ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

0
76

ڕۆژی كورد :
ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیی دا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنفرانسی ٢٤ی ئه‌یلوول له‌ نیۆیۆرك له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا به‌شداری ناكه‌ن.

ماوه‌یه‌ك له‌وه‌ پێش لێره‌ و له‌وێ بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ بڕیار وایه‌ له‌ كۆتایی مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستانی ڕؤژهه‌ڵات به‌شداری كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌ بن له‌ نیۆیۆرك له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا و پرسی كورد و داهاتووی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و به‌ گشتی داهاتووی ئێران بخرێته‌ به‌ر باس. به‌ڵام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٢ی ئه‌یلوول له‌ بڕیارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو دا ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران بڵاوكراوه‌یه‌كی له‌ مه‌ڕ به‌شداری نه‌كردنی حیزب و پارته سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌و كۆبوونه‌وه‌ دا ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌قی بڵاوكراوه‌كه‌یان لێره‌دا هاتووه‌ و بڕیار وایه دواتر ورده‌كاری زیاتر بۆ بیروڕای جه‌ماوه‌ری كوردستان و كوردستانیان بڵاو بكه‌نه‌وه‌ و هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری نه‌كردن له‌ كۆنفرانسی نیۆیۆرك
ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران به‌م جۆره‌ به ئاگاداری ڕای گشتی ده‌گه‌یێنێت، كه‌ پاش‌ لێكدانه‌وه‌ی بابه‌تییانه‌ی سه‌رجه‌می لایه‌نه‌كان، ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌ كۆنفرانسێك كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی ٢٤ی سێپتامبر له‌ ژێر ناوی “ئێرانی پاشه‌ڕۆژ” له‌ نیۆیۆرك به‌ڕێوه‌بچێت، به‌شداری ناكات.
ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران
٣١ی خه‌رمانانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی
٢٢ی سێپتامبری ٢٠١٩ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌