وێنەی ژنە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە خەڵاتی نێودەوڵەتی پێ بەخشرا

0
1221
ڕۆژی كورد: وێنەی ژنە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بە ناوی”لیمۆ بایەزید زادە” لە کێبرکێی جیهانی رێکخراوی پارادایم تایمز بەشداری کرد و توانی پلەی سێهەمی ئەم رێکخراوەیە بۆخۆی مسۆگەر بکات و وەک یەکێك لە باشترین وێنەکانی ساڵی رێکخراوەکە دیاری بکرێت.
لە پێشبڕكێی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی تایبەت بە فۆتۆكانی شەڕی دژ بەداعش، فۆتۆگرافەرێكی كوردستانی باشوور سێهەمین خەڵاتی پێشبڕكێكەی بەدەست هێنا، ئەو فۆتۆگرافەرە دەڵێت “بەناوی كوردێكی خەڵكی پارێزگای هەڵەبجە و بە ئاڵای پیرۆزی كوردستانەوە بەشداریم كرد”.
پارادایم تایمز، ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتییە تایبەت بە راگەیاندن و كاری فۆتۆگرافی، لە پێشبڕكێی ساڵانەی خۆیدا، پێشبڕكێی ئەمساڵی تایبەتكردبوو بە فۆتۆكانی شەڕی دژ بەداعش و تێیدا ناسح عەلی خەیات وەك فۆتۆگرافەرێكی كورد پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.
ناسح علی خه‌یات، لە دایكبووی ساڵی ١٩٨٢یه‌ و لە ساڵی٢٠٠٣ وە كاری فۆتۆگرافی دەكات و ئەندامی كۆمەڵەی وێنەگرانی كوردستان و كۆمەڵەی وێنەگرانی عەرەبیە،  لەهەمان كاتیشدا ئەندامی یوپیكە كە دەزگایەكی فۆتۆگرافی نێودەوڵەتییە.
هەروەها خاوەنی ٣٨ پێشەنگای هاوبەشی نێوخۆیی و دەرەكیە، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی ٧ پێشەنگای تایبەتی خۆیەتی لە ناوخۆو دەرەوەی وڵات كار زۆ چەند دەزگایەكی راگەیاندنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش دەكات.
11120171357600_13686795_1104325336280339_3377714537987593426_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت