وەزارەتی پێشمەرگە: حەشدی شەعبی بێ هاوکاریی ئێران ناتوانێ شەڕ بکات

0
238

ڕۆژی کورد: وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی باشوور لە ڕاگەیێندراوێکی توندادا، وڵامی قسەکانی جەواد ئەلتەیباوی، فەرماندەی چەکدارانی عەسایبی ئەهلی حەق کە گرووپی چەکداریی سەربە حەشدی شەعبی ـیە، داوە.

ئەلتەیباوی، پێشتر هێزی پێشمەرگەی کوردستان و مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی باشووری، گرتبۆ بەر توانج و ڕەخنە.

لە بەشێک لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە: “لیدوانەکەی ئەلتەیباوی، دوژمنایەتی لەگەڵ سەروەریی هەرێم و هاوشێوەی قسەکانی نووری ئەلمالکی، ڕێبەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە دوژمنایەتی لەگەڵ خەڵکی کوردستان ـە”.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هەروەها هاتووە: “چەکدارانی حەشدی شەعبی بێ هاوکاریی ڕاوێژکارانی ئێرانی ناتوانن لەگەڵ داعش شەڕ بکەن”.

ئەلتەیباوی لە لێدوانی خۆیدا گوتبووی: “دوای لێدوانی ڕێبەرانی پێشمەرگەکان لە پەڕاندنی دەستی دەست درێژکاران بۆ خاکی عێراق، دەوری مەسعوود بارزانی لە پیلان بە دژی حەشدی شەعبی، بۆ خەڵکی بەڕێزی عێراق ڕوون بۆتەوە”.

ئەلتەیباوی هەروەها بارزانی بەوە تاوانبار کردبوو کە هێزەکانی ئەمریکای هانداوە تا هێرش بکەنە سەر چەکدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت