هەلبژاردنەکانی ئێران و درۆى ڕێژەى کورد لە شارە کوردیەکانى کە ئازەرى لێیە

0
248

نوسینى ئەلبورز ڕۆئین تەن

لە دونیاى پێشکەوتوو دا باشترین جۆرى حوکومرانى سیستمى دێموکراسیە کە لە ئەنجامى بەشدارى زۆرینەى خەلک لە دەسهەلات خۆی دەبینێتەوە. بۆ ئەوەى خەڵک بتوانێ راستەوخۆ بەشدار بێ لە بەڕێوەبردن مکانیزمى هەڵبژاردن هەیە. لەوانەیە چەندین جۆرى هەلبژاردن هەبێ بەلام چەند پێوانەیەکى هاوبەش هەیە تا هەلبژاردن مانای راستەقینەى خۆی هەبێ بۆ ئەوەى ئەنجامەکانى رەنگ دانەوەى ویستى دەنگ دەران و خەلک بێت. ئازاد بونى نهێنى بونى دەرفەتى یەکسان بۆ پڕوپاگەندەو چاودێرى و بەڕێوەبردنى لەلایەن دەستەیەکى بێ لایەن و زۆر فاکتەرى تر پێوانەى هەلبژاردنیکى پاک و بێگەردە . کۆمارى ئیسلامی هەر لە سەرەتاوە بۆ سەلماندنى ئیدعاى ئەوەى کە خەلک بەشدارە لە دەسهەلات پەناى بۆ هەڵبژاردن بە شێوازى خۆى بردوە کە بە یاساکانى وا رێکخستوە تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن براوەی هەلبژاردن بن کە تاقمى دەسهەلات دەیهەوێ.

لە گەرم بوونى باس و خواسى هەلبژاردنەکانى ئێران لە نیو کورد دا و دابەش بوونى هێزە سیاسیەکان بە سەر سێ بەرەى بایکۆت و پشتیوانى و پاسیڤ دا لە هەر لایەک زۆر هۆکار بۆ پشتیوانى لە بۆچونەکانی خۆیان دەهێنن . بەر لە هەر باسیک لە سەر ئەو بابەتە دەبی چۆنیەتى بەرێوەچونى هەلبژاردن لە رێژیمێکى دیکتاتۆر وە بیر خوینەران بهێنمەوە ئەگەر هات و سەلمیندرا رێژیمی ئێران دیکتاتۆرە کە پێویستى بە سەلماندنی ئەم راستیە ناکات ئەو کات خۆى لە خۆى دا ماناى هەلبژاردن شی دەبێتەوە لە شانۆیەکى لە پێش نوسراو زیاتر لە شتێکى دیکە نیە بۆ زیاتر تیگەیشتن لە هەلبژاردن لە ئێران دا دەبى لایەنى پەیوەندىدار لە هەلبژاردن باشتر بناسین شۆراى نیگەهبان بەرپرسی چاودیری و دیارى کردنى بەربژێرەکانى لە ئەستۆیە ئەم ئورگانە لە لایەن رێبەرى رێژیم دیارى دەکری و پیک دێ لە روحانى شیعە . ئەم ئورگانە هەم بە یاسا هەم بە واقیع دیارى دەکەن کە خەلک دەنگ بە کێ بدەن و دواتر راگەیاندنى ئەنجام و لایەنەکانى تریش لە ئەستۆى ئەم ئورگانەیە واتە تاقمی دەسەڵات چۆن بیهەوێ چۆن بەرژەوەندیەکەى بیخوازێ هەر بەو یاسایەى کە خۆى نوسیوە کەلک لە هەلبژاردن وەردەگرێ .

ئەوەى جیگاى نیگەرانیە ئەوەىە سەرەرای هەموو ئەو راستیانە و دڕندە بونى ڕێژیمى ئێران بە هیواى پوچ و جۆراو جۆر هەندێ لایەن پشتیوانى لە هەلبژاردن دەکەن و تەنانەت ئەو بیانویە بۆ پشتیوانى لە بەشدارى کردن بەکار دێنن کە لەو شارە کوردانە کە ئازەرىان تێدایە ئەو هەلبژاردنە دەتوانێ رێژەى کورد نیشان بدا و کورد بونیان بسەلمێنێ جیا لەوەى ئەمە تاکتیکێکى ڕێژیمى ئێرانە بۆ ئەوەى خەلک بۆ سەر سەندوقەکان رابکشێ تا کەڵک لەو شانۆیە وەر بگرێ ئەمەیان ئەو پەرى تینەگەیشتن لە سیاسەت و ڕاستیەکانى  ئێران و دۆزى کورد دەزانم بۆ ئەو کەسانەى کە ئەم بیانووىە بۆ پشتیوانى لە بەشدارى کردنى هەلبژاردن بە کار دێنن دەپرسم هەروەکوو لە سەرەوە سەلماندمان کە هەلبژاردن لە ئێران بە هەموو لوژیک و پیوانەیەک شانۆى تاقمى دەسهەلات دارە سبەى شۆراى نیگەهبان ئەنجامەکانى هەلبژاردن لەو شارانە بە ئارەزووى خۆیان بلاو کردەوە ئەو کات ئایا ئێوە قەبول دەکەن کە ئەم ئەنجامانە رەنگدانەوەى دێموگرافى یا هەر لایەنێکى ترى ئەم شارانە بێت ئایا چۆن ئێستا کە دەلین با کورد لەو شارانە دەنگى خۆیان تەنیا بدەن بە یەک یا دو کەس تا بلاوە نەبێ ریژەى کورد نیشان بدا سبەى ئەم ئەنجامە بە رێژەى کورد هەژمار دەکەن . لێرە دا ئەو پەرى مەترسی لەسەر ئەم بۆچونەی بەشیک لەو هاورێیانە دەبینم کە ئەگەر وابێ و بەم شێوەیە دەیانهەوێ کێشەى ئازەرىەکانى شارە کوردیەکان چارەسەر بکەن یا ئەوەى خاکى کورد وا بسەلمێنن ئەوا دەبی بڵێم کە زۆر بە ئاسانى بەرخەکەیان بە ئەمانەت داوەتە دەستی گورگ . هەر بۆیە هەمووی ئەو هێزانە دەبێ بە وردبینیەکى یەکجار زۆروە برواننە ئەو لێدوان و جۆر ساسەتە تا ئەوەى زەربە لە کورد نەدەن و مێژووی خۆشیان نەشێوێنن . چونکو هەموو شارە کوردیەکانى کە ئازەرى تێدایە پێویستى بە سەلماندن لە رێگەى هەلبژاردنى ڕێژیمى ئێرانەوە نیە بەڵکو کورد هەتتا ئەگەر ئەو رۆژ هات کە پێویستى بە وەها ریفراندۆمێک کرا ئەوا دەبێ لە هەلبژاردنێکى ئازاد و دێموکراتیک بە چاودێری رێکخراوە نێودەولەتیەکان ئەنجام بدرێ تا متمانەى پێ بکرێ کە ئەم جۆرە هەلبژاردنە لە کۆمارى ئیسلامی دا زۆر زەحمەتە ئەنجام بدرێ. واتە سەرەاراى دروست کردنى هزاران پرسیار کە چۆن بە چ شێوەیەک خۆیان بە دێموکرات و ئازادى خواز و دوژمنانى ڕێژیم ێکى دیکتاتؤڕ دەزانن و بە شێوەیەک لە شێوەکان مەشروعیەت دەدەن بە نادێموکراسی ترین هەلبژاردنى دونیا تەنانەت بە مەش راناوەستن وەکو هۆکار بۆ پشتیوانیەکانىان وەها گوتارێک دینە ئاراوە کە ڕێژەى کورد با ئەنجامى هەلبژاردن لەو شارانە رەنگدانەوەى کوردە هەر بۆیەش هیوادارم بە وردى لە کێشەکان بڕوانن و ئەگەر خشتێک لە سەر دیوارى بزوتنەوەى رزگارىخوازى نەدانین با خرابیشی نەکەن و چونکو کۆمەلانى خەڵکى کوردستان لە رؤژهەلات چاوەروانى زۆرتر دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌