئەمریکا و دار و دەستەکەی، فەلەستین هەروا بەشێکە لە جەستەی ئیسلام و دەشمێنێتەوە.

ئێران، بەحرەین و وڵاتانی عەڕەبی بەوە تاوانبار دەکا، کە پرسی فەلەستین کە پرسێکی سەرەکیی جیهانی ئیسلامە، بە پرسێکی لاوەکی چاو لێدەکەن و بوون بە داردەستی ئەمریکا و ئیسراییل.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.