نەتانیاهۆ داواى ئاگادارکردنەوەى بە پەلەى ئێران لە لایەن هێزەکانى دونیای کرد

0
519

لە ڕایگەنداروێک لە لایەن دەفتەرى بنیامین نەتانیاهۆ بڵاو بۆتەوە کە تییدا ئاماژە دەکات بە تاقى کردنەوەى موشەکى حەفتەى ڕابردوو سوپاى پاسدارانى ئێران بنیامین نەتانیاهۆ داواى لە وەزیرى دەرەوەى کردوە کە نیگەرانى ئیسرائیل بە ولاتانى ئەنجومەنى ئاسایش ڕابگەینریت.

نەتانیاهۆ داواى کردوە کە هیزەکانى دونیا بێ دەنگ نەبن لە بەرامبەر ئەو تاقى کردنەوانەى موشەکى و ئێران بە پەلە ئاگادار بکرێتەوە بە مەبەستى ئەنجامى ئەو تاقى کردنەوانە.

شایانى باسە حەفتەى رابردوە سوپاى پاسدارانى ئێران بە ئەنجامى تاقى کردنەوەى موشەکى کە بە زمانى عیبرى لە سەر موشەکەکان نوسرا بو دەبێ ئسرائیل لە نێو ببرێت سەرنجى دونیاى بۆ خۆى راکێشا بوو. ئەو موشەکانە دەتوانن هەر خالێک تا ٢٠٠٠ کیلۆمەتر  دور بپێکن و ئەو چەندەش ئیسرائیلى نیگەران کردوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.