وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا دانانى ئابلوقەى نوێ لە سەر ئێران ڕاگەیاند

0
221

ڕێکەوتی ١٧ ژانویەی ٢٠١٦، وەزارەتى خەزینەى ئەمریکا ، ئابلۆقەى نوێی بەسەر چەند کەسایەتى و ڕێکخراوی تایبەتی پەیوەندیدار بە بەرنامەى موشەکى ئێران ، ڕاگەیاند .

دانانی ئەو گەمارۆ نوێیانە  نارەزایەتى ئێرانى لێکەوتەوە وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە بەیاننامەیەکدا لە مەر ئەم ئابلوقە نوێیە، ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوەی ئەمریکا دوورە لە یاساو ئەخلاق.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ:  موشەکەکانى ئێران توانایی هەڵگرتنى کڵاوەى ئەتۆمیان نیە . هەر بۆیەش دانانى ئەم ئابلۆقە نوێیانەى مەحکوم کرد.

 شایانى باسە کە ئێران موشەکى دوورهاوێژى “عماد”ی لە مانگى ئوکتبرى ڕابردوو تاقى کردەوە کە دەتوانێ لە ڕێگەى دوورەوە کونترول بکرێت و ئامانجی خۆی بە تەواوی لە ناو ببات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت