هەر ئێستا لە پاریس بۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێ

0
710

ڕێپێوان و چالاکی مانگرتن لە وڵاتانی ئوروپایی و جیهان، بۆ پشتیوانی لە محەممەد سەدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی  و زیندانیانی سیاسیی کورد لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بەردەوامە.

ڕۆژی کورد: هەر ئێستا و لە کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە، لە شاری پاریس ـی وڵاتی فەڕانسە و بە بەشداری کوردستانیان، ڕێپیوانێک بۆ پشتگیری لە محەممەد سەدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی و زیندانیانی سیاسیی کورد بەڕێوە دەچێ.

ڕێپیوانەکە لەبەر دەم سفارەتی ڕژیمی ئێران لە شاری پاریس و بە بەشداریی کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان بەڕێوە دەچێ.

شایانی ئاماژەیە کە بە هۆی ئەوەی کە ڕێپیوانەکە بە بێ مۆڵەت وەڕێخرابوو و پێشتر ڕاگەیێنداری بۆ نەکرابوو، ئەژماری بەشداربووان کەمتر لە ڕێژەی چاوەڕوان کراو بوو و لە کۆتاییدا پۆلیس بۆ بڵاوە پێکردن بە کۆبوونەوەکە گەیشتنە شوێنی خۆپیشاندانەکە

خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی وێنەی محەممەد سدیق کەبوودوەند و زیندانیانی سیاسی، بە سێ زمانی کوردی و فارسی و فەڕانسەوی ، بە دژی کۆامری ئیسلامی درووشمیان دا.

13318732_1782121462000075_1840632042_n

13348853_1782121592000062_1031181912_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.