نێچیرڤان بارزانى لە وەڵامى کەجەکەدا گوتى دەست تێوەردانى پەکەکە قەبول ناکەین

0
582

دەمهات عەگید وتەبێژى کەجەکە  لە لێدوانێک دا ڕایگەیاندبوو کە ئێمە دژى هەناردە کردنى گازى سروشتى هەرێمى کوردستان بۆ تورکیاین و ئەگەر شتێکى وا ڕوبدات ئێمە لە دژى دا دەوەستینەوە.

دەمهات عەگێد لە درێژەى لێدوانیدا دەڵى ” دەیانەوێت سەرچاوە سرووشتییەكانی كوردستان وەك رەگی ژیانی بۆ پارتی داد و گەشەپێدان AKP بەكاربێنن، دەیانەوێت سەرچاوەكانی سەرزەوی و ژێرزەوی باشووری كوردستان بەئاشكرا بەخراپ بۆخۆیان بەكاربێنن، رێككەوتنی ئەم دواییەی نێوان پارتی و توركیا بەشێوەیەكی ئاشكرا دوژمنایەتیكردنی كوردە”

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەریمى کوردستان لە وەڵامى ئەو لێدوانانەى وتەبێژى کەجەکە دا ئەو دەست تێوەردانانە بە نادروست دەزانێت و گوتى قەبولیش ناکەین. لە درێژەى لێدوانەکەیدا ئاماژە پێیدا کە”ئێمە چاوەڕێی ئەوە نەبووین ئەوان بڵێن دژی ئەو بابەتەین، چوونکە ئەوە پەیوەندی بە قووتی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و دووەم شت، تاوەکو ئێستا لەڕووی عەمەلییەوە پرۆسەی هەناردەکردنی گاز دەستی پێنەکردووە”.

شایانى باسە دواى تێکچونى پەیوەندى نێوان تورکیا و ڕوسیە کە مەترسی ئەوە هەبوو ڕوسیە گاز وەکو چەکێک بەرامبەر بە تورکیا بەکار بهینێت. هەر بۆیەش تورکیا بە دواى بازارى نوێ دا دەگەڕێت و کوردستان باشترین شوێنگەرەوەیە بۆ گازى سروشتى.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.