ناڕوونیی چارونووسی وێنەگرێکی کورد دوای ١٠٠ رۆژ دەستبەسەری

0
918

ڕۆژی کورد: وێنەگرێکی کوردی خەڵکی بۆکان، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ دەستبەسەری لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، هێشتا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

سامان قادری ئازەر وێنەگری تەمەن ٢٥ ساڵەی کورد، زیاتر لە ٣ مانگ و ١٥ رۆژە لە دەستبەسەریی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمدایە و ناڕوونیی چارەنووسی ئەو لاوە کوردە، نیگەرانیی لای بنەماڵە و کەسوکاری درووست کردووە.

ئەو وێنەگرە کوردە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ساڵی ٩٤ و لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی بۆکانەوە بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوازراوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و کەسوکاری سامان، هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و سەردانی بنەماڵەکەی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی ورمێ، میاندواو، بۆکان و مهاباد هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

دەگوترێ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ مانگێک پێش ئێستا بە کەسوکاری ئەولاوە کوردەیان ڕاگەیاندبووو کە کوڕەکەیان بۆ تاران راگوزراوە، بەڵام سەرەڕای سەردانی بنەماڵەکەی بۆ تاران، هیچ هەواڵێکیان لە چارەنووسی کوڕەکەیان دەست نەکەوتووە.

ناڕوونیی چارەنووسی سامان و خۆبواردنی هێزە ئیتلاعاتییەکان لەمەڕ پێدانی هەرچەشنە زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی سامان، نیگەرانی و ترسی لای بنەماڵە و بەتایبەت دایکی ئەو لاوە کوردە دروست کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئەحمەد شەهید، ڕاپۆرتێری تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە کاتی هاتنە سەر کاری حەسەن ڕوحانییەوە، سەرکوت و دەستبەسەر کردنەکان زیادی کردووەو لە ساڵی نوێی هەتاوییەوە شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکانیش زیاتر بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.