هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردەکانی شاری عەفرین.

0
1086

بەپێی بەڵگەکانی دەست یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG، دەوڵەتی تورکیە لە هێرشەکانیدا بۆ سەر شاری عەفرین کەڵکی لە چەکی کیمیایی وەرگرتووە.

ڕۆژی کورد: وەتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، لەهێرشی ئەم چەند ڕۆژەی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر عەفرین کە شەش کەس خەڵکی مەدەنی برینداربوون، دەردەکەوێت کە دەوڵەتی تورکیە چەکی کیمیایی بەکارهێناوە چوونکە ئەو کەسانە کێشەیی هەناسەدانیان هەیە.

بەپێی گوتەکان هێرشە کیمیاییەکەی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل لە گوندی حەدید ڕوویداوە.

سەرۆکی نەخۆشخانەی شاری عەفرین لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵنێری هەواڵدەری ئاڵمان گوتوویەتی: ئەو کەسانەی کە هێنراونەتە نەخۆشخانە کێشەیی هەناسەدانیان هەیە کە بەهۆی هێرشە موشەکیەکەی دەوڵەتی تورکیەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە حەوتوویی ڕابردوو ئێستێفان دێمێستوڕا، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریە، هەواڵی بەکاری هێنانی چەکی کیمیایی لە عەفرینی دابوو.

گرووپی چاوەدێری مافەکانی مرۆڤی سووریە کە بنکەی سەرەکی لە بەریتانیایە هەر هەمان هەواڵی بڵاوکردەوە.

چاوەدێرانی مافەکانی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاندووە شەش کەس بریندار بە گازی کیمیایی لە عەفرین، کە زیاتر شیکردنەوەی نەهاتووە، برینداربوون.

نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش هەمان هەواڵی بڵاوکردبووەوە کە تا ئێستا ئەم تۆمەتانە لەلایەن هیچ ناوەندێکەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئەرتەشی تورکیە بەهاوکاری هێزەکانی سووریەیی ئازاد ڕۆژی ۲۰ی ژانویەی ۲۰۱٨ هێرشیان کردە سەر عەفرین و دەوروبەری. دەوڵەتی تورکیە ڕایگەیاند کە عەمەلیاتی (چڵی زەیتوون) بۆ درووستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە سنوورەکانی خۆیدایە و هەروەها دوورخستنەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG بۆ ئەو دیوی ڕووباری فوڕاتە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.