وەزارەتى دەرەوەی ئێران: گەندەڵى،نەبونى شەفافیەت،سپی کردنەوەى دراو،یاساکان گومانى بۆ کۆمپانیاکانى بیانى دروست کردوە

0
784

بە گوێرەى یاساى پەسند کراوە لە لایەن مەجلیسی ئێرانەوە دەبێ وەزارەتى دەرەوە هەر ٣ مانگ جارێک ڕاپۆرتى چۆنیەتى بەڕێوە چونى “برجام” بداتە مەجلیس.

لە ڕایۆرتى کۆتایی وەزارەتى دەرەوە سە بارەت بە چۆنیەتى بەڕێوە چوونى “برجام” باس لە ئەو پارانە دەکرێت کە دواى هەڵگرتنى ئابلوقەکان ئازاد کراون و خراونە حیسابى بانکى بازرگانى ئێران و ئەوروپا کە بڕى ئەو پارانە یک ملیارو دوسەد ملیون دولارە.

هەروەها لە بەشێکى ترى ئەو ڕاپۆرتە هاتوە کە ژمارەى سانترفیوژەکان و ئەنبارى ئاوى قورس و ئۆرانیۆمى پاڵاوتراو لە نەتەنزو فۆردو چەند شوێنى تر کەمى کردوە .

نەبونى متمانە نێوان لایەنەکان و زەمینەى دورکەوتنەوەى سەرمایە لە ناوچەى ڕۆژهەلاتى ناوەڕاست و گومان لەسەر پابەند بونى لایەنەکان بە ڕێکەوتننامەى ناوەکى و گەندەڵى،نەبونى شەفافیەت،سپی کردنەوەى دراو، یاساکان گومانى بۆ کۆمپانیاکانى بیانى دروست کردوە بۆ ئەوەى لە ئێران وەبەرهینان بکەن.

ئەو ڕاپۆرتە هەروەها باس لە گرفتەکانى ئێران بۆ کەڵک وەرگرتن لە بانکەکانى ئەمریکا دەکات کە ئەمریکا ڕێگە بە ئێران نادات تا لە سیستمى بانکى ئەمریکاو دولار لە بازرگانى دا کەڵک وەربگریت ئەوچەندەش بۆتە هۆى ئەوەى سەختى بەڕیوە چونى ئەو ڕێکەوتننامەیە .

وەزارەتى دەروە وتەى بەشیک لە بەرپرسانى ئێرانى بەشێکى ترى سەختیەکانى ئێران بۆ جێبەجێ کردنى مادەکانى ڕێککەوتنامە دەزانیت کە واى کردوە بەردەوام بێ متمانەى هەبێت.

شایانى باسە ئەو ڕاپۆرتەى وەزارەتى دەرەوە باسیکە زۆر اە ئێران هەلدەگرێت و ئەو چەندەش لە لایەن پارێزگارانى ئیرانەوە ڕەخنە دەکریت کە وەزارەتى دەرەوەى ئیران نەرمى دەنوێنێ لە بەرامبەرئەمریکاو وەزارەتى دەرەوەش هەندێ لە گرفت و سیاسەتەکانى ئێران بە ڕێگر بۆ جێبەجێ کردنى ئەو ڕێککەوتننامە دەزانێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.