هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوان هەڵیانکوتایە سەر بنەماڵەی چالاکێکی ژینگەپارێزی

0
1373

ڕێکەوتی ٤ی بەفرانبار ئەندامانیئیتلاعاتی شاری مەریوان، هەڵیان کوتا سەر بنەماڵەی چالاکیکی ژینگەپارێز بەناوی مەنسوور برزوویی.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، بنەماڵەی مەنسوور برزوویی کە چالاکێکی ژینگەپارێزی ئەندامی ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان بووە و ئێستا بە هۆی گوشارەکانی ڕژێم پەڕیوەی هەندەران بووە و لە وڵاتی بریتانیا دەژی، بە بەردەوامی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری مەیروان دەخرێنە ژێر گوشار و هەرەشەیان لێدەکرێت.

پێشتریش چەند جار مەئموورەکانی ئیتلاعاتی مەریوان لە دوای دەرچوونی مەنسوور و ڕۆیشتنی بۆ دەرەوەری ولات چوونە ماڵەکەی و دەستیان بەسەر کامپیوتێر و کەرەسە شەخسیەکانی داگرتووە.

مەنسوور برزوویی، ١٤ خەزەڵوەری ١٣٩٢ و دوابەدوای سازدانی ڕێپێوانێک لە ژێر ناوی (کوردستان لە دار مەدەن) کە بە هۆی لەسێدارەدانە بەرینەکانی ئەو کاتی کوردستان و بەلووچستان و لە بەرەبەری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ئێران هاتە ئاراوە،  دەست بەسەر کراوە و بۆ  ماوەی ٢ مانگ لە زیندانی ناوەندی سنە بوون و دواتر ڕاگوازرانەوە بۆ زیندانی مەرویان و بە بارمتە ٣٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد بوو.

برزوویی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژی کورددا گیرانی خۆی گەڕاندەوە بۆ چالاکی ژینگەپارێزی خۆی و هەروەها بڵاو کردنەوەی داواکارییەکی بەرین بۆ شداری نەکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان  لە هەڵبژاردنەکانی ئەو کات کە بە هۆکاری  لەداردانی شێرکۆ مەعارفی و چەند کەسی تر هاتە ئاراوە .

بەپێی لێدوانی مەنسوور بۆ ڕۆژی کورد، ڕێکەوتی ١١ی ٢ی ٢٠١٤ لە ئێران دەرچووە و ئێستا لە وڵاتی بریتانیا دەژی.

شایانی باسە کە مەنسوور برزوویی، سەرەڕای کەم تەمەن بوونی، پێشترش چەند جار لە لایەن ئیتلاعاتەوە گیراوە و بەتایبەتی لە هەموو بۆنەکانی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزدا دەستبەسەر و لە ئیتلاعاتی مەریوان بندەست کراوە.

پێویست بە ئاماژەیە کە ئەندام و بەرپرسانی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی باوکی ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە، گوتوویانە یان دەبێ خانووەکەتان کە بارمتەی ئازاد بوونی کوڕەکەتانە چۆڵ بکەن یان دەبێ کوڕەکەتان ڕادەست بکەنەوە.

شایانی ئاماژەیە کە لە دوای لاچوونی گەمارۆکان لەسەر ئێران و هەروەها لەبەرەبەری نزیک بوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی پارلمانی ئێران، گوشار بۆ سەر چالاکانی سیاسی زێدەتر بووە و ڕێژەی لەداردانەکانیش بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

12583666_1693997107521849_1294120541_n

12660362_1693997120855181_108636471_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.