ورمێ ، تووڕه‌یی كوره‌كان له‌ بێڕێزی به‌ جلو به‌رگی كوردی

0
231

 

wirme urmia ورمێ ، فرهاد پیروت پور فه‌رهاد

پاش به‌دواداچوونی ڕۆژی كورد ڕوون بۆوه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو واته‌ ٦ی ئابان ، یاری له‌ نێوان دوو تیمی سامنولحه‌جی خوراسان و شاره‌داریی ورمێ له‌ ساڵۆنی مێهرانی مه‌شهه‌د به‌ڕێوه‌ ده‌چێ ، و یاریه‌كانی ورمێ ته‌نیا له‌ ساڵۆنی غه‌دیر به‌ڕێوه‌ ده‌چن و یاری دواتر كه‌ له‌ ورمێ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ ئابان ، خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ نێوان دوو تیمی شاره‌داریی ورمێ و سایپای ئه‌لبورز به‌ڕێوه‌ ده‌چێ

gggg

به‌ پێی هه‌واڵه‌كانی گه‌یشتوو به‌ ڕۆژی كورد رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ كاتی یاریی والیباڵی دوو تیپی بانكی سه‌رمایه‌ی تاران وشاره‌داریی ورمێ له‌ یاریگای غه‌دیر لایه‌نگرانی شاره‌داریی ورمێ كه‌ پێكهاتبوون له‌ توركه‌ ئازه‌ریه‌ فاشیسته‌كان ، بێڕێزیان به‌ یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ كورده‌كان كردووه‌
له‌ كاتی یاریه‌كه‌ دا بنه‌ماڵه‌ی یاریزانی كوردی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد واته‌ فه‌رهادی پیرۆتپوور به‌ جلوبه‌رگی كوردیه‌وه‌ له‌ یاریگا ئاماده‌ بوون و ئه‌وه‌ش تووڕه‌یی توركه‌ ئازه‌ریه‌كانی لێكه‌وتبۆوه‌ و هه‌ر وه‌ك له‌م فیلمه‌ دا دیاره‌ به‌ دروشم دان بێڕێزی به‌ بنه‌ماڵه‌ی فه‌رهاد و به‌ گشتی به‌ جلوبه‌رگی كوردی ده‌كرێ ،

لینكی ڤیدیوی بێڕێزی كردنه‌كه‌ 

ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ و دژ كرده‌وه‌ی كورده‌كانی به‌ تایبه‌تی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لێكه‌وتۆته‌وه‌ و له‌و پێوه‌ندییه‌ دا چه‌ندین كه‌مپه‌ین وه‌ڕێخراوه‌ و داوا كراوه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ابان كاتژمێر ٥ی ئێواره‌ له‌ ساڵۆنی مێهرانی ورمێ خه‌ڵك به‌ جلوبه‌رگی كوردیه‌وه‌ له‌و  یاریگایه‌ ئاماده‌ ببن ، ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ :

12052444_10206790689022605_6535047456895787829_o

پاش به‌دواداچوونی ڕۆژی كورد ڕوون بۆوه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو واته‌ ٦ی ئابان ، یاری له‌ نێوان دوو تیمی سامنولحه‌جی خوراسان و شاره‌داریی ورمێ له‌ ساڵۆنی مێهرانی مه‌شهه‌د به‌ڕێوه‌ ده‌چێ ، و یاریه‌كانی ورمێ ته‌نیا له‌ ساڵۆنی غه‌دیر به‌ڕێوه‌ ده‌چن و یاری دواتر كه‌ له‌ ورمێ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ ئابان ، خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ نێوان دوو تیمی شاره‌داریی ورمێ و سایپای ئه‌لبورز به‌ڕێوه‌ ده‌چێ

kurddddd

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌ دا  فایلێكی ده‌نگی به‌ ناوی فه‌رهاد پیرۆت پور وه‌رزشكاری‌ كورد، بڵاو بۆته‌وه‌  له‌و  تۆماره ده‌نگی‌یه‌ی كه‌ له‌ توره‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بلاو كراوه‌ته‌وه‌ پیرۆت پوور سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ی‌ نیو وه‌رزشگای‌ ورمی‌ ده‌لیت:”
ئه‌وه‌نده‌ی‌ ناره‌حه‌تم. نازانن دوینی‌ چییان لیكردین له‌و سالۆنه‌ی‌. نازانم بۆ ئه‌و هه‌موو جنیوو بیحورمه‌تیه‌یان به‌ میلله‌تی‌ كورد كرد كه‌ به‌ هیچ میلله‌تیك نه‌كراوه‌. له‌ دوینی‌ شه‌وه‌ له‌ ناره‌حه‌تی‌ دا خه‌وم لی‌ نه‌كه‌وتووه‌
ئه‌و حه‌فته‌یه‌ ده‌چینه‌وه‌ ره‌زاییه‌، ته‌نیا به‌ لیباسی‌ كوردی‌ ده‌چینه‌وه‌ ره‌زاییه‌و ئه‌گه‌ر بمكوژن‌و سه‌رم ببرن هه‌ر ده‌چمه‌وه‌ ره‌زاییه‌.

لینكی داواكاریی فه‌رهاد پیرۆت پوور

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌یس بووكی لایه‌نگرانی والیباڵی مه‌هاباد ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ ناوی  فه‌رهاد پیرۆتپوور بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا  هاتووه‌  كه‌ ئه‌و فایله‌ ده‌نگییه‌ پێوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نییه‌

887564_1103927262985821_7786840218699914019_o

هه‌روه‌ها چالاكی سیاسیی كورد عه‌بدوڵڵا حیجاب له‌ پێوه‌ندی به‌و ڕووداوه‌ به‌م چه‌شنه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی :
نابێ ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ورمێ بە کەم بگیرێ. بە داخەوە هەڵوێستی ڕەگەزپەرستانە، بەرزکردنەوەی سەمبولی گورگە بۆرەکان یا سەمبولی پارتی نەژادپەرستی مه‌ هه‌ په‌ کە دوو قامک بە نیشانەی گوێ گورگە، بە پانایی بە سەر بەشی هەرە زۆری ڕێکخراوە ئازەرییەکان دا زاڵە. ئەو شێوە هەڵوێست دەربڕینانە، لە سبەڕۆژی گۆڕانی سیاسی ناوچە دا دەبنە کردەوە و بەرۆکی ناوچەکەمان دەگرن.
‌تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسیەش، هەڵوێستێکی یەکگرتوانەی هەموو پارت و لایەنە کوردییەکان و دیالۆگی چێکەر لە نێوان پێشەنگانی کورد و ئازەربایجانیدایە. ڕووناکایی دوورە دیمەنی هەر دوو هیواش زۆر کزە، بە داخەوە. من بە جیددی نیگەرانی داهاتوویەکی پڕ لە کێشە، ئاریشە و ئاڵۆزیم. بۆیە هیواخوازم کە هێزەکانی کوردی ڕۆژهەڵات گڕ و تینێکی جیددی بدەن بە ڕەوتی دیالۆگی نەتەوەیی و پێکەوە کارکردن.
ئەو وێنەیەی مەحموود چێهرەگانی سەرۆکی ڕێکخراوی بزووتنەوەی وشیاری نەتەوەیی باشووری ئازەربایجان کە لە ڕێکخراوی یوو ئێن پی ئۆ ش دا ئەندامە و هاندەری سەرەکیی دژبەری گەلی کورد و کێشەی ئەم دواییانەی ورمێ یە، لە ماڵپەڕی فەرمی ئەو ڕێکخراوە وەرگیراوە.

10369595_1212814142078744_4957574320579086604_n
پێویسته‌ بگوترێ پارێزگای ورمێ كه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران دا به‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ناوی نراوه‌ زیاتر له‌ ٦٥ له‌ سه‌دی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد پێكهاتووه‌

12063453_1657178741228920_8144502097975680310_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت