هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر گوندی دزڵی لە هەورامان

0
96

هێزێکی زۆری ڕژیمی ئێران، پەلاماری گوندی دزڵی لە ناوچەی مەریوانیان داوە و بەنیازن ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو گوندە سەرکوت بکەن.

ڕۆژی کورد: ئێوارە درەنگانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی بەرانبەر بە 31ی ژانویە، ئەژمارێکی زۆر لە هێزەکانی ڕژیم، گەمارۆی گوندی دزڵی لە ناوچەی هەورامانیان داوە و خەڵکی گوندەکەش بەرپەرچی هێرش و هەڵکوتانی هێزەکانی ڕژیمیان داوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کاناڵی کۆڵبەرنیوز، پاش ئەوەی خەڵکی گوندی دزڵی لە هەورامانی کوردستانی رۆژهەڵات لە دژی داخستنی سنووری ملخورد کە تاقە ڕێگای دابین کردنی بژیوی ژیانیان وەستانەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، هێزێکی زۆری سپای پاسداران و هێزی ئێنتزامی، ئەو گوندەیان گەمارۆ داوە.

هێرشی ئەو هێزە زەبەلاح و تەیارەی ڕژیم لەلایەن خەڵکی ئاوایی دزڵی و ناوچەکەوە بەرپەرچ دراوەتەوە و ئێستا خەڵکی دزڵی ڕێگای هەورامانیان لە هێزەکانی ڕژیم، داخستووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌