هاریکاری وەک ئەرکێکى مرۆڤایەتى

0
33
عەبدوڕەحمان ڕەسووڵ

 یارمەتی وهاوکارى وپشتیوانى نیشانەى هەبوونى ئیرادەى مرۆڤایەتى یە,کەمرۆڤانێک دەیانەوێت بەشێک لەمرۆڤەکان کەلەدەردوکێشەوقەیران ونەهامەتى وئازاروئەشکەنجەى دەروونى جەستەیدان هاوکاربن بۆسارێژکردنى بەشێک لەبرینەکانیان وئازارەکانیان.کۆمەڵگایى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەڕوویی سەرچاوەى ئابوورى ژێرزەوى وسەرزەوى زۆردەوڵەمەندەبەڵام بەدرێژایی چەندین ساڵە بەرهەمەکەى تاڵاندەکرێت وخاکەکەى داگیرکراوەلەلایەن ڕژێمى کۆنەپەرستى کۆمارى ئیسلامیی ئێرانەوە,بەهەمووشێوەیەک دەیەوێت ئازاروئەشکەنجەى خەڵکى کوردستان زیادبکات نەک کەم بکاتەوە.

بەدرێژایى تەمەنى سیستەمى کۆمارى ئیسلامیی لەئێران جگەلەسازکردنى نەهامەتى و گەشەدان بەبێکارى وهەژارى وسەرکوت وئەشکەنجەوزیندان وسێدارە وکوشتن,هیچ سوودێکى بۆخەڵکى کوردزمان نەبووە.گەورەترین جیاوازى سازکردووە لەنیوان ناوچەکوردنیشنەکان وناوچەکانى غەیرە کورد لەبەرچەندهۆکارێک لەبەرئەوەى خەڵکى ووشیارى ڕۆژهەڵاتى کوردستان داواى ئازادى ومافەکانى خۆیى کردووە.کورد لەڕۆژهەڵاتى کوردستان ویستویەتى مەدەنى وشارەستانیانەبگوزەرێت نەک وەکوکۆیلەکانى سەدەکانى ڕابردوو.هۆکارێکى تریش ئەوەیەکوردبەشێکى زۆریان لەبەرئەوەى سونەمەزهەبن.ئەگەرچى نەتەوەى فارسیش لەدەردونەهامەتى وکێشە وسەرکوتى زۆردایە لەدەست ئەو رژێمەبەڵام مرۆڤێکى ئاسایى بچێتە کوردستان پاشان وناوچەکانى ترجیاوازی یەکان باشتردەبینێت.

لەکاتى ڕوودانى بوومەلەرزەلەشەوى یەکشەممە لەسەردووشەممە,٢٢خەڵوەرى ٢٧١٧, ١٢/١٣/١١/٢٠١٧ بەهۆى روودانى بوومەلەرزەوە کەچەندناوەچەیەکى رۆژهەڵاتى کوردستان وباشوورى کوردستانى گرتەوە زۆر بەداخەوەزیانى گیانى وماڵى زۆرى لێکەوتەوە.کە سەدان کەس گیانیان لەدەستدا وبەهەزاران کەسیش برینداربوون لەڕۆژهەڵاتى کوردستان,لەپارێزگاى کرماشانیش زۆرترین زیان بەر سەرپێڵى زەهاوگەیشتووە وچەندین دێهاتیش زیانێکى زۆریان پێگەیشتووە.بەهەزاران خانووبیانش وێران بوون.بەگوێرەى هەواڵەزانستى یەکان بوومەلەرزەکە بەگوڕى٧.٣پلەى ڕێختەربووە,ناوچەجیاوازەکانى باشوورى کوردستان وڕۆژهەڵاتى کوردستانى هەژاندووە.بەگوێرەى ڕاگەیاندنى وەزارەتى تەندروستى عێراق لەئەنجامى بوومەلەرزەکەى رابردوو لەباشوورى کوردستان ٨کەس گیانیان لەدەست داوە و٥٣٥کەسیش برینداربوون.

ڕاگەیاندنەکان ئامارى جیاوازدەدەن سەبارەت بەزیانەکانى بوومەلەرزەکە لەبەرئەوەى ئاماریى قوربانى یەکان زۆرلەوەزیاترەکەڕاگەیاندنەکانى ناوخۆیى ئێران باسى دەکەن بەهۆى ئەوەى بەشێکى زۆر لەقوربانى وبریندارەکان کەوتونەتە ژێربیناوخانەوەکانەوە بەهۆى هاوکارى ویارمەتى خەڵکى یەوە دەدۆزرێنەوە دەردەهێندرێن بەڵام بەهەرجۆرێک بێت ڕووداووکارەساتێکى زۆرناخۆش وجەرگ بڕە بۆتەواوى مرۆڤەکان.

بۆکارەساتێکى لەم جۆرە وێڕایى دەربڕینى سەرخۆشى خۆم بەیەکەبەیەکەى سەرجەم خانەوادەى قوربانى یەکان وهێواى بەزووترین کات ساڕێژبوونى بریندارەکان لەناخى لەدڵەوەبۆیان دەخوازم,بەهیوام دواین ناخۆشى هەموولایەک بێت.

ئەرکى دەسەڵات ودەوڵەتە بۆڕووداوەسروشتى یەکان بەرنامەى زانستى وئێدارى سەرکەوتووى هەبێت لەسەرجەم بوارەکاندا,پەرەبەبوارەکانى ووشیاربوونەوەى هاوڵاتیان بدات,ئەرکى دەوڵەتە کاتێک بیناوڤێلاوباڵەخانەوخانوەکان دروست دەکرێن ڕەچاوەى بوارى زانستى ئەندازەیی بکرێت ویاساى تایبەت لەوبوارەوەبۆدەربکرێت,بۆئەوەى لەکاتى روودانى هەررووداوێکى سروشتى بەکەمترین زیان کۆتایی پێبێت. لەژێرسایەى سیستەمى ئیسلامیی ئێراندا ئەمەڕێک پێچەوانەیە بەشێکى زۆر لەخانوەکانى کەزیانیان بەرکەوتووەوڕووخاون  هى سەردەمى حاکمێتى احمد نەژادن کەبەمەنتێکى زۆرەوەوبەپارەیەکى زۆرەوە بۆخەڵکى دروستکراون بەڵام بەهۆى گەندەڵى ودزینى پارەکەوە بەجۆرێکى ستانداردروست نەکراون کەبەرگەى ئەم جۆرەبوومەلەرزەیە بگرن.هەرچەندە سەردەمى ئێستاش هیچ لەسەردەمى احمدى نەژاد بۆخەڵکى ڕۆژهەڵاتى باشترنى یە بەڵکوزۆرخەراپ تریشە,هەمووسەرۆک وبەرپرسەکانى ئیسلامى لەیەک دەچن هى یەک کارگەن بۆدژایەتى کورد ومرۆڤایەتى خوڵقاون,تەنها چارەسەر ڕووخانى ئەوڕژێمەیە هى چى تر.پێویستە لەوبوارەوە خەڵک فشاربۆسەردەوڵەت وحکومەت دروست بکات بۆئەوەى یاسایی شارەستانى ومەدەنى دەربکات وجێبەجێى بکات لەپێناوى سلامەتى هەموولایەک.

ئەرکى دەوڵەت بوو زۆربەزوویى دەستى ڕاگەیشتبایە بەناوچەى زیان لێکەوتوانى بوومەلەرزەکەوهەمووجۆرەهاوکارێکى بۆخەڵکى ناوچەکەناردبایەبەڵام بەپێچەوانەوە دەوڵەتى کۆمارى ئیسلامیی ئێران زۆرکەم تەرخەبوو لەئاست ئەوکارەساتەدا,بەڵکوتەنانەت لەنەخۆشخانەکان کەرەستەوپێداویستى دەرمانى چارەسەرى بۆبریندارەکان ئامادەنەبوو.لەلایەکى ترەوە ڕژێمى ئیسلامى ئێران بەئاشکرا لەڕاگەیاندنەکانى دا بڵاوى کردەوەکەهەریارمەتی وهاوکارێک لەلایەن دەوڵەتانەوە بۆهاوکارى ناوچەزیان لێکەوتووەکان ڕەتدەکاتەوە.لەهەمان کاتدا پروپاگەندەى دژە بەمرۆڤایەتى جۆراوجۆربڵاودەکاتەوەبۆئەوەى خەڵکى شارەکانى ڕۆژهەڵات یارمەتی وهاوکارى بۆناوچەى زیان لێکەوتووان نەنێرن.خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان هەرگیزباوەڕبەدرۆبوختانەکانى بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامیی ناکەن,بەڵکوڕۆژبەڕۆژئیرادەى هاوکارى وپشتیوانى ویەکگرتوویان بەهێزتردەبێت بۆیەچۆکیان داداوەبەسەرجەم پلانەکانەکۆنەپەرستەکانى ڕژێمى ئیسلامیی.

کەواتە پێویستە هەموولایەک هاوکارى ویارمەتی بنێرین بۆخەڵکى ناوچەزیان لێکەوتوەکانى بوومەلەرزەکەى رۆژهەڵاتى کوردستان خۆشەویستان هاوکارى وپشتیوانى خەڵک نیشانەى بەهێزبوونى ئیرادەى خەڵکە بۆ داهاتوێکى باشتر.پێویستە خەڵکى باشوورى کوردستان وخەڵکى باکوورى کوردستان وخەڵکى ڕۆژئاوایى کوردستان,کوردانى دەرەوە(وڵاتانى ئەوروپا وئەمریکاوکەنەدا وبەریتانیاوهەرشوێنێکى ئەم جیهانەهەیە) بەهەرجۆریک کەبۆیان دەکرێت کەم پینى جۆراوجۆرسازبکەن گەنجان ولاوان وچالاکوانانى مەدەنى ونووسەروڕۆژنامەنووسان وڕۆشنبیران وحیزبەکانى ئۆزیسۆنى ئێران وحیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان هەنگاوى جۆراوجۆربنێن بۆکۆکردنەوەى یارمەتی وهاوکارى بۆخەڵکى ناوچەیى زیان لێکەوتوانى بوومەلەرزەکەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان.

گرینگى یارمەتی وهاوکارى بۆخەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەوەدایە کەئیرادەى ئەوخەڵکە لەژێرسیستەمێکى چەوسێنەروسەرکوتگەرى فاشى ئیسلامى بەهێزتردەکات بۆتێکۆشان لەپێناوى ماف وئازادی یەکانى.ئەمرۆ ڕۆژهەڵات چاوى لەپشتیوانى وهاوکارى ویارمەتیى هەمووکوردان ومرۆڤایەتى یە بۆئەوەى هاوکاربن لەساڕێژکردنى کەمێک لەبرینەکانیان وئازارەکانیان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌