وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تاقیکرادنەوەی مووشەکیی ئێران لەگەڵ بەرجام پێکناکۆک نین

0
1617

سێ تاقیکردنەوەی یەک لە دوای یەکی مووشەکی دوورهاوێژ لە لایەن ئێران لە ماوەی دوو ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە ١٨ و ١٩ی ڕەشەممە، هەڵوێستی ئەمریکا و وڵاتانی تری لێکەوتەوە، بەتایبەت کە دەگوترێ بە زمانی عیبری لەسەر موشەکەکان نووسراوە “ئیسراییل نابێ بمێنێ” و هەروەه ابەرپرسی هەوافەزای سپاسی پاسدارانیش ڕایگەیاندووە کە ئامانجی ئەو مووشەکە دوورهاوێژانە، پێکان و لێدانی ئیسراییل ـە.

مارک تونێر، وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی سێ شەممە، ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییەی ئێرانی بە پێشێل کردنی بڕیارنامەی شۆڕای تەناهی نەتەوە یەکگرتووەکانە. تونێر هەروەها گوتیشی کە واشنگتۆن سەرقاڵی لێکدانەوە و تاووتوێ کردنی ئەو بابەتەیە کە ئایا ئەو تاقیکردنەوانە لەگەڵ بەرجام پێکناکۆکن یان نا.

وەزیری بەرگری یسراییلیش لەو بارەوە هاتە گۆ و گوتی: ئەو تاقیکارییە مووشەکییە نوێیانەی ئێران نیشانی دەدا کە لەدوای ڕێککەوتنە ناوکێکان، ئێران دەستبەرداری “کردارە تووندئاژۆ و دووژمنکارانە”ـەی خۆی نەبووە.

لە لایەکی ترەوە وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەو بارەوە لیدوانی کرد و گوتی: ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییانە  بە هیچ چەشنێک لەگەڵ رێککەوتنی بەرجام، پێک ناکۆک نین و پێشێلکاری نین.

لێدوانی بەرپرسانی ئێران لەمەڕ ئەو مووشەکانە و تواناییەکانیان تا ئێستاش دژ بە یەکن و ناکۆکن، بەرپرسانی سەربازیی سپا دەڵێن ئەو مووشەکانە کڵاوەی ناوکیش هەڵدەگرن بەڵام وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ ئەو موشەکانە بە هیچ چەشنێک توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکیان نییە.

بەرپرسێکی سەربازیی  حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ لە گوتوبێژێک لەگەڵ ڕۆژی کورددا گوتی: ئێمە لامان وایە ئێران لە باس کردن لە توانایی ئەو مووشەکانەدا زێدەبێژی دەکات و بە جۆرێک لە جۆرەکان و بە شێوەیەکی کلاسیک لە هەمبەر جیهان خۆی دەنوێنێ و دەیهەوێت ڕوو بە جیهان بڵێ ک ەمن توانایی بەرزم هەیە، کەواتا مەبادا بیر لە هێرش کردن بۆ سەر ئێران بکەن.

ئەو بەرپرسە هەروەها گوتی: ئێران لە ناوخۆ لە دۆخێکی ئاڵۆز و جێگای مەترسی دایە، لە داهاتوویەکی نزیکیشدا تووشی هێرش و خەباتی چەکداری لە ناوخۆ دەبێتەوە کە لەوانەیە لە چەند سنووری جیاوازی ئێرانەوە دەست پێبکات کە بەتایبەتی بە هۆی ئەوەی کە ئێستا ئێران بەشێکی زۆری تواناییەکەی لە دەرەوە و لە سووریە و عێراق تەرخان کردووە، بی گومان تووشی ئاڵۆزی بوون لە ناوخۆیەک کە وەک بۆشکەیەک باڕووتی لێواری ئاگرێکی بەتین وایە، ناتوانێ خۆڕاگری بکات، هەر بۆیەش ناچار و لێبڕاوانە هانا دەباتە بەر شات و شووت و خۆ گەورە نیشاندان. لە ڕووی دەروونناسیشەوە ئەو ڕەفتارەی ئێران تەواو پێناسە کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.