ناسیونالیسم و سیاسەتی ناسنامە لە پەیوەندی نێو نەتەوەییدا

0
247

نووسەر: میشل هوئیسێن (ماموستا و لێکۆلەرەوە لە زانستگای زانستە سیاسییەکانی ویرژە لە بروکسێل )

وەرگێڕ لە سۆئێدییەوە: حامید مائیلی

ناسیونالیسم دیاردەیەکە چەند لایەنەیە. بۆ دەربڕێنی هەستی ئازار بۆ وەرگرتنی هەم ئێعتراف بە پێناسەو هەم خۆ بە زال زانی ،ڕەنگدانەوەیەکە لە ویستێکی وازیوازییانەی دەروونی ئینسانەکان. لەبواری سیاسی و سەرهەڵدانییەوە،تەئییدی باوەڕی دیموکڕاتانە و لیبڕالی لەڕوانگەی ڕەوا بوونی حاکمییەتی خەڵکەوەی لە پشتە .ئەوەش جەخت لە سەر سیاسەتی ئێعتراف پێکردنی لەلایەن شارۆمەندانەوە ،بە مەبەستی بە هێز کردنی هەلومەرجی سیاسی ئەوتۆ پێناسەیەکە .ئەوەش لە سەر بنەمای هاوبەشی پێناسەیەکی نەتەوەیی پشت ئەستوور بە مێژوو ،فەرهەنگ ،زمان ،یان دینێکەوە سەرچاوە دەگرێ.بەڵام بە هۆی نەگونجاوی دەوڵەتان و پێناسەی نەتەوەییەکان ،ناسیونالیسم لە دەرەوەی و لە هەمبەر  دەوڵەت نەتەوەیی دا، پشت ئەستوور بە ئێعتڕاف بە مافی کەمایەتییەکان، پەرەی ئەستاندووە.

جا چونکوو سیستیمی نێو نەتەوەیی لە سەر بنەمای سەربەخۆیی دەوڵەت -نەتەوە، وەک ئەندامێکی واحیدی ئەوپێکهاتەیە دامەزراوە، ناسیونالیسم جەوهەرێکی بنەمایی ئەوپێکهاتەیە ، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ،ئەغڵەب لە ڕوانگەی گریمانەی نێو دەوڵەتییەوە گوێێ نادرێتێ .

سیاسەتی ناسیونالیستی دەوڵەتان ،کە کێبەرکێیەکی دەستەڵاتی سیاسی و ئابووریییە، دە بوارەکانی نێو نەتەوەیی دا، کە تێێدا هێشتا فەرقی دەستەڵاتی سیاسی و ئابووری ڕوون و ڕاشکاوانەیە ، یارمەتیدەرە، بۆ بەردەوامی ناسیونالیسم.چونکوو سەربەخۆیی، پێناسەی نەتەوەیی دەستەبەر دەکا، سیستیمی نێو نەتەوەیی یش دەگەڵ ململانییەکی شێلگیر،لە نیوان سەقامگیری سیستیمی دەوڵەتان و ئیدیعای ئەو کەمایەتیییانەی کە داوای پێناسەی خۆیان دەکەن، ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

تەنانەت قەبووڵی ئەوتۆ مەرجێک دڵخوازانە نەبووە ،مەگەر لە دەرفەتێکی تایبەتدا لە کۆلۆنییەکانی سیستیمی نێو نەتەوەیی کە ئەویش زۆرتر مافی فەرهەنگی ،زمانی و مەزهەبی کەمایەتییە دینییەکانیان ڕەچاو کردبا.دە هەلومەرجی سیاسی هەنووکەییدا،کە هیشتا دەوڵەت -نەتەوە لە واحیدەکانی بنەمایی سیستیمی نێو نەتەوەیین ، داکشانی پرسی ناسیونالیسم، وەک ڕوانگەیەک،تاڵووکە و خێرایی پێوە دیار نییە. سیاسەتی دیفاع لە مافەکانی کەمایەتییەکان ، ئێعتڕاف بە پێناسەیان ،ڕێزلە خواستی ئەو تاقم وگرووپانە لەمەڕ دەستەبەر کردنی دەنگی گشتی،ولاواز کردنی بەرهەڵستەکانی سەر ڕێگای دەستەبەر کردنی دەستەڵاتی سیاسی و بەرابەری ئابووری ،دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ ناسیونالیسمێکی هێمنانە .

ناسیونالیسم و پێناسەکانی نەتەوەیی

وێنە کردنی واتای پێناسەکانی نەتەوەیی و ناسیونالیسم

ناسیونالیسم بە گشتی وەک ڕەوت و تێگەیەکی جێی سرنجی باس هەڵخڕێن ، مانای جۆراوجۆری سەردەمیانە هەڵدەگرێ . دە سەدەی بیستەمدا ناسیونالیسم بە خەباتێکی سیاسی وەک خۆ ڕزگارکردنی کۆڵۆنەکان لە دەست کڵۆنیالیستەکان، خەباتی کەمایەتییەکان بۆ دابینکردنی مافی سیاسی فەرهەنگی خۆیان،کە هۆی ئەو داگیرکاری وخۆبەرینکردنەوەی دەوڵەتان بوو،ئەو پێناسەخوازی و سەربەخۆخوازییانەشی لێکەوتەوە. ناسیونالیسم دەتوانێ لەلایەن هەر کام لە دەوڵەتی لەگۆڕێ و کەم نەتەوەکانیش بخرێتە ژێرزەخت و دژایەتی کردن. لەهەموو ئەو دەرفەتانەدا، ئەوەیکە دەردەکەوێ، پێناسەیەکی هاوبەشییانەی نەتەوەیییە .دە قسەکانیاندا دەتوانین ئەوتۆ پێناسەگەلێکی نەتەوەیی ببینین کە، سەرچاوەکەی ، ڕابردوویەکی کۆنی مێژوویی ، فەرهەنگی ،زمانی یان دینی یە.

ناسیونالیسم خۆ دەرخستنێکی گشتیی سیاسییە، کە هەڵگری ناوەرۆکێکە بۆ پێناسەی نەتەوەیی وەک تێئۆری ، ڕەوتی فەرهەنگی ،هێندێک لە هێماکان،نەریت و بۆنەکان، کە دەتوانێ لە چەندین بواری وەک بەرزە فڕی فکری و فەرهەنگی کە بە پەرۆشییەکی زۆرەوە کاریان لە سەر کراوە بنوێنێ .چاوەدێری بە سەر ئەو شێوە بزاوە نەتەوایەتییانە و پێناسەخوازی نەتەوەییانە، ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەخەن کە، خاوەنی لایەنی جۆراوجۆرە. پێش بینییە مێژوویی و سیاسییەکان، نەخشی بەرچاویان بە سەر پڕۆسەکەوە هەیە .تایبەتمەندییەکانی بزووتنەوەی نەتەوایەتی بە گشتی زامی کۆڵەواری و زەبر و زەختی سیاسی مێژووییان پێوە دیارە. ناسیونالیسمی دژ بە کۆلۆنیالیسم ”ئیستیعمار” ئاکامی تەرخان کردنی بە تێئۆرییەکی سیاسییە، کە دە گەورە شارەکاندا پەرەی ئەستاند.سەرهەڵدانی ناسیونالیسم لە بواری فەرهەنگی و کەم نەتەوەییەوە ، کاردانەوەیەکە لە هەمبەر هێژمونی بە “یەک نەتەوە کردن”  کەوەک فەرهەنگ بەڕێوە دەچن .

ناسیونالیسمی دەوڵەتی دەتوانێ لە ژێر تیشکی پرسگەلی سیاسی ناوخۆیی بۆ نموونە (حەول بۆ زاڵبوون بە سەر کۆمەڵگای ناوخۆ،لەبواری کۆمەڵایەتی و جیاوازییەکانی سیاسی و فەرهەنگی)، وهەروەها فاکتوری دەرەوەیییەکانی وەک ئابووری و کێبەڕکیی  سیاسییەکان .  ناسیونالیسم بەشێکی سروشتییە لە سیستیمی نێو نەتەوەیی. سەرهەڵدانی ناسیونالیسم ئەو سیستیمە نێونەتەوەییەی گۆڕی،کە لە جەستەیەکی پێکهاتوو لە کۆی چەند دەوڵەتی حاکم و زنجیرەیی ، بە جەستەیەک، کە پێکهاتووە لە دەوڵەتانی نەتەوەیی .ئەو پڕۆسەیە لە ئوروپا لە سەرەتای سەدەی هەژدە دا دەستی پێکرد وبە شێنەیی هەموو دونیای گرتەوە .

پڕۆسەی هەڵوێژاردنی چالاکانەی کڵۆنیالیسم، بە مەبەستی سەلماندنی بنەڕەتی حاکمییەتی گشتگرانەی دەولەت -نەتەوە بوو، وەک ئەندامی پێکهێنەری ئەو سیستیمە نێو نەتەوەیییە .

وڵاتان بڕیاریاندا کە حاکمییەتی سەربەخۆیانەی خۆیان بە سەر هەرێمی خۆیاندا بەڕێوە بەرن ،وەک هێمایەک بۆ بەشداری هاوبەشی دە کۆمەلگای نێو نەتەوەییدا، بە بێ ڕەچاو کردنی جیاوازی ڕاستەقینەی نێوان وڵاتەکان .

ئەو وڵاتانە ، وێڕای وەیکە، وەک دەوڵەتە نەتەوەییەکان ،کۆمەڵگاکان ،لە سەر بنەمایەکی هەستی هاوبەشی وبەپەرۆشی بۆ یەکتر، و پێناسەیەکی نەتەوەیی کە بەڵێنمەند بێ بە دەوڵەت وگرێبەستێکی کۆمەڵایەتی کە نەکرێ بە هاسانی هەڵوەشێندرێتەوە هاتنە دی.دەحاڵێکدا ئاسەواری ڕوو لە زیادی لەلایەن ڕێکخراوە ناسیونالیستە تووند ئاژۆکان و شێوەی جۆراوجۆری بەڕێوەبەرایەتی جیهانی، بێ هیچ دڕدۆنگییەک سەربەخۆیی ئەو ولآتانەی بەرتەسک کردنەوە ، هەر ئەو پڕۆسەیەش نەیتوانی هەستی یەکگرتنەوەی نەتەوەیی وەک پێناسەیەک و ناسیونالیسم بەرەو داکشان بەرێ .

گرفتی سەرەکی بۆ تاریفێکی پڕ بە پێست، لە پێناسەی نەتەوەیی بۆتە گەورەترین هۆی تیکدەرانەی نەبڕاوە بۆ ناسیونالیسمی سروشتی .تەعادولی نێوان دەوڵەتان و نەتەوەکان ،دە ڕاستیدا دەتوانێ ،هیچ گاڕانتییەکی لە سەر نەبێ .سەرەڕای وەیکە زۆر لە دەوڵەتەکان بە کردەوە توانیویانە کە یەکگرتووییەکی نەتەوەیی وەدی بێنن ،بەڵام گشتاندنی ئەو سەرکەوتووییەش زۆر لە ڕاستی دوورە کە هەمووان بگرێتەوە.لایەنی وێکچوویی و هاوبەشی نێوان دەوڵەت و نەتەوە لە ئەفریقا بە هۆی دەوڵەتە دەستکردەکان کە میراتی سەردەمی کۆلۆنییەکانن، تووشی گرفتی تایبەتە. هەڵوەشانەوەی سۆویەت و یۆگوسڵاوی یش نیشانیان دا کە گرفتی گرینگتریان لەو چەشنە هەیە . دەکرێ بڵێین هەموو ئەو دەوڵەتە نەتەوییانەی جێگیر لە نێو سنوورەکانی دەوڵەتدا ئاڵترناتیوێکە لە فۆڕمی زمانی نەتەوە .

تەنانەت ئەگەر هیچ پێویستییەکی یشی بە سەرچاوەیەکی سیاسی، وەک ڕیشەی نەتەوەیی، بۆ سەلماندنی پێناسەی هەرێمی یان ناوچەیی نییە، بەڵام تا ڕادەیەک پێویستی بە هەرەوەزێکی سیاسی نەتەوەیی بووە،چونکوو ئەوان دەگەڵ دەوڵەتان ڕووبە روو دەبوونەوە، کە خەریکی داسەپاندنی پێناسەیەکی جیاواز بوون،کە زۆر جاران بە مەبەستی یەکدەست کردنی فەرهەنگی بووە ،ڕووبەڕوو دەبوونەوە.

ئەوتۆ هەرەوەزێکی ناسیونالیستییانە، دە ڕاستیدا هەمیشە ئیدیعای دەوڵەتی سەربەخۆی پێوە دیار نەبووە. تەسەلووتی کەش وهەوای مۆدێلی دەوڵەت -نەتەوە ،بۆتە گەشەی ئیدیعای سەربەخۆیی، چونکوو دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ ”ئەوپەڕی ڕادەی ئیعتڕاف بە بوونایەتی و پێگەی نەتەوەیەکە” .

تاریفی پێناسەکانی نەتەوەیی کە دەگەڵ بوونی دەوڵەتانی لە گۆڕێ نەگونجێ ،مەترسییەکە بۆ سەر سیستیمی نێونەتەوەیی،یان کەم نەتەوەکان حەول بۆ سەربەخۆیی دەدەن ، و یان دەوڵەتان ئیدیعا دەکەن کە ئەو ناوچانەش هەرخەڵکی خۆیانی لێدەژی .

ناسیونالیسم بێ شک خاوەنی لایەنێکی بەهێزی سیاسییە و دیاردەیەکی مۆدێڕنیشە.تەنانەت ئەگەر ڕیشەی دە پێش سەردەمی  ڕەوتی ڕەوشەنگەریشدابێ ،سەلماندنێکی هاوتریبە بۆ مێژووی سەربەخۆیی خەڵکان .ئەو پرەنسیپەی کە بنەمایە بۆ سەربەخۆیی خەڵک،ئەو پرسیارە کە ئەرێ دەوڵەت دەبێ بڕیاری ڕێک وپێک کردن بۆ بە پێچەوانە نواندنی ئەوپڕەنسیپە، کە بنەمای سەلتەنەتە لەمەڕ حکوومەتێکی میراتی و سەربەخۆییەکەی دە کەسایەتی ئیسنانێکدا دەبینێ بە نێوی پادشا و شتەکە بە نێوی شارۆمەندی لە قەڵەم بدا .

دەستپێکی سەلماندنی ئەو پرەنسیپە دەپەیوەندی دەگەڵ شۆڕشەکانی سەرەتای سەدەی هەژدە و کۆتایی ساڵەکانی سەدەی حەفدە دایە ،کە نەزمی سیاسی پێشوو بەرەو ڕووخان دەچوون . شۆڕشەکانی ئەمریکا و فەڕانسە،و خەباتی ڕزگاریخوازانەی دژ بە کۆڵۆنیالیستی ئیسپانیا لە ئەمریکای باشوور و ئەمریکای ناوەندی . تێگەی سەربەخۆیی خەڵک ،وەک پرەنسیپێکی گشتی ،بە کردەوە بوو بە بنەمایەک بۆ هەلومەرجی تایبەت،کە تێیدا تاکەکان دەبنە شارۆمەند و دەوڵەت دەبێتە دەوڵەتیكی نەتەوەیی .

تێئۆری خۆبەڕێوەبەری نەتەوەیی دە واقیعدا هەرێمییە و بەشێکە لە تێئۆری لیبڕاڵی سەربەخۆیی تاکەکان .سەرهەڵدانی دەوڵەتە نەتەوەییەکان ئاکامی ئاڵوگۆڕی بە شێنەیی دە چەمکی شارۆمەندی دایە.

هاوکات ،زەختی سیاسی ڕادیکاڵی دێموکڕاسی وکەش وهەوای سوسیالیستی ،هاندەری دەوڵەتان بوون کەشارۆمەندانیان  بەگوێرەی نەتەوایەتییەکانیان پێناسە بکا ،کە ئەغڵەب لە ڕێگای سیاسەتی یەکسانیکردنی فەرهەنگییەوە پێناسە کرابوون .

نموونەیەک بۆ ئەوهەلومەرجە( لە ئاڵمان و لە ڕووسییە و ئەمریکا )کە هەر زوو لەلایەن جیرانە ئیستیبدادەکانیانەوە  قۆستیانەوە بۆ نموونە لە (ئاڵمان و رووسییە)شەتڵی ناسیونالیسم لێدەدرێ و سیاسەتی ناسیونالیستی وەک شێوەیەک کە بتوانی دەگەڵ ئەو ئاڵوگۆڕە دیموکڕاتیکە، بەرەنگار ببتەوە .

ناسیونالیسم خاوەن تەڕکێکی دیکەی کاردانەوە لە هەمبەر فەرهەنگی تایبەتە، کە بنچ و بنەوانی لە ئالمانی سەردەمی نێوڕاستی سەدەی حەفدە دا، وەک کاردانەوەیەک لە ڕاست سیاسەتی بە یەکسانیکردنی فەرهەنگی فەڕانسەوی .

ئەو شێوە تاریفە لە ناسیونالیسم ،دەپەیوەندی دەگەڵ شۆڕشی فەڕانسەدا کە بوو بە هۆی سەرهەلدانێکی زۆری شەڕ دژ بە داگیرکاری ،هەلومەرجەکەی تا ڕادەیەک بەرەو باشی برد،وکاردانەوەکان لە هەمبەر سیاسەتی فەڕانسە دە شکڵی ناسیونالیسم دا خۆیان دەنواند . ڕوو لەزیاد بوونی ئەو مەیلە لە “سەدەی هەژدە” دا لەلایەن دەوڵەتانەوە  کە سیاسەتێکی فەرهەنگی بەیەکسانی کردن، کارتێکەری فەرهەنگی لە نێو ئەو گرووپ وتاقمە کەمایەتییانە کە دەوڵەتی خۆیان نەبوو باشتر دەکرد، و یارمەتیدەرییەکی بەرچاوی بۆ گەڵاڵە کردنی سیاسەتێک بۆ بزووتنەوەکانی ناسیونالیستی بوو . ماهییەتی چەند لایەنەی ناسیونالیسم هەڵگری تاریفێکی ئاڵۆزە، هەم لەبواری تاریف و هەم لەبواری تێگەیییەوە کە نکۆڵی لێناکرێ .ناسیونالیسم بە دڵنیاییەوە تەنیا تێئۆرییەکی سیاسی تایبەت و ناسراو نییە .تەنانەت ئەگەر بلوی شوێنی فکری نەریتی ناسیونالیسم هەڵبگرین ،ئەغڵەب ڕەخنەگران ئاماژە بە ڕادەی مامناوەندی ئەو، دە هەڵسەنگاندنێک دەگەڵ نەریتێکی فکری بەرینتری وەک لیبڕالیسم و مارکسیسم دەکەن .

ئەو تێڕوانینانە ڕەنگبێ بتوانێ باشترین تێگەییشتنێک بن بۆ بەفەرمی ناسین و دان پێداهێنان بە گرینگی مانای سنووردار لە نەریتێکی سەربەخۆیانە لە تێگەی تێئۆری ناسیونالیستی . دە حاڵێكدا مێژووی ڕووناکبیری ناسیونالیسم،کە سەرەڕاێ وەیکەلەلایەن بیرمەندی ئاڵمانی وەک یوهان گۆتفرێد ڤۆن هێردێر و بیرمەندی بریتانیایی وەک جان ستوارت میل هاتۆتە گۆڕێ ،بەڵام ناسیونالیسم بۆ هیچ کام لەوانە نەبۆتە پرسێکی بنەمایی .تەنانەت بۆ بیرمەندێکی هەڵکەوتووی ئیتالیایی وەک گیوسێپێ مازینی یش کە زۆر لە سەر ناسیونالیسم ورد بۆتەوە ،و گەڵاڵەی ناسیونالیسمەکەشی خۆی دە کۆمارییەکی هومانیسمییانە دا دەدیتەوە .ناسیونالیستان خوازیارن کە پێناسەی سەلمێنەرانەی خۆیان لە ڕوانگەیەکی بەرینترلە مەڕ کۆمەڵگا دابێننە گۆڕێ.

بەرنامەی ئەوان بۆ بناخەیەکی نەتەوەیی و پەرەسەندنی نەتەوەیی گرێدراوی زیاتری بە بەستێنێکی گلۆبالیسمی بوو.ناسیونالیسم ئەغڵەب دەپەیوەندی دەگەڵ مەبەستی نوێژەن کردنەوەی وڵاتدا دەبیندرێ ،بە تایبەت لەو وڵاتانە دا بەئابوورییەکی کەمترپێشکەوتوو،تا ئەو وڵاتانەی کە خاوەن ئابوورییەکی پێشکەوتووترن .

بە کورتی ناسیونالیسم هەلگری ڕەوتێکی چەند لایەنە ومەرجمەند بە ناوەرۆک و ڕایەل وپۆی خۆیانەوە ،چونکوو هەلگری مەیلێکە دە پەیوەندی دەگەڵ ئەژمارێکی یەگجار زۆر تێئۆری ،لە مارکسیسمەوە بگرە هەتا لیبرالیسم  تا ڕاسیسم یش، خۆی دەنوێنێ . ئەو چەند لایەنییە نیشاندەری ئامانجی جۆراوجۆرە بە مەبەستی هەرەوەزی نەتەوەیی وناوەرۆکێک کە هەلگری واتایەکە بۆ نەتەوەسازی .

مانیفێستەکانی پێشووی ئەو چەمکە دە سەدەی هەژدە دا زۆر کارتیکەری سەربەخۆیی نەتەوەیییان دەپەیوەندی دەگەڵ لیبرالیسم داپێوە دیار بوو.ناسیونالیسمی ڕەگەزی دە کۆتایی سەدەی هەژدەدا نەک هەر وەک ئیدئۆلۆژییەکی کڵۆنیالیستییانە ،بگرە تەنانەت وەک ئامڕازێک بۆ ململانی لە نێو دەستەڵاتەکانی ئوروپایی کەلکی لێوەردەگیرا .

ناسیونالیسمی دژبە کلۆنیالیسم ،ڕووی دە دەستەڵاتە ئیمریالیستییەکان و نەزمێکی نێو نەتەوەیی لەگۆڕی بوو، کە بە ناعادڵانە دەزاندرا،کە ئەغڵب لەلایەن سوسیالیستەکان وجاری واشبوو بە زمانێکی مارکسیستییانەوە دەهاتە گۆڕێ.دەرخستن و نواندنی هەستی ناسیونالیسم دە پەیوەندی دەگەڵ تێئۆرییە سیاسییەکانی جیهانگرایی ،نیشاندەدا کە چلۆن ناوەرۆکی کاردانەوەیەکی نەزمی سیاسی ژێئۆپۆلیتیکی نێو نەتەوەیی دەگەڵ بەرنامەیەکی سەقامگیری ،ڕێفۆڕم یان ململانی لە هەمبەر ئەونەزمەی لێدەکەوێتەوە .

ئەو شێوە جۆراوجۆرە ڕاهێنانانەی، کە خواست و ناڕەزایەتی دربڕێنی ناسیونالیسمە ،جارێکی دیکە سرنج  و ماهییەتی سروشتی سیاسی خۆیان دەردەخەن.

ناسیونالیسم نیشانیداوە کە وەک ئەستیرەی دەریایی توانایی خۆ بە زیندوویی ڕاگرتنی هەیە .ئەو سەلماوییەی سەدەی هەژدەش بە پێجەوانەی ئامانجی جیهان نیشتیمانی سەردەمی ڕەوشەنگەرییە.

لەو چەشنە، سەرەڕای دوایین چاوەڕوانییەکان لەمەڕ گەشەی فەرهەنگی جیهانی ،یان لەمەڕ وەدیهاتنی پۆست مۆدێڕنیتە و پۆست پیناسەی نەتەوەییش ،هێشتا وەڕاست هەر نەگەڕاوە.

لەڕێگای سەرهەلدانی لە هەموو شوێنێک و توانایی خۆڕاگریشی لە دوای شەڕی سارد ،ناسیونالیسم سەرلەنوێ جارێکی دیکەش لەلایەن چاوەڕوانەکانی سیاسەتی جیهان نیشتیمانییەوە تا ڕادەیەک بە شێنەیی تەریک دەکرێتەوە .

ئەو واقیعییەتە کە سیستیمی نێو نەتەوەیی بریتییە لە حاکمییەتی دەوڵەتە نەتەوەییەکان ،ناسیونالیسم ناوەند وکاکڵی پرسەکەیە ، لەهەرتکلای وەک تاریف و وەک ئاستەنگێک ،کە توانایی ناسەقامگیری ئەو سیستیمەی پێیە،هەر وەک لە دوای شەڕی سارد هەر لە گۆڕێ بووە.

ئەو هێزەی کە وەک کێشەی ناسیونالیسم خۆی دە خۆیدا ئاکامێکە لە وە کە، ناگونجی دەگەڵ هاوسەنگییەک نێوان دابەشکردن جیهان بە سەر دەوڵەتانی سەربەخۆ و فرەچەشنی کە زۆر جاران دەگەڵ خواستە ناسیونالیستییەکان تێکداوێن. فرەچەشنی کە ئەگەری تاریفی جۆراوجۆریان هەیە وەک “پێکهاتەی سیاسیی / یان فەرهەگەنگی”،و بە گشتی زۆر دژوارە لەبواری هەرێمییەوە سنووری نێوان تاقم و دەستەکان کە نەتەوە ئیدیعای دەکا ،پرسێک ئاڵٶز دەکا کە هەر لە سەرەتاوە خۆی لەبەر ئەوە ئالٶزە ، کە دەبێ سەرلەنوێ ئەو سنوورانەی کە پێویستن،دیاری بکرێنەوە  .

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌