نووسەرانی ڕۆژهەڵات، بێ ڕێزی کردن بە د. فەرهاد پیرباڵ مەحکووم دەکەن

0
1670

کەمپەینێک بۆ بەرگری کردن لە دوکتور فەرهاد پیرباڵ پێکهات

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، دوای ئەوەی کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ناو شاری هەولێر، لە پێش چاوی خەڵک و بە دوور لە سەر جەم پیوەر و بنەماکانی مرۆڤایەتی، مافی مرۆڤ و هاووڵاتی، دوو کەس لە ئەندامانی ئاسایش، بە شێوەی جەستەیی ڕووبەڕووی دوکتور فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و مامۆستای زانکۆ بوونەوە، شەپۆلێکی بەربەرین لە ناو نووسەران و ڕووناکبیرانی کورد لە کوردستان و بەتایبەت لە کوردستانی باشوور پێکهات.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، نووسەران و ڕووناکبیرانی کورد، لە ئێستادا لەژێر ناوی “بێ ڕێزی کردن بە نووسەران، بێ ڕێزی کردنە بە کەرامەت و جوانیی کۆمەڵگا” کەمپەینێکیان بۆ بەرگری کردن لە د. فەرهاد پیرباڵ پێکهێناوە.

بەیاننامەی نووسەرانی ڕۆژهەڵات بۆ بەرگری کردن لە د. فەرهاد پیرباڵ بەو شێوەی خوارەوەیە:

بەیاننامەی نووسەرانی ڕۆژهەڵات لە پێناو مەحکووم کردنی  بێ ڕێزی بە

دوکتۆر فەرهاد پیرباڵ

سەرەتا چوونە سەر جوولەکەکان

من جوولەکە نەبووم ،دەنگم هەڵنەبڕی

دوای ئەوەهێرشیان کردە سەر پۆلۆنیەکان

من پۆلۆنی نەبووم،دەنگم هەڵنەبڕی

دوایی گووشاریان خستە سەر لیبێراڵەکان

من لیبیراڵ نەبووم ، دەنگم هەڵنەبڕی

پاشان نۆبە گەیشتە کۆمۆنیستەکان

کۆمۆنیست نەبووم ،دەنگم هەڵنەبڕی

لە ئاکامدا هاتنە سەر من

هەرچی هاوارم کرد کەس نەمابوو کە دەنگ هەڵبڕێت.

“برێشت”

هاوڵاتیان تەنها سەیر دەکەن  و دوو چەکداری لاو بە کلکە دەمانچە و هەرچی پێیان بکرێت هێرش دەکەنە سەر فەرهاد پیر باڵ و لە سەر پلیکانە و شەقام لە ناوەراستی شاری هەولێردا و بە ڕۆژی روون لێ دەدەن. نە مرۆڤێک فریای دەکەوێت و نە کەس ئەو لە ژێر دەستی کەسانێک لادەبات کە  هیچ ترسێکیان لەوە نییە روخساریان دەرکەوێت. ئەمەیە ئەو دیمانەنەی کە رۆح و دەروونی مرۆڤە بە ویژدانەکان دەهەژێنێت و برینداری دەکات و بێ هیوا یی بەرامبەر دەستکەوتەکانی  نووسین و رۆشنبیری و کار بۆ کۆمەڵگە دەگاتە ئەوپەڕی خۆی. ئەمەیە ئەو کۆد و نیشانانەی کە دەکرێ زۆر خوێندنەوەی بۆ بکرێت و ترس و ڕقێکی قووڵ دروست بکات. ترس لە بێ پشتیوانیی و بێ پەنا بوونی نووسەرێک تەنانەت لە ناو شاری خۆیدا و ترس لەوەها فەزایەک کە بە ئاسانی کەرامەت و مافی مرۆیی و کەسایەتی و تەمەن و ژیانی نووسەران تێک دەشکێنێت. ئەم دیمەنانە ڕق دروست دەکات ، ڕق لە پووچ و بەتاڵبوونی زۆر دروشم و بانگەشەی دیمۆکراسی و ئەمنیەت و پاراستنی حورمەتی مرۆڤ و بەتایبەت وشە و نووسین و رۆشنبیری. شکەستی ئەزموونی دەسەڵآتداریەتی ئێستا و زۆرلایەنی دەسەڵآتدار و تەنانەت یەکێتی نووسەران و سەندیکا و پارێزەرانی رۆشنبیریمان پیشان دەدات.سووکایەتی کردن و توند و تیژی بەرامبەر بە دوکتۆر فەرهاد پیرباڵ هێمایەکە بۆ بێ رێزی کردن بە نووسەران و نەبوونی هیچ گەرەنتییەک بۆ راگرتنی کەرامەتی ئەوان. وەها کردەوەیەک کوێربوونی توێژ و تاقمێک نیشان دەدات کە توانایی ئەنجامدانی ئەو هێرشبردنە یان هەیە و چی لەدەستیان بێت بەرامبەر مرۆڤ و نووسەر و جوانی دەیکەن.

ئێمە وەک  نووسەران و چالاکانی بواری فەرهەنگ و هونەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو توند و تیژی و بێ ڕێزیە مەحکووم دەکەین کە بەرامبەر بە د. فەرهاد پیرباڵ کراوە. بەدەر لە بایەخی ئەدەبی بەرهەم و روانگە سیاسییەکانی ئەو سەرەتا مرۆڤە و پاشان نووسەرێک کە بە لانی کەمەوە لە ناو کتێبخانەکانی  هەرکام لە ئیمەدا چەند بەرهەمی ئەوی تێدایە و ساڵانێکی زۆر چەندین جیلی خوێندکارانی فێری دەنگ دەربڕین و بوێری و رێزگرتن لە نوسین کردووە. داواکرین لە هەموولایەنە پێوەندیدارەکان کە بکەرەکانی ئەو کردەوە قێزەونە بدەنە دەست مەحکەمە و عەدالەت. ناسینیان بۆ دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێم کارێکی دژوار نییە و دەبێ کار بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی شکۆ و قەرەبووکردنەوەی یاسایی خەسارەکان بۆ سەر فەرهاد پیرباڵ.

لە کۆتاییدا هیواداریمن جارێکی دیکە هیچ بیرمەند و هونەرمەندێک بەو چەشنە نەکەوێتە بەر پەلامار و هێرشی تاریکبیران.

تا ئێستا زیاتر لە ٥٥ کەس ئەو ڕاگەیێندراوەیان واژۆ کردووە کە بەو شێوەی خوارەوەن:

1-  د. قوتبەدین سادقی

2-  عەتا نەهایی

3-  ڕەزا عەلی پوور

4-  بەیان عەزیزی

5-  کەماڵ ئەمینی (شەنگالی)

6-  ئەرسەلان چەلەبی

7-  د. مەسعوود بینەندە

8-  حەمەی کەریمی

9-  سیمین چایچی

10-  محەمەد مەوەفەقی

11-  سەلاح موحەمەدی

12-  عەباس (ئاراکۆ) مەحموودی

13-  حامید فەرازی

14-  د. رەئوف کەریمی

15-  هێمن ڕەحیمی

16-  ڕێبوار کەریمی

17-  بریا کاکەسووری

18-  فریا یوونسی

19-  شەوبۆ محەمەدیانی

20-  ڕەزا شەجیعی

21-  یوونس حسەینی

22-  سروە مەجیدی

23-  ماشاڵا موحەمەدی

24-  ئاوات ئیبراهیم

25-  نازی ئەردەڵان

26-  هەڵاڵە سۆهرابی

27-  زانا ڕۆستەمی

28-  محەمەد مەحموودی (کۆزاد)

29-  عەبدولقادر نیازی

30-  سەیوان نیک پەی

31-  شوانە تاهیری

32-هادی کریمی

33-عەلی خەلیلی

34.هێمن عەبدوڵڵاپوور

  1. بەرهەم پیرۆزی

٣٦- هەڵمەت مەعرووفی

٣٧- پیرهەدی عەزیزی

٣٨- جەماڵ پوورکەریم

٣٩- هادی عارفی

٤٠-  ماریا پاک‌نەهاد

٤١- سلێمان عەبدی

٤٢- ڕەحمەت کەریمی خواە

٤٣-.هەرمان وەتمانی

٤٤.ئیسماعیل ڕەحمانزادە

٤٥.سمکۆ سەعیدی

٤٦. عەلی خەلیلی

٤٧.حەمزە کەریمی

٤٨.مەهتاب ئەحمەدیان

٤٩.حوسەین حەسەن پوور

٥٠. هیوا عەزیزی

٥١.عێرفان مورادیان

Vahid..:

MOHAMMAD:

Salimi Mansour:

seyran Seîdpûr:

[فەرەیدووڹ]:

ئێمە نووسەران و شاعیران وچالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ ڕێزی کردن بە دوکتور فەرهاد پیرباڵ بەبێ ڕێزی بە وشە وقەڵەم وکتێب وسەرجەم نووسەران وشاعیرانی کوردستان دەزانین و بە واژۆ کردنی ئەم بەیاننامە ڕق وتووڕەی خۆمان هەمبەر بەو کەسانەی وا بێ ڕێزییان کردوە دەر دەبڕین

۱_مەحیا میکائیلی

۲. هێمن عەبدوڵڵاپوور

۳.شیرکو فتاحی

٤.کەریم ڕەحیمی

٥. فەردین سەقزی

٦.ناسر وەحیدی

٧.بيستون بازرگاني

سیروان قوربانی

10_ژاکا ئیسماعیل پوور

11_هۆمان فەیزی

  1. ئەمجەد غوڵامی

12.ڕەحمەت جەلالی

13-فاتێح سەعیدی مەریوان

١٤ـئاوات ئەحمەدی

15سۆرانی یارئەحمەدی

16حوسین حه سه ن پور

17ئەنوەر بۆکانی

۱۸ـ سەلاح شەریفی

۱۹- شه فیع ده رویشی

20.ڕەزا عەلی پوور

21.ئیبراهیم شەوقی

22.مەهدی جوانمەردی

۲۳.هیوا بەیرامی

۲٤.قرنی شریفی

۲٥.جەلال نەجاری

۲٦. مەحموود محەمەدیان

۲۷.ناسر امینی خواه

۲٨. سەرکۆ مستەفازادە

۲۹. حسێن جەوانشیر

۳۰. شاناز جەوانشیر

۳۱.ناسر ئەمینی خواه

۳۲.خەبات بەیگی

۳۳.ڕەووف جیهانی

۳٤.ئەرسەلان چەەڵەبی

۳٥.ڕەسووڵ مێهر پوور

۳٦.سروە ڕەحمانی

۳۷.ئەسەد غەفووری

۳٨.سەلاح شەریفی

۳۹.ناسیح حوسێنی

٤۰.ڕەحمەت کەریمی خواە

٤۱.هەرمان وەتمانی

٤۲.ئیسماعیل ڕەحمانزادە

٤۳.سمکۆ سەعیدی

٤٤. عەلی خەلیلی

٤٥.حەمزە کەریمی

٤٦.مەهتاب ئەحمەدیان

٤۷.حوسەین حەسەن پوور

۴۸ . هەژان بابامیریی

۴۹. یوسف نصراللهی

۵۰.فەرەیدوون رەمەزانی

51.سەیران سەعیدپوور

۵۲. مەنسوور سەلیمی

53.محه مه د محه مه دی

54 وەحید ڕێبوار

56.ڕەحمان حەوتەوانە

57.مهران گلنازی

58.سوران محمدی

59.آسو مریوان

60.ئاشتی حوسەینی

61.مەنسوور سەلیمی

62.سیروان موسنێفی

63.عەبدولرەحمان بیگی پور

64.سەلاح حەمزەیی

65.عوسمان عەلیپوور

66.سارا سادق زادە

67.هیوا عەزیزی

68.عبدوڵا ئەوید

69.پەرویز شێخی سەقز

70.هێمن ئازرەنگ

71.مادێح حسەین زادە

72.غەفار ئیبراهیمی

73.یارا ئەحمەدی

74.ئارەزوو مۆحەبەتی

75.شلێرڕەحمانی

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت