ناوەندی ڕۆژی کورد، داواکاریەک ئاراستەی مامۆستا شەهرام نازری دەکات

0
871

لە ڕێکەوتی 10 و 11ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا کە ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستانە، هونەرمەند شەهرام نازری، کونسرتێک لە شاری سنە بەڕێوە دەبات، ناوەندی ڕۆژی کورد داوا لە مامۆستا شەهرام دەکات، ئاراستەی کۆنسێرتەکەی بۆ سروودی نەتەوەیی و نیشتمانی بگۆڕێت.

ڕۆژی کوورد: لە پوستێرێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە، بڕیارە هونەرمەند شەهرام نازری، کۆنسێرتێک لە شاری سنە، کە ناوەندی پارێزگای سنە بەڕێوە ببات.

ئەم کۆنسێرتە لە لایەن ” نەشری زەریاب و بە هاوکاریی ئیدارەی ئیرشادیی ئیسلامیی کوردستان بەڕێوە دەچێت و هەروەها لە لایەن هونەرستانی ڕەوزەنەوە پشتیوانیی ماڵی دەکرێت.

هونەرمەند شەهرام نازری، یەكێک لە گەورەترین هونەرمەندانی کوردە کە لە چەند فیستواڵی جیهانیدا خەڵاتی وەرگرتووە لە رۆژئاوادا بە “شوالیە” ناوبانگی هەیە.

ناوبراو خاوەنی دەنگێکی حیماسی و ئەمە بە یەکێک لە تایبەتمەندە سەرکییەکانی ئەو هونەرمەندە هەژمار دەکرێت و لە وڵامی ئەوەی کە هۆکار چییە دەنکتان بەو شێوەیە؟ دەڵێن: لە بەر ئەوەی من کوردم.

ئەم هونەرمەندە بە زمانی فارسیش گۆرانیی وتووە و کارەکانی یەکجار بەرچاو و لە ئاستێکی زۆر بەرزدان و زۆربەی هەرە زۆریان عێرفانی و حیماسین.

یەکەم ڕۆژی کۆنسێرتەکە رۆژی 10ی خاکە لێوەیە کە بۆ کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان بیرەوەرییەکی زۆر تاڵە و ناخۆشە.

لەم ڕۆژەدا پێشەوا قازیی محەممەد، یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان، لە سێدارە درا و هەر بۆیە زۆرکەس چاوەڕوانی ئەوە لە هونەرمەند شەهرام نازری دەکەن کە بە سروودی کوردستان گەر تۆ نەبی و باقی سروودە حیماسییەکانی دیکەی ئەو ڕۆژە بەڕیوە ببات.

ناوەندی ڕۆژی کورد، داوا لە مامۆستا شەهرام نازری دەکات، لەو کۆنسێرتەدا، وەک ڕێزلێنانێک بۆ شەهیدانی کوردستان و بەتایبەت پێشەوا قازی و هاوڕێیانی و هەروەها بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانی ڕژیمی ئێران بۆ بێ ڕێزی کردن بە کوردستان و شەهیدانی کوردستان، لەو کۆنسێرتەدا، سروودی نەتەوەیی و نیشتمانی بڵێتەوە کە پێشتر هەندێکیان لەلایەن بەڕێزیانەوە لە کۆنسێرتە جیاجیاکاندا گوتراون و چڕاون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.