نەسیرزادە: ژنانی کورد بۆ سەرکەوتن، نابێ سەر بە هیچ حیزبێک بن

0
839

بە بۆنەی ڕۆژی جهانی ٨ی مارس، ڕۆژی کورد ئاورێکی لەهەندێ لە چالاکوانانی بواری مافی ئافرەتان بە ڕوانگەی جیاوازی سیاسییەوە داوەتەوە، و چەند پرسیارێکی هێناوەتە ئاراوە. لە وتووێژی بەردەستدا  خاتوو ناسک نەسیرزادە، چالاکی سیاسی و بواری مافی ئافرەتان، وڵامی پرسیارەکانی ڕۆژی کوردی داوەتەوە.

ڕۆژی کورد: فەلسەفەی دەست نیشان کردنی ڕۆژی ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژنان دەگەڕێتەوە بۆ چی؟ زۆر ژن لایان وایە کە دەست نیشان کردنی ڕۆژێک بە ناوی ڕۆژی ژن نەک ڕێزگرتن لە ژن نییە بەڵکو سنووردارکردنەوەی کێشەی ژنانە و جۆرێک بێ ڕێزیە، ئێوە ڕاتان چیە؟

نەسیرزادە: ڕۆژی هەشتی مارس بۆ ژنان ڕۆژێکی مێژووییە چونکە ژنان لەو ڕۆژەدا قوربانیان بۆ داوەو لە ئێستایشدا ژنان بوونە پێشەنگ بەتایبەتی ژنانی کورد، لە ئێستادا ڕۆژی 8 مارس نەک پیاوان ناتوان ژن سنووردا بکەن، بەڵام بەداخەوە دەیانهەوێت ئەو رۆژە کە وەک ڕۆژی سیمبولی ژنان ناسراوە بچوکی بکەنەوە لەو ڕۆژەدا بە بیانووی جۆراوجۆر، کەسایەتی ژن بشکێنن.

 ڕۆژی کورد: لە ڕۆژی جیهانی ئافرەتاندا، دۆخی ژنانی کوردستان بە گشتی و کوردستانی خۆرهەڵات بەتایبەتی چۆن دەبینن؟

نەسیرزادە: لە ئێستادا ژنانی کورد وەک دەبینرێت بوونە پێشەنگ و بگرە گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی کە داعشە لە تێکۆشانی ژنانی کورد دەترسن، ئەو بابەتە بە باشیش لە تەواوی جیهان و میدیاکاندا دەنگی داوەتەوە، سەربارەت بە ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوینیش دەبینرێت کە لەئێستادا نەک بە هێواشی بگرە زۆر بە خێرایی تێکۆشانی ژنان لە مەیدانەکاندا بەرەو پێشەوە دەچێت، نمونەی هەرە زیندویش ژنانی ئەفغان و میسر و وڵاتانی تری ناوچەکەیە، چون لە پێشتردا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین نەک ژن مافی هیچی نەبوو بگرە ڕۆژانە لەژێر ناوی جۆراوجۆردا بە دڕندانەترین شێوە دەکوژران، بەڵام ئەمرۆ دەبیندرێت لە کاتی کوشتینی یەک لە ژنانی ئەفغانی بەناوی فەرخوندە بە هەزاران ژن دێنە سەر شەقامەکان ئەو کردەوانەی پیاوان کە لەدژی ژنانی ئەنجامی دەدەن شەرمەزار دەکەن لەهەمان کاتیشدا پەیکەر بۆ قەربانێکە لە شۆێنی ڕوداوەو کە درووست دەکەن، ئەمە پێشکەوتینێکە لە ژناندا بەدی دەکرێت.

ڕۆژی کورد: بوونی پارتێک بە ناوی پارتی فێمینیستی کورد، لە هەندەران و بێ هەبوونی هێزی چەکدار و توانایی هەڵسووڕانی فەرمی لە ناوخۆی وڵاتدا چۆن دەبینن؟

سەربارەت بە فێمینسیتی ژنانی کورد، ژنی کورد لە ژێر هەرناوێکدا خەبات بۆ ئەوە بکات کە بگات بە یەکسانی، شتێکی باشە بەڵام بەداخەوە هەر رێخکراوێکی ژن لە کوردستانە بەدی دەکرێت هەرناوێکی هەبێت، دەبێت بە خەت و نیشان کێشانی یەکێک لە حزبەکان بەڕێوە بچێت و لە پیاوان دەستور وەرگرن، ئەمەیش سیاسەتێکە لەلایەن پیاوانەوە بۆ بچوک کردنەوەی ژنان پەیرەو دەکرێت بەس ئەمە پرسیارە بۆچی پیاوان دایم لە دەسەڵاتدارێتی ژنان دەترسن، خۆی لە خۆیدا ئەمە پرسیار.

بوونی حیزبی ژنان بە مانای ئەوە نیە کە خاوەنی چەکداری بیت. چونکە ژن خاوەنی کارزمای خۆیەتی.هەر بۆیە لەکاتی هاتنە مەیدانی ژنان بۆ پیاوان دەبیتە هۆی شتیکی چاوەڕوان نەکراو .کە لە هەر سەردەمێکی مێژوو بڕوانین ژنان پێشەنگیان کردبێت ئەوا ئەو کارە سەرکەوتنی بە دەست هێناوە. نموونەش زۆرن کە من لێرەدا تەنیا ئاماژە بە ژنانی کوبانی دەکەم کە بوونە سیمبولی بەرخۆدان.

ڕۆژی کورد: قسەتان بۆ ژنانی کورد چیە؟

نەسیرزادە:  ئەگەر ژنانی کورد بەڕاستی خۆیان سەر بە هیچ حیزبێک نەکەن، دەبنە گەورەترین هێز لە ڕۆژهەلاتی ناویندا. هەر بۆیە پیاوان ئەو دژایەتیانەی بەرامبەر بە ژنان بەکار دێنن لە بەرامبەر دوژمن بەکاریان بهینابا ئیستا لە ئاستی سەرکەوتنێکی گەورەدا بووین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.