وەزیرى دەرەوەى بریتانیا:هاوکارى نێوان کورد و روسیە و ئەسەد وادەکات بە ڕۆلى کورد گەشبین نەبین

0
608

بە گوێرەى هەوالى رۆیترز فلیپ هاموند وەزیرى دەرەوەى بریتانیا لە  وتەیەکى لە پەڕلەمانى ئەم وڵاتە لە بەروارى ٢٣ فوریە باس لە گۆرانکاریەکانى ناوچەى ڕۆژهەلاتى ناوەڕاستی کرد.

لە وتەکەیدا ئاماژەى بە ڕۆلى کورد لە سوریە کرد و گوتى: ئەوەى کە لە حەفتەکانى دواىى بینیمان، هاوکارى نێوان هیزەکانى کورد و ڕێژمى ئەسەد و هێزى هەواى روسیە ئاماژەىە بۆ نیگەران بوون، ئەو بابەتە نیشان دەدات کە بەرامبەر بە رۆلى کورد لەو گورانکاریانە دا گەشبین نەبین.

وڵاتانى کوالسیۆن بە سەرۆکایەتى ئەمریکا بەردەوام نیگەرانى خۆیان بەرامبەر بە هێرشەکانى روسیە بۆ سەر دژبەرانى ئەسەد رایگەیاندوە باس کردنى پەیەدەى شاخەى سورییەى پەکەکە لەو نێوە دا ئەگەرى وەرگرتنى هەڵوێست بەرامبەر بەو هیزەى کورد لە داهاتوو دا بە هێز دەکات

شایانى باسە چەند ڕۆژ پێش ئێستا ڕاوێژکارى ئەسەد ڕایگەیاندبو کە هیزەکانى یەپەگە بەشێکن لە سوپاى سوریە هەروەها نیشانەکانى پەیوەندى لە نێوان ڕێژیم و پەیەدە شاخەى سورییەى پەکەکە هەر ڕۆژ رولە زیاد بوندایە. کە بەڵگەیە بۆ هەبونى پەیوەندى نێوان ئێران و ئەسەد و روسیە وئەو هیزەى کورد ئەمەش وایکردوە ڕۆژئاوا ئەو هێزە لە ڕێزى بەرەى ئەسەد ببینن و وەکو مەترسیەک لێی بڕوانن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.