وتووێژ لەگەڵ هونەرمەندی گرافیست ئاسۆ مامزادە

0
329

خوێنەری هێژا:

بابەتی بەردەستت، وتووێژی گەورەژووری ڕاوێژە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تلێگرام کە لە ڕێکەوتی ١١ و ١٢ و ١٤ی خاکەلوێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی (٢٧١٦ی کوردی) لەگەڵ هونەرمەندی گرافیستی کورد، ئاسۆ مامزادە لەسەر مژاری (کورد و هونەری گرافیک و بەرهەمەکانی هونەرمەند ئاسۆ مامزادە) بە پێشکەشکاریی ئیمان مورادوەیسی، چالاکی سیاسی، ئەنجام دراوە.

ڕاوێژ: زۆرسپاس مامۆستا ئەگەر پێتان باش بێ باسی ئەمشەومان بە ناساندنی خۆتان بۆ هاورێیانمان دەست پێ بکەین هەرچەند بەڕێزتان و کارەکانتان بۆ هەموو تاکێکێی کورد ناسراون؟

ئاسۆ مامزادە
ئاسۆ مامزادە

مامزادە: من لە ٢١ی مارسی ١٩٨٢ واتە ١ی خاکەلێوەی ١٣٦١ لە شاری بۆکان لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و هونەر پەروەر لەدایکبووم. هەر دوک باپیرەکانم بەیتبێژ و حەیرانبێژ بوون و هەر لە منداڵییەوە گوێم لەگەڵ هەست و فەزا و موزیکی کوردانە ئاشنا بووە .
باپیرم لە لای باوکمەوە هەر لە ژیاندا ماوە و بە عەوڵا شوان ناسراوە و کاک سەلاحی خزریش بەرنامەیەکی لەگەڵ ساز کرد کە لە کوردسات بڵاو بۆوە. بۆیە باسی ئەوانە دەکەم چونکە ئەو فەزایە کاریگەریی زۆریی بووە لەسەر دروستبوون و ڕەگ داکوتانی هەرچی زیاتری هەستی نیشتمان پەروەری لە ناخم دا. بنەماڵەکەم زۆر پشتگیرییان کردووم و لەوکاتەوەی زانیم بەهرەیەکی تایبەتم هەیە، هەستم کرد و بڕیارم دا بیخەمە خزمەتی گەل و نیشتمانەکەم، بە دڵنیاییشەوە تا دەمرم هەر لەسەر ئەم ڕێبازە لانادەم، بە دڵنیایی بیر لەوە دەکەمەوە لە ئاستی جیهانیش دا پڕۆژەم هەبێت بەڵام تا نەتەوەکەم پێویستیی پێم بێت پێم کارێکی ناڕەوایە، مەگەر ئەوەی کە لە پڕۆژە جیهانییەکانیش دا خزمەتی وڵاتەکەم بکەم. ڕاستە هونەر سنوور ناناسێت، بەڵام هونەرمەند دەیناسێت بەتایبەت بۆ نەتەوەی بێ دەوڵەت هونەرمەند دەبێ بیناسێت.
ڕاوێژ: سەرەتا حەز دەکەین کەمێکمان بۆ لە هونەری گرافیک بدوێن؟ مێژووی ئەو هونەرە لە کوێوە هاتووە و چیە؟
مامزادە: ناساندنی گڕافیک زۆری دەوێت و بەداخەوە زۆر بە سەقەتییش لە زانکۆ و پەیمانگەکانی باشوور دا جێ کەوتووە. گڕافیک بە شێوە و واتا ئەوڕۆییەکەی بە فەرمی لە

ئیمان مورادوەیسی
ئیمان مورادوەیسی

سەرەفشنشدغ 1900 هاتە ناو جیهانی هونەرەوە. بەڵام مێژوویەکی دوور و درێژتری هەیە. یانی دەتوانین تەنانەت هێڵکارییەکانی سەر ئەشکەوتەکانیش بە گرافیک ناو ببەین. گرافیک خۆی لە وشەی یۆنانیی graphikos وەرگیراوە، بە واتای تەرح لیدان و سکێچ لێدان. بەڵام لە ناوەرۆک دا ئامانجی گەیاندنی پەیامە بە کورتترین ڕێگا بە بەردەنگ کە دیزاینی لۆگۆ، پۆستیر، کاتالۆگ، لێبڵی سەر قوتوو و هەموو بەرهەمە تیجاریەکان و تیتڕاژی فیلم و دیزاینی گۆڤار و کتێب و زۆر شتی تر دەگرێتەوە.
ڕاوێژ: لە درێژەی پرسیاری پێشوودا ویستم بپرسم، هونەری گرافیک چۆن دەتوانی بە گشتی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەبێ؟
مامزادە: بۆ وێنە لە جیهانی کەونارا یەکێک لە گەورەترین کاریگەرییەکانی گڕافیک لەسەر شارستانیەتە کۆنەکان داهێنانی نووسین بوو کە تا ئێستاش دیزاینی فۆنت یەکێک لە گرینگترین شاخەکانی گڕافیکە. گرافیک دەتوانێ بە دیزاینی لۆگۆ یان تابڵۆی جوان بۆ تەنانەت دووکانێک یان کۆمپانیەک ڕوخسارێکی جوانتر ببەخشی بە شار بەڵام گڕافیک دیزاینێر دەبی ئەو کارە بکات نەک هەر کەس هەستا و فۆتۆشۆپ یان ئین دیزاین یان ئیلوسترەیتۆر فێر بوو بڵی من دیزاینێرم، ئەو سۆفتوێرانە وەکو قەڵەم وان. گرینگ هزر و بیرۆکەی دیزاینێرەکەیە. لەڕووی فۆڕم و واتا و جوانیناسیی و لە ڕێگای سەلیقی شەخسیی دیزاینێرەکەوە. بەداخەوە زۆربەی خەڵکی ئێمە پێیان وایە ئەو کارانە هەمووی کۆمپیوتیر بۆخۆی دەیکات. ئەوە ئادرەسی سایتەکەی خۆمە کە بۆوەی میوانە ئازیزەکانتان کارەکان زیاتر ببینن. http://www.armaeet.com
ڕاوێژ: کورد تا چەند لە هونەری گرافیکدا دەستی هەیە و گرافیستە بەناوبانگەکان کێن؟
مامزادە: من زیاتر ئاشناییم لەگەڵ هونەرمەندە کوردەکانی ڕۆژهەڵات هەیەو و ئەوانەی لە ئێران دا زۆر بەناوبانگن، حەمید ڕەزا زەڕی، بیژەنی سەیفووری، حەمید نیکخا، کە هاوڕێی خۆشمە. زۆرن ئێستا وەبیرم نایە. هەر لەژێر کاریگەریی گرافیکی ئێرانی دان. بە دیتنی هەرچی زیاتری شوێنەوارە کوردییەکان و موتیڤ و بەڕەی کوردی کە بۆ پڕۆژەی دیزاینی پارەی کوردستانیش زۆر بەکەڵکم هاتن. با لە پرسیارەکە نەچمە دەرێ ببوورە، بەڵام بەڕاستی هەرچەندە هونەرمەندی بەناوبانگیشمان بێت چ لە ئێران یان وڵاتەکانی تر. کورد تا دەوڵەتی خۆی نەبێت بەڕای من ناتوانێ ببێتە خاوەنی ستایلی خۆی لە زۆر شت

ئەسپی هەخامەنەشیەکان
ئەسپی هەخامەنەشیەکان

دا نەک تەنیا لە هونەر، ئەسپی هەخامەنشی

 

کە ئێستا بە ناوی فارس ناسراوە ئەسپی مادیە. ئەوە لە قەڵای زێویە دۆزراوەتەوە (ئاماژە بە وێنەکە) کە تەنانەت پێش مادەکانیشە، یانی هی ماناکانە کە پایتەختەکەیان (ئیزیرتوو) بووە، قەڵایچی ئێستا لە بۆکان، ئیزیرتوو و زێوییە و ئارمائیت و زیکیرتو چوار قەلای بەناوبانگی سەردەمی خۆیان بوون، بەهەر حاڵ مەبەستمە بڵێم، ئێستا گرافیستە کوردەکان لە ئێران مەجبوورن ئەوانە هەر بە ناوی فارس لێدەنەوە، باشیش دەزانن کە مەسەلە چییە، هەر نموونەی ئەسپی هەخامەنشی حەمیدی نیکخا منی لێ ئاگادار کردەوە کە ئێستا لە گرافیستە بەناوبانگەکانە لە تاران یان بەدەر لە هونەر قاوەی تورک قاوەی کوردی بووە و پاش هاتنە سەر کاری ئاتاتورک ئەمری کرد هەمووی بەناوی قاوەی تورک بڕوا . یان ئەو هەموو فەڕشەی لە دنیا دا بەناوی فەرشی ئێرانی ناوبانگیان دەرکردووە بە دەستو مەچەکیکچی کورد بەرهەم هاتووە. ئەو هەویرە ئاوی زۆر دەوێ ببوورن
ڕاوێژ: ئایا کورد تا ئێستا توانیویەتی بە قازانجی نەتەوەیی خۆی کەڵک لە هونەری گرافیک و گرافیستەکان وەرگرێ؟
مامزادە: نەخێر من پێم وانییە، ناڵێم تەنیا دەوڵەتە دەتوانێ ئەو کارە بکات، بەڵام پاش درووستبوونی دەوڵەتیش ئەگەر خەڵکی دڵسۆز نەبن وەکو ئێستای باشووری لێدێت کە بەداخەوە کەسانێک بڕیاردەرن لە دونیای هونەردا کە فڕیان بەسەر هونەری مۆدێرن و هەست نەتەوەییەوە نییە لەگەڵ ڕێزمدا و هەر ئازان مامۆستای تێک قرماوی عەڕەب بێنن و لەسەر ستایل و سەرچاوە عەڕەبییەکانی حەفتاکان بڕۆن.
ڕاوێژ: ئەو تایبەتمەندییانەی گرافیکی ئێران چین کە لاتان وایە دەبی گرافیستی کورد لێی دەرباز بی؟
مامزادە: سەرەکیترینیان بەکارهێنانی فۆنتی نەستەعلیقە، دواتر ڕەنگە، ڕەنگی گڕافیکی ئێرانی زۆر مردووە وەکو موسیقیی سوننەتیەکەیان، بە دروشمی هونەر تەنیا لای ئێرانیەکان و ئەوانی دیکە هەمووی ڕەشە وڵاغن!!! هەم قوڕیان بەسەر خۆیان کردووە و هەم کورد، بۆ نموونە گەورەترین موزیسیانی ئێرانی ببە بۆ ڤیەن پەکی دەکەوێ، چونکە ئیستلاحەکانیان (زاراوە هونەرییەکانیان) زەوی و ئاسمانی فەڕقە لەگەڵ موزیکی جیهانی چونکە ئیستلاحەکانیان عەرز و ئاسمانی جیاوازە لەگەڵ موزیکی جیهانی.
راوێژ: بەڕای ئێوە گرافیکی کورد دەبێ چ تایبەتمەندییەکی هەبێ؟ ئایا تا ئێستاش کورد نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی گرافیکی خۆماڵی؟
مامزادە: من زۆر لەگەڵ ئەوە نییم بە تۆپزی گڕافیکی کوردی دروست بکەین، بە هیچ جۆرێک مەرج نییە، ئەگەر دیزاینێرەکانمان زیاتر مێژووی خۆمان و جیهان بخوێننەوە و ئاوڕ لە کولتوور و موتیڤە کوردییەکان بدەنەوە و لە کارەکانیان دا کەلکیان لێ وەربگرن تەواوە، وردە وردە ستایل بۆخۆی دروست دەبێت بەڵام من لەگەڵ ئەوەی زۆر نیشتمانپەروەرم بە مەرجی دروستبوونی چوارچێوەیەک بۆ کورد جیهانییبوونم زۆر پێ باشە و وەکو شۆوێنیستە فارسەکان بیر ناکەمەوە، پێم وایە دەبێ لەگەڵ کاروانی جیهانی دا خۆمان ڕێک خەین، بۆ نموونە لەگەڵ ئەوەم سەتاسەت فۆنتی ئارامی بسڕینەوە، ڕاستە ئەدەبی کلاسیکمان بەو ڕێنووسە نووسراوە بەڵام هیچ جوانیناسییەکی تێدا نییە.
ڕاوێژ: من هەندێ گرافیستی باش و بەتوانا دەناسم خەریکن له شیعرو ئەدەبیاتی فارسی کار دەکەن واتا شیعرگرافن، لاتان وایە بوچی خزمەت به هونەرو شیعری کوردی ناکەن؟
مامزادە: نەبوونی دەوڵەت و سەپاندنی هەژموونیی فارسیی لەسەر کورد، کار کردن لەسەر بچووککردنەوەی هەستی بڕوابەخۆبوونی تاکی کورد، کارکردنی ڕۆشنبیرانی فارس و خۆشەویستیی لەڕادە بەدەریان بۆ بەناو وڵاتەکەیان، کامە ڕۆشنبیری کوردتان بە تایبەتی لە باشوور دیوە مووچەخۆر نەبێت؟ بە هونەرمەندانی باشوور دەڵێێ کوا بەرهەمتان؟ -: مووچە نیە. کوا چالاکیتان؟ -: مووچە نیە. کوا؟؟؟ -: مووچە نیە.
ساڵی ٢٠٠٤ کامکارەکان هاتبوون بۆ هەولێر، لەگەڵ ئۆرگانێکی ژنان دانیشتبوون چەند چالاکێکی مەدەنیی فارسیشیان لەگەڵ دەبێت کە لە تارانەوە هاتبوون، کوتبوویان داواکارییتان چییە ئێمە لە تارانەوە چییتان بۆ بکەین؟ کوتبوویان مووچەمان بۆ ببڕنەوە. ببوورن ئەوانە بۆیە باس دەکەم، بەڵام ئەو شتانە پێوەندی ڕاستەوخۆی بە شعوور (تێگەیشتن) و فەرهەنگەوە هەیە، تا خۆمان لەڕووی فەرهەنگییەوە نەبەینە سەرێ ئەو شتانە دروست نابن.
ڕاوێژ: با بچینە باس لەسەر کارەکانی خۆتان، سەرەتا بفەرموون کەی دەستتان بە کاری گرافیک کردووە و چۆن بوو هاتنە ئەو بوارەوە؟ ئایا خوێندووتانە یان هەر خۆتان و بە هMAMZADEەوڵی خۆتان فیری بوون؟
مامزادە: من ساڵی 1997 بە کارکردنی لەگەڵ گۆڤار و بڵاو کراوە خوێندکارییەکانی ڕۆژهەڵات و کار کردن لەگەڵ گرووپی شانۆی کانی کە تا ئێستاش بەردەوامم لەگەڵیان، نیمچە حیرفەیی دەستم بە کاری گڕافیک کرد.
هە لە منداڵییەوە خولیای هونەرم هەبوو و بە گرافیک و موزیکیشەوە، ڕاستەوخۆ مامۆستایەکی تایبەتییم نەبووە بەڵام لە بۆکان لە مەحزەری مامۆستایانی وەکوو مامۆستا نامۆ ڕۆستەمزادە، کاک بەهمەنی کازمی و کاک هادی کاکەڵڵاپوور دابووم و ئەو بەڕێزانە ناڕاستەوخۆ و جار و بار پێمەوە ماندوو بوون .
ڕاوێژ: یەکەم کارتان چی بوو؟ دەکرێ باسی بکەن؟
مامزادە: یەکەم کارم وەک لۆگۆ لۆگۆی هەفتەنامەی داهاتوو بوو لە بۆکان. بەداخەوە ئێستا بەردەستم نییە و دەگەڕێتەوە بۆ ١٧ ساڵ لەمەوبەر بەڵام دووەم کارم کە دەتوانم بڵێم یەکەم کاری ئیرفەییمە لۆگۆی چاپخانەی ئەندیشە بوو، دواتر لۆگۆی گرووپی شانۆی کانی.لەگەڵ کۆمەڵێک وردە کاری تر.
ڕاوێژ: مامۆستا نامهەوێ زۆر پرسیار بکەم، دەمهەوێ خۆتان و بە پێی کاتی بەرنامە یەک بە یەک کارەکانتان و ئامانجەکانیان و واتاکانیان باس بکەن؟
مامزادە: ئەوە لۆگۆی بنکەی کەلەپوور و هونەری ئەحمەدی خانییە . کە لە ورمێ دامەزرا.

MAMZADE
لۆگۆی کوردیش گڵۆب یەکەمین هەفتەنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئینگلیزی
دەزگای هونەریی ڕێژیار لە هەولێر 2004

ماڵپەڕی خۆرهەڵات نیوز ٢٠٠٥
گۆڤاری ڕامان 2006 بۆ ماوەی ساڵێک داندرا
سولی فیلم، سلێمانی ٢٠٠٦ لەسەر داوای مامۆستا مەزهەری خالقی و کاک جەمیلی ڕۆستەمی
ماڵپەڕی هەواڵی ماد نیوز
گۆڤاری واتە، دەزگای ئاراس
گرووپی حەمرین بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان (تێبینی: بە هۆی زۆری بەرهەمەکان، تەنیا چەند وێنەیەک وەک نموونە دادەندرێ)

.14-MAD News . 2008 15-WATA . 2008

21-HEMRIN . 2011 Chiroki Huneri Kurdi - Copy

پرۆژەی ڕاگەیاندن:

پرۆژەی کۆلیژی فەلسەفە:

photo_2016-03-31_20-11-42 photo_2016-03-31_20-12-27
پۆستێرەکان:

photo_2016-03-31_20-15-30 photo_2016-03-31_20-15-54

photo_2016-03-31_20-16-05 photo_2016-03-31_20-16-09
پۆستێر و بروشورەکان

photo_2016-03-31_20-20-28 photo_2016-03-31_20-21-40

photo_2016-03-31_20-21-51 photo_2016-03-31_20-31-10

پەرتوکەکان:

photo_2016-03-31_20-10-34 photo_2016-03-31_20-11-16 photo_2016-03-31_20-11-21

ڕاوێژ: بەڕێزت پارەی کوردستانت داڕشتووە و دیزانتان کردووە، حەز دەکەم بە ووردی بۆمان باس بکەن، هۆکاری هەڵبژاردنی هێماکان چی بووە؟ بە پێشنیازی کێ ئەو کارەتان کرد؟
مامزادە: بەڵێ، من لە ساڵی ١٩٩٤ەوە ئەو بیرۆکەیەم بۆ هات و هەر ئەو کات چەند تەرحێکم هەر بە دەست لێدا و پاشان کە فێری کۆمپیوتێر و بەرنامەی فۆتۆشاپ بووم وردە وردە دەوڵەمەندترم کرد و تا ئێستاش بەردەوامم. دەوڵەتی کوردستان خەونی هەموومانە و ئەو پڕۆژەیەی منیش هەنگاوێکە بۆ نزیکبوونەوە لەو خەونە. ساڵی ٢٠٠٨ ئەو پارەیەی کە بە وێنەی شەڕەفخانەوە دیزاینم کردبوو لە ماڵی شەڕەفخان لە هەولێر کە دوکتور فەرهاد پیرباڵ کردییەوە، لەلایەن مامۆستای خۆشەویستم مامۆستا نامۆوە پەردەی لەسەر لادرا. ڕاگەیاندنەکانیشی لێبوو بەڵام ئەوکات بایەخێکی ئەوتۆی پێنەدرا، بەڵام ساڵی ٢٠١١ کە پارەکانی دیکەشم بڵاو کردەوە دەنگندانەوەی زۆری هەموو و لە زۆربەی بڵاڤۆک و کەناڵە ناوخۆییەکانی باشوور و جیهان وەکوو سومەریە و ئەلجەزیرە و ڕۆیتێرز و ئەلعالەم و …. ئاوڕی جیددی لێ دراوە.

ئێستاش گۆڕانکاریی زۆرم بەسەر دیزاینەکان دا هێناوە و بەردەوام لە گۆڕانکاری دان و پڕۆژەکە هەر بە پارە کۆتایی نایەت و دیزاینی پاسپۆڕت و ڕەگەزنامە و هەموو ئەوراق و ئەسنادی ئیداری و کاروباری میرییە، هەروەها مەدالیای پلەکانی ناو هێزی پێشمەرگە و یونیفۆڕمی تایبەتیی هێزە ئەمنییەکان و دەیان شتی تر، لە هەموویان لە موتیڤە کۆنەکانی سەر شوێنەوارەکانی کوردستان و بەڕە و شتە کولتوورییەکانی خۆمان کەلکم وەرگرتووە و لە هێندێکیشیان دا موتیڤی ئاشووریشی تێدایە وەک ڕێزێک بۆیان کە لەگەڵ کورد لە کۆنترین نەتەوەکانی ناوچەکەن.
photo_2016-04-02_19-40-21 photo_2016-04-02_19-40-28

photo_2016-04-02_19-40-35 photo_2016-04-02_19-40-41
ڕاوێژ: تا چەند لەگەڵ ئەو شیعرەن:
هونەرمەند و ژینی خۆش مەحاڵە
هونەرمەند رەنجەڕۆیە، ژینی تاڵە
مامزادە: بۆ جاران بەڵێ، بەڵام ئێستا نا، نابێ وابێ. هونەرمەند دەتوانێ بە بۆنەی هونەرەکەیە خۆش بژی ئەگەر مەبەست ماددی بێت، لەڕووی مەعنەوەی و هەست کردن بە بەرپرسیارەتی ئەو شتانەی هونەرمەند دەیبینێت و ئازاری دەدەن خەڵکی دیکە نایبینن بۆیە هونەرمەند هەمیشە لە ئازار دا دەژییت.
ڕاوێژ: پرۆژەیەکی تر بڵاو بۆتەوە بە ناوی ڕابوونی نەتەوەیەک، تکایە لەسەر ئەو پرۆژەیە بدوێن؟
مامزادە: بۆ پڕۆژەکەی پێشەوا، من لە پارەکەوە دەستم پێکردووە و تا دەشمرم هەر ساڵی و بە جۆرێک پێشکەشی خەڵکی خۆمانی دەکەم و ئەگەر بۆم بلوێت بە جیهانیشی دەکەم، کەر هەر واشی لێدەکەم. مەبەستم زیندووکردنەوەی هەرچی زیاترت سیمبولە نەتەوەییەکان بەتایبەتی پێشەوا و لەو ڕێیەوە زیندووڕاگرتنی هەرچی زیاتری هەستی نەتەوەییە لە نێو تاکی کورددا.
هەروەها لەگەڵ ئەوەی پێشەوا موڵکی هەر چوارپارچەیە بەڵام لەو وەزعەی ئێستا کە بزووتنەوەی ڕۆژهەلات تەی کەوتووە و کوردی ڕۆژهەلات وەکوو سووتەمەنی بۆ پارچەکانی دیکە بەکار دێن، وەبیرهێنانەوەی پێشەوا وەک سەرکردەیەکی گەورەی کورد کە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵقوڵاوە کاریگەریی باشی دەبیت لەسەر پارچەکانی تر، بۆوەی وەبیریان بێنێتەوە پێشەوا و کۆمار لە ڕۆژهەڵات لەدایکبوون. هەر وەها هاوکات دەمهەوێ لەو ڕێیەوە خزمەتی سەربەخۆیی کوردستانیش بکەم، چونکە وەبیرهێنانەوەی پێشەوا و دەوڵەتی جومهووریی کوردستان بۆ ئێستای باشووریش باشە، کە جاشی گەورە تێدا هەڵکەوتووە و ڕاستەوخۆ دژایەتیی سەربەخۆیی دەکەن.

12910708_1336693823013599_574715341_n 12670518_1335765016439813_1677636671148925349_n

12919139_1336694063013575_1972295251_n12915010_1336694576346857_1933050191_o

ڕاوێژ: ئەو پرۆژانەی دواییتان زۆربەیان یەک شتن بەڵام بە ڕەنگی جیاواز، وەک ئەو پرۆژەی ڕابوونی نەتەوەیەک، هۆکاری بەکارهێنانی ئەو ڕەنگانە چیە، یان پێشتر پرۆژەتان لێ بیندراوە کە هەر ڕۆژەی بە یەک ڕەنگ بڵاو بۆتەوە، مەبەستی سەرەکی چیە؟ گرنگی ئەو کارە لە چی دایە؟
مامزادە: بەڵێ ئەوە پرۆژەی پارەکەیە. ئەگەر سەرنج بدەن لە ڕەشەوە دەست پێدەکات، پاشان چەند ڕەنگێکی تر وەکو هێمای ژیان، بەڵام لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە دەبێتە سپی بەنیشانەی پاکی و ڕابوونی پێشەوا، بەڕای من نابێ لەو ڕۆژەدا ڕەشپۆش بین، هەرچەند ڕەشیش لە دوای ئیسلامەوە بۆتە ڕەنگی شینگێڕی و پێش ئیسلام ڕەنگی شینگێڕێ هەر شین بووە، شینێکی پڕڕەنگ، ناوی پڕۆژەکە، پارەکە ئەوە بوو (دە ڕەنگ تا ڕابوون)، بەڵام ئەوساڵ کردمە (پێشەوا، ڕابوونە نەتەوەیەک) کە لە ١ی خاکەلێوەوە ڕۆژی تەنیا بەشێک لە پۆستێرەکان و بە شێوەی جۆراوجۆر دادەنران.

photo_2016-04-02_20-02-25 photo_2016-04-02_20-02-38

photo_2016-04-02_20-02-34photo_2016-04-02_20-02-42

 لە فەیسبووکەکەم دا هەن و میوانە ئازیزەکان دەتوانن بە وردی سەیریان بکەن، ئەو پۆستێرانە بەو شێوەیە بۆوە بوو کە پرسیار لای خەڵک دروست بکات و لەناو خەڵک دەنگدانەوەی باشتری هەبێت، بەڵام لە ڕۆژی دەیەم دا ئەسڵی پۆستیرەکانم ڕوو کرد و ئەوانیش بە شێوەی جۆراوجۆر

کە نزیکەی ١٠٠ پۆستێرن و لێرە دەرفەت نییە هەموویان بخەمە بەر دەستتان. هاوڕێیانی خۆشەویست، تکایە وێنەی پێشەوا یان هەر شەهیدێکی تر، بەتایبەتی سەرکردە شەهیدەکان لە پای سێدارە یان لە کاتی شەهیدبوونیان دامەنێن، لەبەر ئەوەی هەستی تاک بریندار دەکات و ورەی نیشتمانییمان دادەبەزێنێت، قەت لەخۆتان پرسیوە سەگەکانی شای گۆڕ بەگۆڕ لە کاتێک دا کە پێشەوا لە ژێرزەمینێک دا و لەبەر دەم دادگا بێبنەماکەیان بەرگریی لە کۆمار و ئاڵای کوردستان دەکرد، بۆچی لەو کاتەدا وێنەیان نەگرت بەڵام بە پەتی سێدارەوە وێنەیان گرت؟ بیریان لەو ڕۆژانە دەکردەوە، دەیانزانی چۆن کایە بە هەستمان بکەن، تکایە بەدەستی خۆمان و بە بێ ئاگایی ئامانجەکانی دوژمن مەپێکن، تکایە…

photo_2016-04-02_19-58-12 photo_2016-04-02_19-58-18 photo_2016-04-02_19-58-24 photo_2016-04-02_19-58-28

111111111111 1111111111111111

11111111111111111 111111111111111111

ڕاوێژ: جەنابیشت دەتتوانی وەک زۆر هونەرمەندی تر، وەدوای گرافیکی ئێرانی بکەوی، لەوانەبوو نەک قاچاغ بەڵکوو لە ئێران زۆر ئاسانکاریشت بۆ کرابا و زۆر ڕانتی دەوڵەتیشت وەرگرتبا کە زۆر کەسی بە ناوبانگ کە بە کوردپەروەریش ناسراون و پەیکەرتاشی گەرمین و کوێستانیشن وا دەکەن، چ هەستێکت هەیە لەوەی کە وەک خۆتی نەک وەک ئەوان؟
مامزادە: زۆر ڕاستە، زۆر زۆر دڵخۆشم، چونکە هەست دەکەم ئەوە ئەرکێکە خراوەتە سەر شانم و ڕۆحی بەرزی پێشەوا و هەموو سەرکردە شەهیدەکان و هەموو شەهیدانی کوردستان چاویان لێمە و هەردەم چاوەڕوانییان لێمان هەیە لە هەموومان، من خۆم بۆ دوو چەپڵەی دوو دوو یان سەد یان دەهەزار فارس نافرۆشم، من بەو باوەڕە گەیشتووم کە ئەوان بۆ من (دیگەریین). ئەگەر وشیار بیین هەر بۆخۆیان سەلماندوویانە کە دیگەریین. ئەوەش بڵێم کە من تەنیا بە ئەرکی خۆم هەستاوم، بەڕاستی لە ئاستی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دا هیچم نەکردووە، تەنیا شتێک کە دەتوانین بیکەی ئەوەیە کە یادیان زیندوو ڕاگرین و نۆکەری و جاشێتی وەلا بنێین، هەروەها دووبەرەکی و من من کردن. ببوورە کاک ئیمان لەبەر ئەوەی لە ناوخۆ زۆربەی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەستیان بە فەیسبووک ڕاناگات حەز دەکەم ئەو داواکارییەش بڵاو بکەمەوە کە لە کۆتایی پڕۆژەی ئەوساڵ بڵاوم کردەوە.
دۆستان و هاوڕێیانی خۆشەویست
زۆر سپاس بۆ پشتگیریی ئێوەی ئازیز بۆ ئەم پڕۆژە نەتەوەییە، ئامانجی سەرەکیی ئێمە لەم پڕۆژەیە زیندووکردنەوەی هەرچی زیاتری سیمبولە نەتەوەییەکانمان و بەرزڕاگرتنی یادی پێشەوای گەورە و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانە، هیوادارم لەم ساتە هەستیارە دا نەهێڵین دوژمن هەرچی زیاتر تۆوی دووبەرەکی لە ناومان دا بچێنێ و من من کردن وەلا بنێین و یەک بگرین، هەر هێزێکی سیاسی خاوەن خەباتی خۆیەتی تەنانەت ئەگەر(بەداخەوە) لە قۆناغێک دا مەجبوور بووبێت براکانیشی بفرۆشێت…
بڕوام وایە ئەگەر ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان لە باشووری وڵات وەدیبێت کە زۆر زۆر نزیکە، لەم دووبەرەکی و سەدبەرەکیی و سەر بەم لاو ئەو لا بوونە ڕزگارمان دەبێت و دەکەوینە سەر ڕاستەڕیی کاروانەکە و دڵنیاشم کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستان، هەرچەندە سیاسەت کایەی منداڵان نییە و باش دەزانم چەندەی پێچ و خەم و سەدان شاخە و چی و چی هەیە، بەڵام تکایە لاپەڕە ڕەشەکان هەڵمەدەنەوە و لاپەڕەی نوێ لەگەڵ یەکتر هەڵدەنەوە، قۆناغێکی زۆر هەستیارە و هەر کەس هەستێ من من بکات بە هیچ کوێ ناگەین.
وەک ڕۆژهەڵاتیەک بەتایبەتی داوا لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکەم ئاوڕێکی جیددی لە خەڵکی ڕۆژهەڵات بدەنەوە و لەبیریشتان نەچێت ئێوە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی نیین، ئێوە سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵات دەکەن و بەتەما مەبن سیستەمێکی وەک سیستەمی فیدراڵیی عێراق لە ئێرانیش بەرپا بێت و سەرۆک کۆماریی ئێران بدەن بە کورد، ئەگەر بیشیدەن نابێ وەریگرن، ئەوەندەمان باسی مافی کەمە نەتەوەکانی ئێران کردووە، مافەکانی خۆمان لەبیر چۆتەوە، تکایە زیاتر مێژوو بخوێننەوە و دەرسی لێوەرگرن، هەموو ئاواتەکانی گەنجێتیی و پیرییتان پشت گوێ خست بۆوەی خزمەتی بزووتنەوەکەمان بکەن، بەڵام فایدەی چی ئەگەر سەر نەگرێت و لەبەر (لەداخی یەک بەهەڵە سیاسەت کردن) هەمووی ببێتەوە بە هیچ، خەڵک تەنیا کاتێک ئیحتڕام بۆ خەباتتان دادەنێت کە بەرهەمی لانیکەم ڕەنجی خۆتان هەڵگرنەوە، بەڵام لە ڕۆژهەڵات، نەک بە لە سەرو گوێلاکی یەک دان لەسەر کورسی، ئەویش لەسەر زەمینێک کە زەمینی بازیی ئێوە نییە، بمبوورن بەڵام هەر کۆنفڕانس و پلۆنۆم و کۆبوونەوەیەک کە دەگیرێ نازانم بۆ دڵم خۆش ناکات، چونکە پێم وایە تا نەچینەوە ناو دڵی خەڵک هیچ بە هیچ ناکەین، تکایە ڕیگایەک بدۆزنەوە بۆ پێکەوە چوونەوە و درووستکردنی بەرەیەکی کوردستانی لە ڕۆژهەڵات، هەمووتان خاوەن خەباتن و تێکۆشەرن، بەڵام پێکەوە مانا بە یەکتر دەبەخشن، تکایە، بەرەی کوردستانی دروست بکەن و ئۆرگانەکانی یەک بخەن و بچنەوە ناو خەڵکی خۆمان…
زۆر سپاسی هاوڕێی هونەرمەندم کاک شۆڕش ئاهی دەکەم کە بە دروست کردنی پەیکەری پێشەوا دەرگایەکی نوێی بۆ هەموومان کردەوە کە چیتر پێشەوا تەنیا بە یەک یان دوو شێواز نەبینین و بتوانین کەلک لە دەیان وێنەی نوێی پێشەوا وەربگرین.
لە دەوری دەست و تفەنگی هەمووتان گەڕێم
بژی پێشەوا…
بژی کورد و کوردستان
بژی سەربەخۆیی کوردستان
ڕاوێژ: پرۆژەی داهاتووتان چین؟
مامزادە: پڕۆژەم زۆرە و ناتوانم باسیان بکەم، من زیاتر ئەهلی کردەوەم و هەرکات گەیشتمە سەرودەمی پێشکەش کردنی پڕۆژەکەم، دڵنیا بە ئاگادارتان دەکەمەوە. بەڵام دڵنیا بن بێجگەلە ئەو پڕۆژانەی بۆ بژیوی ژیان دەبێ بیانکەم هەموو پڕۆژەکانم نەتەوەیین. هەروەها داواکارییەکم هەیە لە هەموو خەلکی خۆشەویستی کوردستان و سەرکردایەتیی سیاسیی گەلەکەمان. تکایە کاری هونەری ( کاری ڕەسەن) بەو چاوە چاو لێ مەکەن کە بۆ نموونە بە گرافیک، کامپیوتێر بۆخۆی دەیکات و هونەرمەندیش وەکو دووکاندار سەیر مەکەن، دروستکردنی لۆگۆ و پۆستیر و چی و چی ، فرۆشتنی یاڕەماسی و پیواز نییە کە هونەرمەندەکە بڵێ دەی قەی ناکە کوڕە خێری مەولوودی پێغەمبەر ئەو دوو کیلۆیەش بۆ فڵانی، نا، کاری هونەری هزرە، بەر لەوەی بێتە سەر کاغەز بە دەیان شەو و ڕۆژ دەبێ بیری لێ بکەیەوە و وەک منداڵ کە لە زگی دایکیدا گەورە دەبێت، وردە وردە بەرهەمی هونەری لە مێشکی هونەرمەنددا گەورە دەبێت. هونەرمەندیش دەبێ بژییت، بەتایبەت ئەگەر ژیانت لەڕێی کاری هونەرییەوە بەڕێکرد، ئەوەی هونەرمەندێک بۆخۆی پڕۆژەیەکی هەبێت جیاوازە، بەڵام هەر سیاسییەک بێت و داوایەک ئاراستەت بکات و بە بیانووی ئەوەی داوایەکی نەتەوەیی لێکردوویت، ئەگەر سیاسییەکە ڕاست دەکات با بۆخۆی حوقووقی خۆی لە حیزبەکەی وەرنەگرێت.. لەگەڵ ڕێزمدا.
ڕاوێژ: سەرچاوەی ئیلهامی هونەرمەند ئاسۆ مامزادە چیە؟
مامزادە: کوردستان، بە سروشتییەوە، بە مێژووی پڕ لە سەروەری و ناسەروەرییەوە، بەو زۆردارییانەی لێی کراوە، بەو هەمووە میرنشین و شانشین و ئیمپراتۆریەی هەیبووە، بە زایەڵەی دەنگی دیوەخانەکان کە لە نەستمان دا ماوەتەوە، بە دەنگی شمشاڵەکان و هۆسە و هەرای زەنوێرەکان. بە ڕۆحی زوڵاڵی شەهیدانیەوە

 

Related Post

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌