ناسر ئێرانپوور، لێکۆڵەر، نووسەر، وەرگێڕ و چالاکی سیاسیی کورد، کۆچی دوایی کرد

0
664

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٤ی دیسامبری ٢٠١٦، ناسر ئێرانپوور، لێکۆڵەر، نووسەر، وەرگێڕ و چالاکی سیاسیی کورد، کۆچی دوایی کرد

ناسری ئیرانپوور، خەڵکی شاری مهابادی کوردستانی خۆرهەڵات و نیشتەجێی باژێڕی دورتمۆندی وڵاتی ئاڵمان بوو کە لە تەمەندی ٥٤ ساڵان و بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە، کۆچی دوایی کرد.

کۆچکردوو، جیا لەوەی هەڵگری بڕوانامەی کارناسی لە بواری ڕۆژنامەوانی و فێرکاریی زمانی ئاڵمانی هەبوو، خولێکی یەک ساڵەی زمانی ئاڵمانی لە بۆن، خولێکی سێ ساڵەی فیرکاری لە بواری دەفتەرداری لە شاری دۆرن، خولێکی یەک ساڵەی کۆلێژ لە بواری گرمانستیک ـیشی تێپەڕ کردبوو.

ناسر ئێرانپوور لەمەڕ هزر و بیری خۆیدا لە ماڵپەڕە تایبەتییەکەی خۆیدا وەهای نووسیوە: “لاوێکی ٢١ ساڵان بووم، ئەو کات کە ساڵی ١٩٨٤ وڵاتی خۆمم لە مهابادەوە -ناوەندی بزاڤی نەتەوەیی-دێموکراتیکی کوردستانی ئێران- بەرەو ئاڵمانی فیدراڵ، بەجێهێشت. ئەو کات هێشتاش خەیاڵی وەدیهێنانی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانیی چینایەتیم لەسەردا بوو، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سامان و خاوەنێتیی تایبەتم بە سەرچاوەی سەرجەم بەدبەختییەکان -و لە ناویاندا ستەمی نەتەوایەتی- دەزانی. بڕوام وابوو کە نەتەوە و نەتەوەسازی، بەرهەمی سەرمایەدارییە، هەر بۆیەش بە لەناوچوونی ئەو فراماسیۆنە، کۆمەڵگایەکی هاوچەرخ لە مرۆڤە هاوچەرخەکان پێکدێت. بەڵام ژیان لەو وڵاتە و ئەزموونی بەئاوات نەگەیشتووی سوسیالیزمی بەراستی مەوجوود “وانەگەلێکی بەنرخیان فێری من کرد”. فێربووم کە شیکاریی سوسیالیستەکانی وڵاتەکەمان لە چەمگەلی “نەتەوە” و “پرسی نەتەوەیی” -جیا لە دروستی و هەڵەبوونی- بە گشتی، تەواو و پۆشتە و غەیریزەینی نەبووە. لەو پێناوەدا فێربوون کە سیاسەت لەسەر بنەمای “لەپێشتر بوونی خەباتی چینایەتی بەسەر خەباتی نەتەوەیی”، کە هێشتاش شابەیت و بنەمای سیاسەتدانەریی بەشێک لە حیزبە چەپە سوسیالیستییەکانە، لە بەئەنجام گەیشتندا بە هەڵەی گەیاندووین. هەروەها فێربووم کە سوسیالیستە ئێرانییەکان بە هۆی هەوڵی زۆر لە خەبات بۆ نایەکسانیی کۆمەڵایەتی و چینایەتی، نەتەنیا نەپڕژاونەتە سەر ئازادیی کەسانی جیابیر، بەڵکوو تەنانەت، نەپڕژاونەتە سەر نەتەوە ستمە لێکراوەکان و ژنانیش و لە کردەوەدا ئەم گۆڕەپانەیان ئەسپاردووە بە هێزە کۆمەڵایەتی و سیاسییە دژبەرەکانی خۆیان. هەروەها فێربوون کە بەپێچەوانەی هزری پێشووم، سەرمایە و مڵێکتیی تایبەت، حەتمینە هۆکاری هەموو بەخت ڕەشییەکانیش نیە، فێربووم کە هەر چەند بە وتەی گریگۆر گیزی (یەکێک لە سیما چەپ و سوسیالیستە خۆشەویستەکانی ئاڵمان)، کاپیتالیزمی لیبرالی، ناتوانێ، قسەی کۆتایی مێژوو بێت، بەڵام سوسیالیزمی دەوڵەتیش، ئەوپەڕی ئاواتەکانی مرۆڤ نیە و ناشتوانی ببێ”.

ئێرانپوور، هەروەها لەمەڕ هزری سیاسیی تاکەکەسیی خۆی کە بەرهەمی ئەزموون و خوێندن و خوێندنەوەی بووە، وەهای نووسیوە: “کە ئەوانەم زانی، سەرەتا وازم لە ڕێکخراوەکان و هزری سیاسیی سەرانسەری هێنا و ڕێگاچارەم لە تێکەڵ بوون بە بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستاندا بینییەوە بەڵام زۆری نەخایاند کە ئەو گۆڕەپانەشم هەرچەند پێ هەڵە نەبوو بەڵام بۆ چالاکییەکانی خۆمم بە تەنگەبەر زانی. ئێستا هەوڵەکانی من دوولایەنەن. لایەنێکی بەرەو دەستەبەرکردنی بەرابەریی نەتەوەیی، قەومی، کەلتووری و زمانی لە وڵاتەکەمانە و کۆتایی پێهێنان بە نابەرانبەریگەلی لەرادەبەدەر لە بوارەکان، بۆ نەتەوەکانی ئێران و لایەنێکی تری کە ئەوپەڕنەتەوەیی، ئەوپەڕناوچەییە، سوسیال-دێموکراتک و سەرانسەرییە. واتا بۆ دەستەبەرکردنی جباکێکە بە توخمگەلی سوسیالیستی و دێموکراتیزم لەسەر بنەمای بە فەرمی ناسینی چەند ڕێسای دێموکراسیی فیدرالیزمی و لێک تێگەیشتن، دەوڵەتی یاسایی، دەوڵەتی کۆمەڵایەتی، هەڵبەت بە لەبەرچاوگرتنی توخمی دەسەڵاتی سیاسیی ئێستای ئێرانێکی سکولار و لائیک.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت