وتەبێژی کۆشکی سپی: بوونی ئێران لە ئێراق جێگای نیگەرانیە

0
712

ئەمریکا، وێڕای پێشوازی کردن لە ڕاگیرانی ئەنجامی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە ئێراق، نیگەرانیی خۆی لەمەڕ بوونی ئێران لە ئێراق ڕاگەیاند.

ڕۆژی کورد: پۆل ڕایان، وتەبێژی کۆشکی سپی، لە لێدوانی خۆی بۆ ڕۆژنامەنووسان، ڕایگەیاند، ئێمە پشتگیری لە ئێراقێکی یەکپارچە دەکەین کە سیستەمی فیدراڵی تێدا سەقامگیرە.

ڕایان هەروەها گوتیشی: “ئەمریکا پێشوازی لەو هەوڵەی کوردەکان بۆ راگرتنی گشتپرسی دەکات و هەروەها ئەوەی کە کوردەکان ڕایانگەیاندووە، ئامادەی دان وستان لەگەڵ ئێراقن.

وتەبێژی کۆشکی سپی جەختی کردەوە: “بەغدا دەبێ ئەو پێشنیارەی کوردەکان قەبووڵ بکات و لەگەڵ کوردەکان دەست بە دانوستانی درێژخایەن بکات و مەترسیی کوردەکان لە لەدەست چوونی ئۆتۆنۆمی بڕەوێنێتەوە و لە بودجەی نەتەوەیی ئێراقدا بەشی خۆیان بداتێ.”

ڕایان هەروەها ئاماژەی بە پشکی کوردەکان لە نەوتی ئێراقدا کرد و گوتیشی دەبێ ئێراق لە دانوستان لەگەڵ کوردەکان، پشکی نەوتی کوردەکان لە نەوتی ئێراق، گارانتی بکات و وەبەرچاوی بگرێ.

قسەکانی ڕایان لە کاتێکدا دەگوترێن کە ئەمڕۆ عەبادی لە ئێران، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان ئامادەی دانوستان لەگەڵ کوردستان نین.

عەبادی دەڵێ تا کوردەکان بە فەرمی ئەنجامی گشتپرسی بەتاڵ نەکەنەوە، لەگەڵیان دانوستان ناکەین.

لە هەمان کاتدا بەپێی هەواڵەکان، لە چەند شوێن لە سنوورەکانی نێوان کوردستان و ئێراق، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەردەوامە و تا ئێستا چەندین تانکی حەشدی شەعبی لەناوچون و بەرپرسێکی پلە بەرزی سەربازیشیان کوژراوە.

لە هەمان کاتدا ناکۆکی لە نێوان بەغدا و واشنگتۆن لەسەر بوونی هێزەکانی ئێران و قاسم سلێمانی لە عێراق، لە ئارا دایە کە پۆل ڕایان بە ڕاشکاوانە ئاماژەی پێکرد.

پۆل ڕایان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “بە بوونی ئێران لە ئێراق کرد و گوتیشی ئەوەی کە دەوڵەتی ئێراق، گوێ بە دڵەڕاوکێکانی تەیلرسۆن و ئەمریکا لەمەڕ هەبوونی ئێران لە ئێراق ناگرێ، جێگای ڕەخنەی توندە.

وتەبێژی کۆشکی سپی هەروەها گوتیشی: “ئێمە بە توندی لە بەشداریی ئێران لەو شەڕەی دوایی نیگەرانین.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، ڕایان گوتیشی: “لەو شەڕەی دواییدا، ئێران بەرپرسیاری نانەوەی دڵەڕاوکێ و توندوتیژییەکانە و دەیان ئەمریکاییش بە هۆی بوونی ئێران لە ئێراق، تا ئێستا کوژراون و گیانیان لە دەست داوە.

پۆل ڕایان جەختیشی کردەوە: “ئێرانیەکان لە ئێراقێکی ئازاد و ئاشتی دا و لە ئەمریکا، هیچ شوێنێکیان بۆ مانەوە نیە”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.