وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە تورکیە/وتووێژ لەگەڵ حیسام دەست پیش

0
175

هەروەک پێشتر لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ئەمڕۆ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سەردانێک گەیشتە ئانکارا و بڕیارە لەگەڵ چەند بەرپرسی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

زەریف دوای ئەوەی کە گەیشتە تورکیە، ڕایگەیاند کە ئێران لە سەردەمی دوای بەرجام حەز دەکا پەیوەندی ئابووری بەربڵاوتری لەگەڵ دراوسێکانی ڕۆژئاوی خۆی هەبێت و هەر بۆیەش  گەرەکیەتی پەیوەندییە ئابوورییەکانی خۆی لەگەڵ تورکیە زێدە بکات.

شایانی باسە کە بە پێی زانیارییەکان، زەریف لەو سەفەرە یەک ڕۆژەی خۆیدا، بۆ فراوین میوانی مەولوود چاوش ئۆغڵوویە و بڕیارە لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و ئەحمەد داوود ئۆغڵوو، چاوپێکەوتن بکات.

سەفەری زەریف بۆ تورکیە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ کات ژمێر ١١ی سەر لە بەیانی هێڕشێکی خۆکوژی لە ئیستانبووڵ کرا و بە هۆی تەقینەوەیە تا ئێستا ٥ کەس کوژراون و ٣٦ کەس بریندارن.

حیسام دەست پیش، مامۆستای زانکۆ و چاوەدێری سیاسی لەمەڕ ئەو سەفەرەی زەریف بۆ ئێران بۆ ڕۆژی کورد دوا و ڕای وایە کە: ئەوەی پەیوەستە بە سەفەرەکەی زەریف بۆ تورکیا دەتوانێ لە دوو پرسی جەوهەریدا

حیسام دەست پیش-چاوەدێری سیاسی
حیسام دەست پیش-چاوەدێری سیاسی

خۆی ببینێتەوە. یەکەمیان ئەوەیە کە ڕووسیا لە سوریا تا ڕادەیەک پاشەکشەی کردووە و ئەمەش وادەکات کە کۆماری ئیسلامی بیر لەوە بکاتەوە کە قورسایی ئەو گۆڕانکاری بەسەردا دێت و پێدەچێ کە مەدوایەک بۆ سیاسەتی تورکیا ساز بێت. بۆیە کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ کە جۆرێک لە هاوسەنگی ساز بکات کە بتوانێ لە توانایانەی کە سوریا هەیەتی بگەنە ڕێکەوتن لەگەڵ تورکیا. بەتایبەت کە تورکیا لە پرسی ڕۆژئاوای کوردستان زۆر نەیار و نیگەرانە. بواری دووەم پرسی کوردە لە ڕۆژئاوا کە کۆماری ئیسلامی تاکوو ئەمڕۆ زۆر لەگەڵ رۆژئاوا نەیار نەبوو. چونکە ئەو سیستەمەی پێشوو نوێنەرایەتی ناسیۆنالیزمی کوردی نەدەکرد و لە هەمانکاتدا خەیاڵ و خەونەکانی پ.ی.د پێشانی ئەوەی نەدەدا کە بەرەو ستاتۆسێکی کوردی دەچن کە نمونەیەک بێ وەک ئەوەی لە باشوری کوردستان بوونی هەیە. بۆیە کاتێک باسی فیدراڵی هاتە ئاراوە ئیتر جۆری دیدی سیاسیان بەرانبەر بە ڕۆژئاوا گۆڕا، بەتایبەت کە پرسی فیدراڵیزم لە ئێستا لە ستراتیژی بەشێک لە هێزەکانی خۆرهەڵاتدایە و لەهەمانکاتدا جۆرێک لە پاڵنەری ساز دەکات. لە لایەکیترەوە ئێران ئەو ترسەی هەیە کە دوو ئیدارەی فیدراڵی لە کورستان لە باشور و رۆژئاوا، دەرفەت و ئەگەری بەیەکگەیشتنیان زۆرە. بۆیە هەوڵی بۆ ئەوەیە کە لە بواری جۆری خەیاڵی سیاسی و فکری کورد لە یەک دابڕێ تاکوو وەک خۆیان دەڵێن مەترسی نەبێ بۆ ئاسایشی نەتەوەیەکان. بە گشتی ئەم سەفەرە وەک پیلانێک دەچێ کە دەتوانێ ئەو دوو وڵاتە بەیەکەوە کۆ بکاتەوە. بەتایبەت کە لەم کاتەدا هەر دوو لا هاوڕان لەو بوارەوە کە کیانی کوردی نابێ لە سوریا هەبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌