هەزاران کەسی دژە پەنابەر لە ئوروپا، ڕێپێوانیان کرد

0
720

لەسەر داوای بزووتنەوەی “یگیدا” و لە ڕۆژی ئوروپایی دژە پەنابەریدا، سەدان کەس لە وڵاتی فەڕانسە، ڕۆژی شەممە ٦ی فێوریە، ڕێپێوانیان کرد.

لە وڵاتی ئاڵمانیش هەزاران کەس بە نیشانەی پشتگیری لە داواکاری ئەو بزووتنەوە دژە ئیسلامییە “یگیدا” ڕژانە سەر شەقامەکان.

بزاڤی یگیدا، چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا ڕایگەیاندبوو کە ئامانجی ئەو گرووپە، ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ بە ئیسلامی بوونی ئوروپا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕانسە، ئەو ڕێپێوانە لە شاری “کالە”لە باکووری فەڕانسە، تێکهەڵچوونی خۆپیشاندەران لەگەڵ پۆلیسی لێکەوتەوە و لە ئەنجامدا پۆلیس گازی فرمێسک ڕێژیان بە خۆپیشاندەران دادا. شاری کاکە ماوەیەکە شایەتی هاتنی ئەو پەنابەرانەیە کە دەیانهەوێ لەوێوە بچنە بریتانیا. زۆربەی ئەو پەنابەرانەش خەڵکی وڵاتانی ئافریقایی، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستانن.

بەشداربووانی ڕێپێوانەکە پلاکاردگەلێکیان بە دەستەوەبوو کە درووشمی دژە پەنابەر لەسەر نووسراوبوو و داوای گەڕاندنەوەی پەنابەرە نایاساییەکان بوون بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

لە ئاڵمان تەنانەت هەندێ درووشم بە دژی ئانگێلا مێرکێلیش گوتراوە.

جنبش “پگیدا” به رهبری “لوتز باخمن”*، در پائیز سال ۲۰۱۴ اعلام موجودیت نمود.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.