وەرگێڕان لە سۆئێدییەوە:حامید مائیلی
هومانیزم یان مرۆڤگرایی که من به( مرۆڤایه‌تییه‌ت)م مانا کردۆته‌وه ،له وشه‌ی ئیتالیایی ئومانیستا و لاتینی (هومانۆس)ه‌وه هاتووه. که شێوه‌بۆچوونێکه له مه‌ڕ ژیان ـ جا ڕووحانی یان فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی _ و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شێوه بۆچوونه هه‌ڵسه‌نگاندنێک که به پێی بایخی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی مرۆڤ وه‌ک ڕاده‌ی خوێنده‌واری، هه‌روه‌ها له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی گشتی نێوان مرۆڤایه‌تی بێ. هومانیزم ته‌نانه‌ت ده‌توانێ ده‌گه‌ڵ ئه‌و که‌ره‌سه ئاکادێمییانه‌ی وه‌ک ئه‌و که‌ره‌سانه که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان ده‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تی هه‌یه ئاوێته‌بکرێ. به وێچوویه‌کی ده‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و (ئیزم ) انه‌ی دیکه وشه‌که خاوه‌ن ناوه‌ڕۆکێکی نه‌ناسراو ونادیاره. وشه‌که ده ساڵی 1808 دا له لایه‌ن (فڕێدریک ئیمانۆئێل نیه‌تهامێر) ه‌وه هاتۆته سه‌رزمانان ،به‌ڵام به شێوه‌ی دیکه ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می ڕومی عه‌تیق یشه‌وه له سه‌رزمانان بووه. ڕه‌وته‌که وادیاره له ماوه‌ی سه‌رده‌می ڕێنسانس یشه‌وه بووبێ. به پێی سه‌ره‌تی (ئیمتیاز ) چینایه‌تی (یاکوب بورکهاردێتس ) ده کتێبی (کولتور دێر ئین ئیتالییه‌ن ) له ساڵی 1860 دا هومانیزم به‌لایه‌نی تێگه‌یشتوویی ڕێنسانس داده‌نێ.
وه‌ک نه‌ریت هومانیزم سێ به‌شه: هومانیزمی ڕاسته‌قینه، هومانیزمی نوێ، هومانیزمی مۆدێڕن. شێوه دابه‌شکردنێکی دیکه‌شه جێوازی نێوان دوو به‌شی سێکولار و مه‌زهه‌بی هومانیزم دیاری ده‌کا.
هومانیزمی سێکولار شێوه بۆچوونه‌کانی مه‌زهه‌ب و مێتافیزیک له مه‌ڕ واقێعییه‌ته‌کان وه‌لاده‌نێ ده‌حاڵیکدا به‌شی مه‌زهه‌بیی هومانیزم ئه‌و کرده‌وانه‌ی که له‌سه‌رووی سروشتن ده‌سه‌لمێنێ و باوه‌ڕمه‌ند به ئاسه‌وار و شوێنه‌واریان له سه‌ر دونیای واقیعه.
بنه‌وانه‌کانی هومانیزم
وشه‌ی هومانیزم له لاتینی (هومانۆس، هومانیتاس)ـه‌وه دێ. وشه‌یه‌کی هاوتای ئه‌و وشه‌یه ده زمانی یونانیدا نییه. بۆ هه‌وه‌ڵین جار هومانیتاس سه‌رچاوه‌کانی له سه‌رده‌می (ستۆئیسیسم) و ده‌ور وبه‌ری ئه‌و سپاسالاره‌ی ڕومی به نێوی (سێسیپیۆ) بووه. (ستۆئیسیسم) له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و بیرۆکه‌یه، و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که مرۆڤه‌کان هه‌موو ده‌خولقاندا وه‌ک یه‌کن و له‌سه‌ر وه‌یکه به‌گشتی هه‌موو مرۆڤه‌کان خاوه‌ن یه‌ک بایخن پڕۆپاگه‌نده‌کانی خۆیان بڵاو ده‌کرده‌وه. ئه‌و بۆچوونه‌ش له ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراوه، که ته‌نیا ڕوانگه‌ی ئه‌خلاقی که نه‌زمی دونیای ڕاگرتووه ده‌په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ویژدانی مرۆڤ دایه. ئه‌گه‌ر چی ئه‌و بۆچوونانه ده ئه‌ده‌بییاتی کۆنتریشدا هه‌ر بوون.
به پێی مێژووی بۆچوونێک سه‌رچاوه‌ی هومانیزم ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر (ئاگۆستینۆس 354-430) که بوو به هۆی به‌رزنرخاندنی مرۆڤ، شه‌ڕ و کوشتاریش که‌وتنه به‌ر لۆمه‌ی بیر وڕای گشتی وه‌ک کاره‌ساتێک که ئازار و ئێشی بۆ مرۆڤایه‌تی له‌دووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و تێئورییه و نووسه‌ره‌که‌شی (توماس ئاو ئاکوینیو) نه‌خشێکی به‌رچاویان له سه‌ر ڕوانگه‌ی دونیاییدا هه‌بوو. ده‌و کتێبه‌دا تووماس ده هێندێک کێشه‌دا دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کانی سه‌ر به کلیسا بۆ نموونه یه‌کێکی وه‌ک (گریگۆریۆس)ی مه‌زن له سه‌ر ڕوانگه‌ی (ڕه‌وتی ژیان ) و (ژیانی به‌مشوور) و ئه‌وتایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که به‌رهه‌می سیستیمێکی به‌میرات کردنێتی ده‌کا، توماس، که‌لکوه‌رگرتن له هێندێک که‌سایه‌تی لێهاتوو ده ژیانێکی بیرمه‌ندانه وژیانی خۆبه خوداوه خه‌ریککردن دا،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌له لایه‌ن بیرمه‌ندانه‌وه‌ش به‌ڕێوه بچێ له خودی رووداوه‌که به‌گرینگترده‌زانێ. هه‌رچه‌ند له هێندێک هه‌لومه‌رجدا تووماس گرینگایه‌تی ڕه‌وتی سروشتی ژیان ده‌سه‌لمێنێ و ته‌نانه‌ت له ژیانی بیرمه‌ندانه‌ش له پێشتر ده‌زانێ. ده ماوه‌ی ڕێکه‌وتنامه‌ی(فێرارا –فلۆڕێنس 1445- 1438) ئه‌ژمارێکی زۆر له که‌سایه‌تییه‌کانی سه‌ربه کلیسا تێکه‌ڵاوییان ده‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بییاتی یونانیدا په‌یدا کرد که خۆی بوو به ده‌ستپێکی خوازیارانه بۆ شاره‌ستانییه‌تی عه‌تیق و ئیفلاتونیزم، ده‌هه‌ڵسه‌نگاندنی فه‌لسه‌فه مه‌زهه‌بییه‌که‌ی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌ره‌ستووئیزم، که به زه‌قی به‌و تێئورییه‌وه دیاربوو. به گشتی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن ،که ته‌ڕکی هومانیزم ده سه‌رده‌می بیزانس دایه. هێندیکیش پێیانوایه که مانیفێستی ڕێنسانس له لایه‌ن ئیتالیایێکه‌وه به ناوی(گیووانی پیکۆدێللا میراندۆلا ) وه نووسراوه و هومانیزم وه‌ک به‌شێک یان خۆ به‌رهه‌می جێی شانازی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه‌یه که له(فلۆڕێنس ) ده‌رچوو، چون فلۆرێنس به گانگای سه‌رتایی ئه‌و چه‌مکه ده‌زاندرێ.
سه‌ره‌تاییترین هومانیزم
هومانیسته سه‌ره‌تاییه‌کان نازناوی هومانیستیان بۆ ماموستایه‌ک ده‌کار ده‌کرد که له بواری ئه‌وه‌یکه پێیان ده‌گووت (هومانیتاتۆس) که به‌شه‌کانی ڕێزمان، شێوه‌ی ئاخافتن، ئه‌ده‌بییات و هونه‌ر و بایخی ده‌گرته‌وه، وه‌ک ده‌رس ده‌یانگووتنه‌وه. ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌و چه‌مکه‌ی هێناوه‌ته گۆڕێ هه‌ر وه‌ک ده ڕێکه‌وتنامه‌که‌ی فلۆڕێنس دا ئاماژه‌ی پێکراوه مێژووانێک بووه به نێوی (لێئۆناردۆ بروونی). بناخه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ڕینسانس و هومانیزم ته‌نیا سه‌رهه‌ڵدانیان ده یه‌ک زه‌مه‌ندا نییه. لێکدانه‌وه‌ی نوێی نووسراوه‌کانی ڕۆمی عه‌تیق و یونان بنه‌مای سه‌ره‌کی بوون بۆ چه‌که‌ره کردنی بیری هومانیزم. له‌وانه‌ی که زۆر به نێوبانگ بوون بریتی بوون له(سیسێرو، سێنێکا، پلوتارکۆس ). بۆ وه‌یکه ڕێزێکی زیاتر له هونه‌ر و بیر وڕا گیرابێ زۆر ڕێگای جێواز ده‌گیرابه‌ر ده‌هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ی سه‌رده‌می سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست که ده‌نێوخۆدابوون و نه‌فس شکاوی و ناچالاکیان زۆر به‌رز ده‌نرخاند و ڕێزیان لێده‌گیرا. جوانی وه‌ک نوێنه‌رایه‌تێکی ڕه‌سه‌نی ئه‌خلاقی چاک که خۆی وه‌ک پاساوێکی پێویست بۆ به‌دوای خودا داچوون سه‌یر ده‌کرا. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به هۆی وه‌یکه هونه‌ر گه‌شه بکا. هه‌ر لێره‌دا بوو که(لێئۆناردۆ داوینچی ) به ئاوێته کردنی هونه‌ر ده‌گه‌ڵ توێژینه‌وه له سه‌ر مرۆڤ و زانستی سروشتی کرده‌وه‌کان نه‌خشێکی به‌رچاوی گێڕا.
ده‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی هومانیزم تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و بۆچوونه‌کانی مه‌سیحییه‌ت و ئه‌خلاقی ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی که‌وتنه ژێر پرسیاره‌وه. مرۆڤ چیدی وه‌ک شتێکی خولقاوی ده‌ست خودا سه‌یر نه‌ده‌کرا به‌ڵکوو بایخی تایبه‌ت به خۆی وه‌ک بوونه‌وه‌رێک سه‌لمێندرا. هه‌ر ئه‌و که‌وتنه ژێر پرسیاره‌وه بوو به بنه‌مای هومانیزم. ده‌وڕیگایه‌دا بوو که فه‌یله‌سوفان و نووسه‌ران ده سه‌ده‌ی 16 ودواتریش ده‌حه‌ولی تاریفی چۆنیه‌تی سروشتی مرۆڤ که به‌شێک وه‌ک هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی ئاسایی دیکه، به‌شێکیش وه‌ک که‌سایه‌تێکی تایبه‌ت که جێوازه ده‌گه‌ڵ ئه‌وانیدیکه‌ی که خولقاوی سروشتن که‌وتن. ده‌ئاکامدا ئه‌و باسه وه‌ک مافێکی سروشتی که‌ده د‌واڕۆژی ڕه‌وانگه‌ی دیموکڕاسی مۆدێڕن له مه‌ڕ مافی خه‌ڵکدا له به‌رچاوبگێرێ. کلیسا هه‌ر ئه‌و کاتیش به نووسراوه هاتبووه سه‌ر باوه‌ڕی مافی سروشتی ،به‌ڵام به‌ترسه‌وه ئه‌و باسه‌ی سه‌یری ده‌کرد، و سه‌رله‌نوێ نووسرایه‌وه. یه‌کێک له بنیاتنه‌رانی هومانیزم پڕۆفسۆر (پییه‌ر دی لا ڕامی) شێلگیرانه ده‌حه‌ولی ئه‌وه‌دا بوو که مافی ئه‌وه به مرۆڤه‌کان بدرێ که خۆیان له سه‌رچاوه کلاسیکه‌کان بکۆڵنه‌وه. (لۆرێنزۆ وێللا) بناخه‌ی بۆ ئه‌و شێوه لێکۆڵینه‌وه داڕشت و(فڕانسیسکۆ پێتراسیا ) سه‌دان ساڵ به‌ر له‌و خۆی یه‌کێک بووه له هه‌ڵبه‌ستوانان و نووسه‌رانی بابه‌تی سێکولارانه‌ی چه‌مکی هومانیزم به زمانی باوی ڕۆژانه خه‌ڵک. به‌ر له‌وه‌ش (دانته) ده نمایشنامه‌کانیدا سیکولارانه له مه‌ڕ ژیانی دوای مردن دواوه، سه‌ره ڕای وه‌یکه به زمانێکی باوی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک نووسراوه به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی هێندێک ڕێنمایی بووه به ئه‌ده‌بییاتێکی چاخی عه‌تیق ومه‌سیحییه‌ت. به کورتی حه‌ولی ئه‌وه‌دراو که وه‌ک ئه‌ده‌بییاتێکی کلاسیک به زمانێکی ئه‌سڵی یونانی، عیبری و لاتینی کلاسیک بخوێندرێ و زمانی ڕۆژانه خه‌ڵکیش ده‌و ئه‌ده‌بییاته نوێیه‌ی ئاکادێمیکه‌دا ده‌کار بکرێ.
ئه‌وه‌ش هاوکات بوو ده‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بییاتی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست. هومانیسته‌کان وه‌ک که‌سایه‌تێکی به‌رچاو ده به‌رهه‌مه‌کانیاندا ناسراوبوون به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ده‌بییاتی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست که که‌سایه‌تی نووسه‌ره‌کان و هه‌ڵبه‌ستوانان نهێنی بوون و ئه‌غڵه‌ب نووسه‌ران وه‌ک که‌سایه‌تێکی سێهه‌م ده‌ناسێندران. ته‌ربییه‌ت گرینگایه‌تێکی به‌رچاوی بوو به تایبه‌ت(پێتراپاولۆ) که ئاسه‌واری نه‌خشی نووسراوه‌که‌ی به نێوی( له‌مه‌ڕ تۆره‌مه‌ی ئه‌شڕاف ) وجه‌ختی له سه‌ر نموونه و مۆدێل ده سه‌رده‌می منداڵی‌دا وهه‌روه‌ها پێداگری له سه‌ر توێژینه‌وه‌کانه‌وه دیاره. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه هومانیزم ڕیشه‌ی بنه‌ڕه‌تی ده مرۆڤ خۆیدا به گشتی وه‌ک به‌ستێنی تێڕوانینی جه‌ماوه‌ری بووه، به‌ڵام ده‌هات که له شاره‌کان به پێکهاته‌یه‌ک له‌تاقمێک پسپۆڕ به‌رته‌سک بکرێته‌وه. هومانیسته‌کان خۆیان له زۆربه‌ی شته‌کانی جه‌ماوه‌ری، بۆ نموونه شۆڕشی جه‌ماوه‌ری که شتێکی سروشتی بوو، و ته‌نانه‌ت له مه‌زهه‌بی بوونی جه‌ماوه‌ر که خۆێ ڕیشه‌یان ده تێکه‌ڵاوییه‌ک له بێ‌خودایی ئاڵمانی و نه‌ریتی مه‌سیحییه‌ت وچوون بۆ زیاره‌ت و باوه‌ڕ به جێگا و وێنه و خانووی موققه‌ده‌س بوون ده‌بوارد. زۆرله قه‌شه‌کان خۆیان هومانیست بوون، له فه‌ڕانسه و ئیسپانیا له لایه‌ن ده‌رباری شایه‌کانه‌وه ئابورییان دابینده‌کرا.
بواره جۆراوجۆره‌کانی هومانیزم
ڕه‌نگبێ مه‌زنترین بیرمه‌ندی هومانیزمی سه‌رده‌می پێشوو(ئێراسموس ئاو ڕۆتێردام) (1466- 1536) بووبێ که ته‌نانه‌ت له دامه‌زرێنه‌رانی توێژینه‌وه‌ی مۆدێڕن له سه‌ر زمانی یونانی و لاتینی که شوێنه‌واری به‌رچاوی ته‌نانه‌ت دوای مردنیشی هه‌ر دیاره ،بوو. نووسراوه‌ی (له مه‌ڕ خواستی ئازاد) هێرشێک بوو بۆ سه‌ر (لووتێر) به مه‌به‌ستی پارێزگاری له (له‌مه‌ڕ خواستی ئازاد )و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه باشانه‌ی که ده‌گه‌ڵ مرۆڤ له دایک ده‌بن. لووتێریش به نووسراوه‌ی( له مه‌ڕ ویستی دیل بوون) وڵامی داوته‌وه. کاردانه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌قه‌به‌رایه‌تییه له‌وه قووڵتره ،هه‌ر بۆیه‌شه که له سه‌رلووتێر و ڕێفۆڕمی کلیساکان بۆچوونی وپرسیاری جۆراوجۆر که ئه‌رێ به‌ڕاستی بزووتنه‌وه‌ی ڕێفۆڕم به‌شێک بوو له‌و هومانیزمه که هه‌ڵقوڵاوی بیری مرۆڤه یان نا دێنه گۆڕێ. دادگایی گالیله‌ش به مانای قه‌یرانێکی دیکه‌ی هومانیزمی ڕێنسانسه، بۆ ئه‌و مرۆڤه تۆبزلێکراو و له ژێر زه‌ختانه‌دا که خۆیان خاوه‌ن به‌رزترین ڕه‌فتاڕ، زانست، زانیاری مه‌زهه‌بی و ئینجیلی بوون به‌ڵام ده‌بوو ئه‌وه‌ی نزمترینه به‌خاوه‌ن به‌رزترین ئۆتۆریته بیسه‌لمێنن.
له پاشان ڕقه‌به‌رایه‌تی نێوان هومانیزم و مه‌سیحییه‌ت ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی خۆی و کلیسا دژایه‌تی خۆی ده‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی ناوه‌رۆکی هومانیزم که له گومان و بێ باوه‌ڕی ده‌دوا ده‌ست پێده‌کا. (ئێراسموس ئاو ڕۆتردام) ته‌نانه‌ت باس له سازکردنی پێکهاته‌یه‌ک له بواری جۆراوجۆر بۆ ژنانی گه‌نج ده‌کا که به پێی تێئۆرییه‌کانی (کوینتیلیانوس) په‌روه‌رده بکه‌ن که ژینگه‌ی بۆ تاک به به‌رزی ده‌نرخێنێ و ده‌ڵێ ( هیچ شتێک جێکه‌وتووترله‌وشته نابێ که ڕێیان ده ڕووحه ساواکان ده‌که‌وێ). ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی ئیفلاتون زۆر بابه‌تی هاسائی که هێندێکیان وه‌ک ڕه‌خنه له چه‌واشه‌کاری ده‌سته‌ڵاتی کلیساکان که زۆرتر له پڕۆپاگه‌نده ده‌چوون له‌سه‌ر ده‌نووسین.
به‌رهه‌مێک که ئاسه‌واری به‌رچاوی به سه‌ر ئه‌ده‌بییاتی ئه‌و هومانیزمه به گومان و بێ باوه‌ڕ (سێکولار) وه دیار بوو که هی (میکائێل دی مۆنتایگنێ) بوو. ده‌و نووسراوه‌یه‌دا مرۆڤ به‌و بوونه‌وه‌ره لێکناداته‌وه که وێنه‌ی ڕووخساری خودایه ده ئاوێنه‌دا. (دی مۆنتاگنێ ) ته‌نانه‌ت خۆی ڕاهێنه‌رێکی ماندوویی نه‌ناس و لێهاتووش بوو.
ده دوو نووسراوه‌ی (له‌مه‌ڕپێدانتیسم) و (له‌مه‌ر ڕاهێنان ) دا ئه‌و ده‌نووسێ که مه‌به‌ست له‌و عاملاندنه شه‌تڵی که‌سایه‌تی بۆ گه‌شه‌ی توانایی هه‌ڵسه‌نگاند و چاندنی تۆوی ڕاهێنانه. دژایه‌تیشی ده‌گه‌ڵ شه‌خسییه‌ت په‌ره‌ستی هه‌ر ده‌وه‌دا بوو.
هومانیزمی ئاڵمانی لێکدانه‌وه‌ی دیکه‌شی بووه بۆ نموونه چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی دزێوی. گۆته زۆربه‌ی ته‌مه‌نی خۆی به ئه‌فسانانه‌وه خه‌ریک کردبوو. ئه‌فسانه ده شێعره‌کانی گۆته‌دا سرنجڕاکێشن و جیهانبزوێن، ئه‌و به‌وه‌یکه خودا داوێتی قایل نابێ و به‌ڵکوو وێڵه له دووی شتێکی که ژیانی پێ مانا بکاته‌وه ،که به سه‌ر دزێوی دا ده‌که‌وێ. ئه‌وه‌ش شتێک نییه که ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی لێگیرابێ و نه‌گۆڕ بێ و مرۆڤ نه تا سه‌ر خه‌راپه و نه تا سه‌ر باش. ته‌نانه‌ت ده فه‌لسه‌فه‌ی (هێدر ) یشدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه که ئه‌و ڕه‌وته‌ی ئاڵوگۆڕه ڕووبه ئه‌خلاقی باش خه‌ریکه داده‌کشێ.
ئه‌و مۆرکه که به هومانزمی ئاڵمان پێناسه بکرێ وه‌ک ئه‌وه‌یکه به (فلۆڕینس )ییه‌که‌وه دیاره به‌رچاو نییه ،که جێی خۆی به نیشتیمانپه‌روه‌ری ده هه‌رێمدا کردبێته‌وه. دیاره ده‌گمه‌ن بووه ،یه‌کێکی وه‌ک (یاکووب ویمفێلینگ ) که نووسینی مێژووی ئاڵمانی وه‌ستۆگرت. هومانیزمی ئاڵمانی ڕێگای دیکه‌شی گرتوونه به‌ر ،واته تا ئه‌و ڕاده به‌رزه هه‌ر به هونه‌ره‌وه خه‌ریک نه‌بوون به‌ڵکوو لایه‌نی زانستیشیان به مه‌به‌ستی به زانستگایی کردنی به هێند گرتووه.
هومانیزمی نوێ
ئه‌و سنووره‌ی که ده‌بێ له نێوان هومانیزمی ڕێنسانس و هومانیزمی نوێ دابنرێ ،به‌ته‌واوی دیارینه‌کراوه. هومانزمی نوێ جاری وا هه‌یه تێکه‌ڵاوی ده‌گه‌ڵ هونه‌ر و ئارشیتیکت که گێرۆده‌ی وشه‌ناسی و باستانناسی و که‌و‌نارایی یه بووه، ئه‌گه‌رچی درێژه‌ی هومانیزمی پێشووشه.
که‌سایه‌تی به‌رچاوی ئه‌و بواره (یوهان یوواکیم وینکلمان 1717- 1768) که ده سه‌فه‌ری ئیتالیایه‌ید‌ا بۆ هه‌ڵکۆڵینی هه‌ڕێمی(پامپێجی)، دوو که‌وناراناسی به ناوبانگ واته (لێئۆپۆڵد وون ڕانچه 1795-1886) و( کاڕڵ لاکمان 1793-1851) ده‌گه‌ڵ خۆی بردن.
هومانیزمی نوێ ئاته‌ئیست ( لامه‌زهه‌ب ) نییه، به‌ڵکوو به‌و واتایه‌یه که ده‌وڵه‌ت وه‌ک هه‌میشه به پێی بنه‌مایه‌کی دینی پێناسه ده‌کرێ. به‌ڵام جا دیاره نه‌ک وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی خودایی به‌ڵکوو ئه‌وه مافه سروشتییه‌کانن که ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌یان خستۆته ئه‌ستۆی.
هاوبه‌شی ده‌گه‌ڵ جیهانبینی ڕێنسانس ئه‌وه‌یه که مرۆڤ به گشتی وه‌ک ناوه‌ندی ڕه‌وته‌که و تاک وه‌ک سه‌رچاوه‌ی واقیعییه‌ته‌که سه‌یر ده‌کرێن. ئیندیویدوئالیسم (تاکگرایی ) وه‌ک به‌رهه‌می ئه‌و بۆچوونه ته‌نانه‌ت هێندێک له دیسیپلینه ئاکادیمییه‌کانیش له‌وانه په‌روه‌رده‌کردن و ده‌روونناسی، زمان‌ناسی، که
ده پێشوودا به‌شێک بوون له حه‌وت هونه‌ری ئازادی (گراماتیک، ڕیتوریک ،دیالێکتیک ،موزیک، ئاریتماتیک ،ژئۆمێتری، ئاسترۆنۆمی ) واته (ڕێزمان، فه‌ننی ئاخافتن، وتووێژ، موسیقی، حیساب، هه‌نده‌سه، ئه‌ستێره‌ناسی ) سه‌یر ده‌کران. سه‌ره‌ڕای وه‌یکه ده تاکگرایی هومانیسمدا مرۆڤ به دڵنییایێه‌وه به‌شیکه له‌و، به‌ڵام هه‌ر سه‌ربه‌خۆیه و ده‌وڵه‌تیش ده‌خزمه‌ت تاک دایه.
هومانیزمی مۆدێڕن
به واتای فه‌لسه‌فی، هومانیزم ئه‌خلاقێکی شیاوه که له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤ وه‌ک ناوه‌ند ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ژیان و کۆمه‌ڵگا دا. ئه‌ویش ماوه‌ته‌وه سه‌ر ڕاده‌ی مه‌زهه‌بی بوون و ڕوانگه‌ی مرۆڤ له ڕاست هومانیزم که ڕه‌نگبێ هه‌ڵوێستی جێوازی لێبکه‌وێته‌وه. هێڵی هاوبه‌شی هه‌مووی ئه‌وانه باوه‌ڕ به مافه‌کانی مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقی جه‌ماوه‌رییه. هه‌ر وه‌ها هومانیزم خۆی به‌شێکه له قانوونی سروشت. ئه‌گه‌رهه‌ر ئه‌وقانوونه سروشتییه هه‌ر پێویستیش نه‌بێ . (توربیۆڕن ته‌نخوێ ) هومانیستێکی جێی ڕێزی سۆئێدی ده‌ڵێ: هومانیزم وه‌ک قانوونه هه‌ڵوێست له ڕاستی ده‌توانێ شه‌خسی یان خسووسی بێ وهیچ پێویستیش ناکا که مرۆڤ ئه‌ندامی ته‌شکیلاتێکی تایبه‌ت بێ.
هومانیزمی سێکولار
له‌دوای چاخی ڕووناکبیرییه‌وه، هومانیزمی سێکولار ته‌وه‌رێکی گرینگ بووه. ده سه‌ده‌ی 18 دا له‌سه‌ر بنه‌مای جیهانبینییه‌کانی (ئاگۆست کۆمتێز و لوودویگ فۆئێرباخ) به هومانیزم وه‌ک به‌شێک له سیکولاریزم په‌ره‌ی پێده‌درا. هه‌ن پێکهاته‌ی هه‌م نه‌ته‌وه‌یی وهه‌م نێو نه‌ته‌وه‌یی که نوێنه‌رایه‌تی هومانیزمی سێکولار ده‌که‌ن وه‌ک (یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی هومانیزم و ئه‌خلاق). که هه‌ر ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ده‌بڕیاڕنامه‌ی ئامستڕدام ده ساڵی 2002 دا به نێوی (مانیفێستی هومانیزم )بۆچوونی خۆیان شرۆڤه کردووه ،ده‌و مانیفێسته‌دا ته‌نانه‌ت (یارمه‌تیدان بۆمردن) یش ئاماژه‌ی پێکراوه. ده‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ئاماژه به کۆنوانسیۆنی مافی مرۆڤی ئوروپا ده‌کرێ. (هومانیسته‌کان )نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی نێو نه‌ته‌وه‌یی هومانیزم و ئه‌خلاق له سۆئێدێ ده‌که‌ن .
هومانیزمی مه‌زهه‌بی
ته‌نانه‌ت یه‌کێتی هومانیزمی مه‌زهه‌بیش له سه‌راسه‌ری دونیایه هه‌ن. له سۆئێد بۆ نموونه (یه‌کێتی بۆ هومانیزمی مه‌سیحی و ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵگا) هه‌یه.
تڕانس هومانیزم
شێوه باوه‌ڕیکی هومانیستییه که تێکه‌ڵاوێکه له ڕووناک‌بیری و زانست که ده نێوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 19 دا نوێنه‌رایه‌تی پێشکه‌وتوویی ئه‌و زانست و تێکنۆلۆژی نوێیانه‌ی که ده‌خزمه‌ت باشترکردنی بار ودۆخی مرۆڤایه‌تیدابوون، ده‌کرد. ئه‌وه‌ش ده‌کرا به تێکه‌ڵاوێک له هومانیزم و فتوریزم ( دواڕۆژگرا، داهاتووگرا) پێناسه بکرێ. (ئالیکاری جیهانی تڕانس هومانیزم ) که ڕێکخراوێکی نێونه‌ته‌وه‌یییه له‌لایه‌ن (نیک بوستروم و داوید پیرس) ه‌وه دامه‌زراوه.
ڕه‌خنه له هومانیزم، هه‌روه‌ها دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ هومانیزم
له دوای ڕێنسانس ـ ه‌وه هومانیزم نه‌ریتێک بووه ده جیهانبینی شارستانییه‌تی زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا دا. به‌ڵام له دوای سه‌ده‌ی 18 به‌ولاوه ڕه‌خنه‌ی لێ گیراوه، له‌وانه له‌و بنه‌مایه که مرۆڤی ده ناوه‌نددا داناوه له جیاتی وه‌یکه بۆ نموونه به به‌شێک له ڕه‌وتی تێکچرژاوی قانوونی سروشت دابنرێ. تاکگرایی له لایه‌ن کۆگرایییه‌کانه‌وه به خۆویستی (ئێگۆئیستی ) ده‌ناسرێ ،ڕاهێنانی دڵخوازانه بۆ نموونه په‌روه‌رده‌کردن هێندێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مرۆڤ به مه‌به‌ستی پاراستنیان وه‌ک که‌له‌پور (له سه‌ربنه‌مای تێئۆری داروین که وه‌ک ده‌گێرنه‌وه خۆی داروین دوایه پێی زانی که هه‌ڵه‌یه و به‌دوور له مرۆڤایه‌تی یه ).( میشێل فاوکاوڵت) ڕه‌خنه‌گرێکی هه‌ره به‌رچاو له هومانیزمه ،ئه‌و و لاینگر‌انی پێیانوایه که هومانیزم له بنه‌ڕه‌ته‌وه ناکرێته بنه‌مایه‌ک بۆ تێئۆرییه‌کی زانستییانه. هه‌ر بۆیه‌شه که لێتێگه‌ییشنی نالوێ و لێحاڵیبوونیشی ده‌بته شتێکی به پێچه‌وانه‌وه. (لوئیس ئاڵتهووسێر) فیلسوفێکی مارکسیسته که ئه‌وه‌ی به قسه‌یه‌کی دژی هومانیزم ده‌زانی و ده‌ڵێ که ئه‌و نه‌ریته که هومانیسته‌کان نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن خۆی زۆرتر وه‌ک درۆیه‌ک ده‌چێ که بورژواکان سازیان کردووه. له لایه‌کی دێکه‌وه قوتابیانی ئه‌ویش ڕه‌خنه‌ی له هومانیزم ده‌گرن و پێیانوایه که نه یه‌کسانی نیژادی و نه یه‌کسانی جنسی وه‌ک ڕوانگه‌یه‌ک بۆ داهاتوو پێوه‌دیار نییه ،و زۆربه‌ی ناوێکچوویییه‌کانی شارستانییه‌تی هومانیزم خۆیان وه‌ک تاوان دژ به مرۆڤایه‌تین.