هەڵوێستی بارزانی لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هه‌رێمی كوردستانی باشوور

0
222

مەسعود بارزانی هەڵوێستی تایبەتی لەسەر پرسی سەرۆكایەتیی هه‌رێمی كوردستانی باشوور راگەیاند و دەڵێت “چارەسەركردنی كێشەكان بە خۆسەپاندن و شێوازی كودەتا هیچ ئەنجامێكی نابێت و، قابیلی قبوڵیش نییە”. لەبارەی سیستەمی حوكمڕانیش دەڵێت “بەمەبستی شەخسی و سیاسی هەندێ لایەن دەیانەوێت شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك و دەسەڵاتەكانی بگۆڕن”.

سەرۆكی هه‌رێمی كوردستانی باشوور لە پەیامێكدا كە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانی باشوور شەوی 9-8-2015 بڵاویكردەوە، داوا لە هەموو حیزبەكانی نێو حكومەت و پەرلەمان دەكات پەلەبكەن لە رێككەوتن لەسەر چارەسەرێك بە سازان كە لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتیماندا بێت. هەروەها جەختیش دەكاتەوە “ئەگەر نەگەیشتینە سازان دەبێ بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە بچین”.

بارزانی سەبارەت بە سیستەمی حوكمڕانیش دەڵێت ” سیستەمی كوردستان پەرلەمانییە و ئەوە زۆر بەڕوونی لە مادەی 1ـی رەشنووسی پڕۆژەی دەستووریشدا هاتووە. لەوانەیە تێڕوانینی جیاواز لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆكی هه‌رێمی كوردستانی باشوور هەبێت. لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك پێشنیاری ئەوە دەكەم ئەم بابەتە گەل یەكلایی بكاتەوە و راپرسی بكرێت لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك. چونكە خەڵكی كوردستان هەموویان حیزبی نین و نابێ مافی خەڵك زەوت بكرێت”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌